کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سیستەمی شارستانی...بەلۆژیك و یاساوشۆڕشی شاخ

Thursday, 26/12/2013, 12:00

1919 بینراوە




هەمومان لە باس وخواستەکانماندا بە لۆژیکی سەردەم و جارنامەی مافەکانی مرۆڤ ویەکسانی وسیستەمی دیموکراسی و تەکنۆکرات وئازادی تاك وسەروەری یاسا وهتد.. ئەم ووشە قەڵەوانە دەکەین ، بەلام لە ناوەرۆك و رەنگدانەوەی لەناخەکاندا نەك بەدی ناکرێ بەڵکو مایەی گاڵتەجاریشە ،زۆر زەحمەتە ئەگەر بڵێین سەرکردەکانی شۆڕشی شاخ ،کلتوری سیاسی خۆیان پێدەگۆرێ ولۆژیك و سیستەمی سیاسی دەسەڵاتداریان پێ هەزم بوبێ وەك ئەوەی پێویست و خوازراو بێت بەو واتایەی لە سستەمێکی مەدەنی و دیموکراسی دا بتوێنەوە،خۆ ئەگەر لە کاڵاو پۆشاکدا گۆڕابن ، ئەوا لە دەروندا نەیان توانیوە خۆیان لەکلتوری رق وتۆڵە بپارێزن ، خۆ ئەگەر چەند کەسانێك گۆرانکاری فکریان بەسەردا هاتبێ ئەوا بەرانبەرەکەیان سڕینەوەی مێژووی رابردوی پێقبوڵ نەبوە ، هاوکێشەکە بەلا سەنگی ماوەتەوە ،هەرچەندە ئەم سەرکردانە لە روخسارو رواڵەت لەیەك ناچن ،بەڵام لە ناوەرۆکدا زۆر شتی چونیەك و هاوبەشیان هەیە ، زوربەیان نائارام و ناتەندروستن و هەڵگری ڤایرۆسی دژە کەسایەتین ، بەواتەیەکی تر نائارامن بەو مانایەی نایانەوێ سەردانی دکتۆری دەرونی بکەن ،خۆ ئێمە خوانە خواستە مەبەستێکی ناشیرینمان نیە لە دەربرینی ناتەندروستی دەرونیان ، بەڵام تەنها ئەو یاسا نێودەوڵەتیە وەبیر دێنینەوە ،هەرکەسێ بۆ ماوەی دەساڵ لە نێو جەنگ و شەردا بەشداربوو ،دەبێ خانەنشین بێت و پشوو بدات ،چونکە هەموو ژیانی دەق بەرق و تۆڵەوە دەگرێ و هەست وسۆزی لاواز دەبێ ،ووتمان لە زۆر رەفتاردا لەیەك دەچن ،هەمویان مامەڵە بە رابردوەوە دەکەن، هەمویان رەخنە دەگرن ،بەڵام رەخنەلەخۆگرتن قبوڵ نیە ، هەمویان حەزوئارەزەکانیان وەك یەکە ، کەسیان خۆی بە مرۆڤی ئاسای نابینێت وهەمویان لە پرەنسیپ و هەڵسوکەوتی ژیانی ئاسای کۆمەڵگە دادەبرێن ، لە داڕشتنی فۆرمی تۆڵەو مێژوە سواوەکاندا لەیەك دەجن ،لە دیزانی رەفتارو گوتار لەیەك دەچن ،بۆدەستکەوت وبەرژەوەندی وپاوەنخوازی دەسەڵات وەك یەك بیر دەکەنەوە،هەرچۆن شاخوگوندو ناوچەکانیان لەسەر دەمی شاخ پاوەنکردبوو ئیستاس هەمان رەنگدانەوەیە ، لەیادەوەری وچیرۆکەکانی ژیاندا هاوبەش و هاوڕێن ،لە خوێنی شەهیدەکاندا تەنانەت ئەوانەی بەپلانی خۆشیان کوژراون میراتگری یەکترین ،لە کێبرکێی رازیکردنی دوژمنان و جوڵاندنی داشەکانی شەترنج لاسای یەکتر دەکەنەوە ،ئەگەر یەکێکیان ووتارێک بنوسێ وناوی لەسەر نەبێ زۆر زەحمەتە بزانی ووتاری کامیانە ، لەوانەیە لەچەند ووشەیەکی ئەدەبی کەمێك جیاوازیان هەبێ بەڵام لە ئیدیاو ستراتیژ و ئامانج وەك یەکن ، هەرکامیکیان دەم دەکاتەوە خۆی بەپاڵەوان و میراتگری نەتەوەو نیشتمان دادەنێ ، ئەوەی لەیەکیان جیا دەکاتەوە پلان وشیوازی تەزویرو ساختەکاریە لە هەڵبژاردندا ،ناو وناز ناو قەبارەو کێش وباڵاو روخسارە. بۆ ڕاستی ودروستی ئەم بابەتەش بارودۆخی ئیستای پاڵەوانە زەبەلاحەکانی کەرکوك وناوچەدابراوەکان سەلـمێنەری ئەو ڕاستیەن .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)