كۆنگرەى بزوتنەوەى گۆڕان یان نوێ بونەوە
Wednesday, 18/12/2013, 12:00
ئاشكرایە بزوتنەوەى گۆڕان وەك هەموو هێزێكى سیاسی ماوە ماوە پێویستى بە كۆنگرەو كۆنفرانسە بۆنوێ بونەوەو بەخۆدا چونەوەو گۆڕان كارى لەنەخشەوپرۆگرام وسیاسەتى ستراتێژى ئەوهێزەداكەبەخۆش حاڵیەوە ئەمانە سیماى حزبی زیندون وەپەرە پێدەرى ئەو فۆرمە لە حزبایەتین كەجیاوازە لە هێز شكڵیە تەقلیدیە كانى تر.
ئەوەش ڕونە كە كادرانى هەڵبژێر دراوى ئەو هێزە لە ئەستێرەو فەزایەكى ترەوە نەهاتون تاوەكو بەدور بن لە هەندێك كێشەومل ملانێ سیاسى شەریفانە وەتێكۆشان وهەوڵدان بۆگرتنەدەستى پۆست وپلەوپایە ئەوە درۆیەكى شاخدارە كە كەسێك بیەوێت بێژێت لەناوبزوتنەوەى گۆڕانداهەوڵدان بۆچونەپێشەوەنیەچونكە بزوتنەوەى گۆڕان پێكهاتە یەكى زۆر جیاوازى هەیە لەهەر هێزولایەن و پێكهاتە یەكى تر
بەپشت بەستن بەوبەڵگەو دیكۆمێنتانەى كەلە بەردەستى میدیادان سایكۆلۆجیاوبیركردنەوەى ئەو هێزەبەجۆرێكە تائێستەش پلەیەكى دیارى كراو نیە كەتایبەت بەخێزانێك یان بنەماڵەیەك یان تیرەوتایفەوخێڵێك یان چینێك یان توێژێك بێت وە هیچ چین و توێژێكیش لەناو ئەو بزوتنەوەیە دا فەرامۆش نەكراون چونكە بزوتنەوەى گۆڕان تەنیا موڵكى كەسێك یان توێژێك یان بنەماڵەو خێزانێك یان خێڵێك نیە وە ئاشكراشە هەركەسێك بیەوێت دەتوانێت لەناو بزوتنەوەى گۆڕان دا كێشە كانى بگە یەنەتە بەڕێز ڕێخەرى گشتى وەك نەریتى ئەو كەسایەتیەش جێگەى خۆش حاڵیە كە ناتوانێت بەتەنیا بڕیار بدات بەڵكو پرس وڕا وێژ دەكات وەئەو نەریتە بەشێكى گرنگ لەژیانى داگیر دەكات وەئەمەش بنەماى سەرەكى بزوتنەوەى گۆڕانە بۆسیاسەت كردن جێگەى خۆش حاڵیە كەئەو بزوتنەوەیە وەك هێزە كانى تر لە كۆنگرەو كۆنفرانس و هەڵبژار دن ناترسێت چونكەكەس نیە بیەوێت نەریتى قۆرخ كارى پیادە بكات پلەى سەرەتاى و باڵالەناو ئەو هێزە دا هەڵسوڕا وە تەنیا جڤاتى نیشتمانى نەبێت كە پێكهاتوە لەبەرپرسی ناحیەو قەزاو شارە كان كەئەوانیش وەك خزمەت كار وان و بەهەڵبژار دنێكى شە فاف و ئازاد چونەتە ئەو پێگانە بۆخزمەت نەك بۆپارەو دەست كەوت و شتى لەوبابەتە، وەلەناو ئەو بزوتنەوەیەدا هێڵى گشتى سیاسەت كردن خزمەت كردنە بەخەڵكى بەش مەینە تووچارە ڕەشى ئەو هەرێمە.
بزوتنەوەى گۆڕان ئەوە یەكەم كۆنگرە یەتى كە ببەسترێت بەهیوام گۆڕان كارى گرنگ دورلە نەریتى هێزێكى تەقلیدى و كلا سیك ئەو كۆنگرە یە بەڕێوە بچێت وەنوسەران و چالاك وانانى سیاسی دەنگى بەهێزى ناو ئەو كۆنگرەیە بن وەئەندامانى كۆنگرەش بەچاوێكى تیژ وە بەعەقڵێكى دیموكراتى سیاسى نوێ سیا سەتى نوێ ى ئەو بزوتنەوەیە دا بڕێژن وەڕەخنە ببێتە میكانیزمێكى گرنگى ئەو كۆنگرەیە ئەندامانى كۆنگرە بتوانن زۆرڕا شكاوانە بەبێ هیچ دودڵى وترسێك كەلەناو هێزە كانى تردا هەیە وبەدى دەكرێت لەكۆنگرەو كۆبونەوە كانیاندا ڕەخنەو پێشنیارە كانیان بخەنە ڕوو و بەگیانێكى برایانە بچنە ئەو كۆنگرە یە چونكە ئەم كۆنگرە یە بۆبزوتنەوەى گۆڕان گرنگەو بەدرۆخستنەوەى ئەو نەیارانەیە كە پێیان وابوو بزوتنەوەى گۆڕان ناتوانێت كۆنگرە ببەستێت چونكە بەستنى كۆنگرە ڕابردویەكى هێندە جوانى نیە لەو گروهە سیاسیە كوردیە كاندا ئەوان هەموو لە كۆنگرەو هەڵبژاردن و كۆنفرانسات دەترسن چونكە ئەوجۆرە كۆبونەوانە هەمیشە بە ناخۆشى و دۆڕانى تیمێك وە سەر كەوتنى تیمێكى تر كۆتاى هاتوە بەهیوام بزوتنەوەى گۆڕان وێڕاى فرە مینبەرى تیایدائەو كۆنگرەیە نەبێتە دۆڕانى تیمێك سەركەوتنى تیمێكى تر بەڵكو هێزێكى نۆى ببخشێتە بزوتنەوە كەو ئامادەى بكات بوچونە هەڵبژاردنێكى تر وەئەو مێكانیزمە پەیرەو كرێت كە بزوتنەوە كە دەبوژێنێتەوە گیانێكى نوێ ی بەبەردا بكات وەبیكاتە سەكۆیەك بۆكۆكردنەوەى سەرجەم جیاوازیە كان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست