زەویەكانى حەسارۆَكانى (8) و چەند روونكردنەوەیەك
Tuesday, 31/05/2011, 12:00
ئیدارەى ڕوو زەردى هەولێر لەزۆر بۆنەو نابۆنەكاندا لافى ئاوەدانكرنەوە و پێشڤەچوونى شارى هەولێر لێدەدات بێئەوەى شەرم لەو گەندەڵیانە بكاتەوە كەوا زۆر بەزەقى و بێئابڕووانە و خۆیان نیشاندەدەن .
زەویەكانى حەسارۆَكانى (8) بۆماوەى دە ساڵیك ئەگەر زیاتر بێت كەمتر نیە بەسەر فەرمانبەرانى شارى هەولێر دابەشكراوە , كەچى تاكو ئێستا نەك هەر خزمەتگوزارى بۆ نەچووە بەڵكو مۆڵەتیشى پێنەدراوە هەرچەندە لەم دواییەدا لەڕۆژنامەى خەبات بابەتێك لەسەر ئەمە بڵاوكرایەوە گوایە بەشێك لەم زەویانە مۆڵەتى پێدەدرێت وەك ئەوەى خێریان بەم خەڵكە كردبێت منەتیان بەسەر بكەن , كەئەمەش نەك هەر كارێكى ئاساییە بەڵكو دەبوایە چەند ساڵێك لەمەو بەر ئەم كارە بكرایە نەك هەربۆ بەشێكیش بەڵكو هەموو بەشەكانى دیكەى بگرتایەوە , چونكە لاى هەموو خەڵكى شارى هەولێر ئاشكرایە كەوا هەرچوار دەورى ئەم زەوییە نەك هەر مۆڵت بەڵكو خزمەتگوزاریشى بۆ چووە و ئاوەدان بۆتەوە و چەندین پڕۆژەى سەقەت و سیكراپ لەتەنیشت و لایەكانى كراوە وەكو گروپى ئەندازیاران و لاوان و ئایندە و ...هتد . كەئەمەش زۆربەى هى بەرپرسەكان و هاوبەشەكانى بنەماڵەیە . پڕۆژەیەكى وەكو دەشتى نابەهەشت كەلەوبەرى كەسنەزانە و بەم دووریەوە خزمەتگوزراى بۆ ئەم زەویانەى ئەوێوە چووە و چەندین شوینى دوورتریش ئەى باشە بۆ حەسارۆكانى (8) بایەخى پێنادرێت ؟! چونكە ئەم پارچە زەویانە فەرمانبەرى داماو وەریانگرتووە بۆ ئەوەى هەمیشە وابەستەى دەسەڵات بن و وەك ئەو وتەیەى كەوا دەڵێت سەگەكەت برسى تاكو بەدوات كەوێت .
لای هەمووان ئاشكرایە كەوا ئەم پارچە زەویانە بەهەزار حاڵ و مەرج بەسەر فەرمانبەرانى خێرلەخۆنەدیوى شارى هەولێر دابەشكرا. هەركەسێك دەبوایە (21) خاڵى هەبێت بەخزمەتكردن و ماڵ و منداڵەوە ئینجا شایستەى وەرگرتنى ئەم پارچە زەویانەیە واتە ئەگەر ئەم خزمەتە زۆرەت هەبێت لەلاى كەمى تەمەنیشت بیست ساڵێك دەبێت واتە بیست + بیست = بە چل دواى بیست ساڵى تر یش خزمەتگوزارى بۆ ئەم زەویانە بچێت ئەوا دەبێتە شەست واتە فەرمانبەران دەبێت لەشەست ساڵیەوە دەست بەخانوو دروستكردن بكەن بەمەجێك ئەگەر هاتوو دەرامەتى ئەوەیان هەبێت . لەلایەكى ترەوە پیاوەكانى خۆیان بەبێ خاڵ و مەرج لەباشترین شوێن و زەوى وەردەگرن كەئەمەش بەئاشكرا دیارە و هیچ بەڵگەى ناوێت .
لێرەدا داواكارم لەو فەرمانبەرە بەڕێزانەى كەوا خاوەنى پارچە زەویەكانى حەسارۆكانى (8) بەزووترین كات هەڵویسَت وەرگرن و چیتر چاوەڕوانى بەزەیى ئەم بێ بەزەییانە نەبن , داواى مافەكانى خۆتان بكەن و بەزووترین مۆڵەت و خزمەتگوزارى لەم گەندەڵكارانە وەرگرن ئەمەش تەنیا بەخۆپیشاندان و مانگرتن دەبێت فەرموون قۆڵ و بازووى خۆتانى لێهەڵكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست