ئه‌رێ ئه‌م وڵاته بێ خاوه‌نه
Sunday, 28/08/2011, 12:00
ماوه‌یه‌كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى تورك و ئێران حورمه‌تی سنوورى هه‌رێمی كوردستان
ده‌به‌زێنن به‌تۆپ و ته‌یاره ئاگربارانی ده‌كه‌ن كهسىش نه ده‌نگ ده‌كات و نه هه‌ڵوێستێك وه‌رده‌گرن. ئه‌مه شهرمهزارىىهكى گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتى گه‌نده‌ڵ به
تاىبهتى و مىلهتى كورد به‌گشتى. ئێران و توركىا به بىانووى پژاك و په‌که‌که
ئه‌م كاره چه‌په‌ل و دڕندانه به‌كار ده‌هێنن به‌ڵام مىلهت بۆ وا بێخه‌م له‌دووره‌وه
ده‌ست له‌گیرفان، ته‌ماشا ده‌كات، وه‌كو ته‌ماشاى شه‌ڕى لیبیا یان شه‌ڕى سووریا
ده‌كات. بنه‌ماڵه و سه‌ركرده دزه‌كانی پارتی توانیان گیانی نه‌ته‌وایه‌تى لاى تاكى كورد كه‌م بكه‌نه‌وه و هه‌وڵى نه‌مانى ده‌ده‌ن. لێره پرسێك دێته ئاراوه ئه‌ى ده‌سه‌ڵاتى
كوردى بۆچ خۆی گێلدهكات؟ نه‌ك ته‌نها له ئاست ئه‌مه به‌ڵكو له‌ئاست هه‌موو
پرس و بابه‌ته گرنگه‌كان بێخه‌مه و خۆى گێلدهكات،بهتاىبهت ماده‌ى ۱٤۰) و
ناوچه‌دابڕاوه‌كان. ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ده‌سه‌ڵاتى كوردى گه‌نده‌ڵ بده‌ین ده‌بینین ئه‌مانه
بۆ ئه‌وه‌ى درێژه به حوكم بدات، بۆ ئه‌وه‌ى میله‌ت بترسێنێ و چه‌واشه‌ى بكات
په‌ناى بردۆته به‌ر دروستكردنى دوژمنى وه‌همى، ئه‌مه ئێستا باوه زۆر ده‌وڵه‌ت
له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا به‌كاری ده‌هێنن وه‌كو ئه‌مه‌ریكا و سووریا. هه‌موو ناحه‌زانى
كورد ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پیسه‌یان به دڵه و پشتگیری ده‌كه‌ن چونكه بێجگه له‌كورد
خزمه‌تكارى هه‌موویانه و له‌به‌رژه‌وه‌ندییان كارده‌كات. ئاگربارانى كوردستان
ورووژاندنى مه‌سه‌له‌ى ناوچهناكۆكهكان له‌مكاته‌دا ته‌نها بۆ ترساندنى كورده له
دوژمنێكى وه‌همى ، ڕووهرگێڕانى شه‌قامى تووڕه‌یه له‌داوا ڕه‌واكانیان بۆ لاى
دوژمنى وههم، هه‌وڵدانه له بۆ خۆ ڕزگاركردن له‌م قه‌یرانه‌ى تێیهتی، هه‌وڵدانه
بۆ شاردنه‌وه‌ى دزى و گههندهڵیهكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست