کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ سویسرا به‌یاننامه‌یه‌ک به‌ بۆنه‌ی بیست‌ودوو‌ه‌مین ساڵیاد‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌‌ ده‌رده‌ک�

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


لقی سویسری رێکخراوی داکۆکی له‌گه‌له‌ هه‌ڕه‌شه‌لێکراوه‌کان (GfbV) به‌ بۆنه‌ی 22ه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی شاری هه‌له‌بجه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌کییان ده‌رکردوه‌، شایه‌نی باسه‌ ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌‌ گه‌وره‌یی و بایه‌خی خۆی بۆ مه‌سه‌‌له‌ی کۆمه‌ڵکوژی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌یه‌، که‌ له‌ لایه‌ن رێکخراوێکی ئاوا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ده‌رچووه‌، که‌ له‌ چه‌ندان وڵاتانی جیهاندا لقی هه‌یه‌‌.

له‌‌به‌ر گرنگی و بایه‌خی ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌که‌، وا ده‌قه‌که‌ی وه‌رده‌گێڕمه‌ سه‌ر کوردی.
بیست‌ودوو ساڵه‌ی گازبارانی هه‌ڵه‌بجه‌: ده‌زگای قه‌زای عێراقی باس له‌ جینۆساید ده‌کات

به‌ بۆنه‌ی بیست‌ودووه‌مین ساڵڕۆژی ژاربارانی شاری عێراقی هه‌‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16ی مارتی 1988‌دا ڕێکخراوی داکۆکی له‌ گه‌له‌ هه‌ڕ‌‌شه‌لێکراوه‌کان (GfbV) ئه‌و کاره‌ دڕندانه‌ و قێزه‌ونانه‌ی رژێمی ئێراق له‌ باکوری عێراقدا به‌رامبه‌ر به‌ کورده‌کان و که‌مینه‌کانی تر به‌ بیر دێنێته‌وه‌. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق ژاربارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ جینۆساید ناساند. ئه‌مه‌ مه‌غزا و مانایه‌کی زۆری بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌، که‌ تا ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ست ده‌رهاویشته‌ و پاشماوه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. ڕێخراوه‌که‌ی ئێمه‌ به‌ پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌کانی پشتیوانی و کۆمه‌کی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌‌کات.

هێرشی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه،‌ له‌ پاش دووه‌مین جه‌نگی جیهانه‌وه‌ به‌ گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژیی گازی ژه‌هراوی دژ به‌ خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی داده‌نرێت، که‌ رژێمی سه‌دام سه‌ره‌تای پرۆسه‌‌کانی له‌ ساڵی 1987 ه‌وه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تی قڕکردن و له‌ناوبردن بۆ سه‌ر کورده‌کان و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی‌ تری وه‌ک ئاشوری، تورکمان و ئێزیدییه‌کان ده‌ستپێکرد. ‌ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به‌ (ئه‌نفال) ناوزه‌دکراوه‌، ماناکه‌ی (ده‌ستکه‌وت و تاڵان) ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ بوو تا کۆتایی ساڵی 1988 نزیکه‌ی سه‌دوهه‌شتاودوو هه‌زار قوربانی لێکه‌وته‌وه‌. له ‌پاڵ هێرشی گازی ژه‌هراویشدا، دوورخستنه‌وه‌ی به‌ کۆمه‌ڵ، زه‌بروزۆرداری، کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ وه‌ک چه‌كێک دژ به‌ خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی له‌ باکوری ئێراقدا به‌کارهێنرا. له‌ 16‌ی ئاداری 1988 دا هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردن ‌و قڕکردن
به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یشته‌ تراژیدیترین لوتکه‌ی خۆی. ته‌نها له‌و هێرشه‌دا 5000 هه‌زار گیانیان له‌ ده‌ست دا و له‌وکاته‌شه‌وه‌ به‌ ئازار و ده‌رهاویشته‌ و به‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته‌وه‌ ده‌ هه‌زاری تر له‌و خه‌ڵکه‌ مردون. ئه‌مڕۆش خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌ست ناخۆشی و نه‌خۆشییه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته‌وه‌ ده‌ناڵێنن. بۆ نمونه‌ زۆریان به‌ ده‌ست: هه‌ناسه‌ته‌نگی، شێرپه‌نجه‌، له‌دایکبووانی نه‌به‌کام و شێواو، له‌بارچوون، نه‌خۆشییه‌کانی پێست و چاو، نه‌زۆکی، نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌کان)ه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و له‌ ئاستێکی به‌رزدان له‌و ناوچانه‌دا.

به‌رپرس و تاوانباری یه‌که‌می ئه‌و تاوانه‌، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیده‌ (عه‌لی کیمیاوی)، که‌ به‌ مه‌رگ حوکمدرا و له‌ مانگی یه‌کی ساڵی 2010 دا له‌سێداره‌ درا. له‌ 1ی مارتی ئه‌مساڵدا دادگای تایبه‌تی تاوانه‌کانی ئێراق، بریاریدا، که‌ هێرشی گازی‌ ژه‌هراوی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ جینۆسایده‌. پیشتر دادگا له‌ ساڵی 2005 به‌ تاوانه‌کانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ناساندبوو. قوربانییانی کاره‌ساته‌که‌ به‌و بڕیاره‌ زۆر خۆشحاڵ بوون، وه‌ به‌ ئه‌نجامێکی گه‌وره‌‌یان له‌ قه‌ڵه‌مدا و ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردییه‌که‌ش بڕیاره‌که‌یان به‌ هه‌نگاوێکی گرنگ دانا.

رێکخراوی داکۆکی له‌ گه‌له‌ هه‌ڕه‌شه‌لێکراوه‌کان، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2008ه‌وه له‌ باکوری ئێراقدا کۆمه‌ک و پشتیوانی ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی (وادی)‌ له‌ به‌کارخستنی چوار پرۆژه‌ی (خودهاریکاری) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ری کردوه‌.. ئامانجی ئه‌و پڕۆژانه‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ قوربانییانی گازی ژه‌هراوی و که‌سوکاریان کۆمه‌ک بکرێن و کۆمه‌ڵگای شارستانی گه‌شه‌ پێبدرێت. له‌و میانه‌شدا ته‌رکیز خراوه‌ته‌ سه‌ر باشکردنه‌وه‌ی باری ده‌رونی قوربانییانی ئه‌نفال، به‌ هێزکردنی پێگه‌ی ژنان له‌ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دروستکردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ و کاتبه‌سه‌ربردن بۆ مناڵان و لاوان.

زانیاری زیاتر: مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ له‌ 20/3ی 2010

رۆژی شه‌ممه‌ 20/3 سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 3.5 کۆمیته‌ی سویسرای رێکخراوی چاودێری کوردۆساید / چاک به‌ کۆمه‌کی ئێمه‌ له‌ گۆڕه‌پانی (هێلڤیتسیا پلاتس)ی شاری بێرن ساز ده‌کات. په‌یامنێرانی که‌ناڵه‌کان و که‌سانی ئاره‌زوومه‌ند به‌م بابه‌ته‌ داوه‌ت ده‌‌که‌ین.


ئه‌مه‌ش، ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه‌ به‌ ئه‌ڵمانی:


22. Jahrestag des Giftgasanschlags auf Halabja:
Die irakische Justiz spricht von Genozid
Bern, 15. Mrz 2010

Anlsslich des 22. Jahrestages des Giftgasangriffs auf die irakische Stadt Halabja vom 16. Mrz 1988 erinnert die Gesellschaft fr bedrohte Vlker (GfbV) an die Grueltaten des irakischen Regimes gegen die Kurden und andere Minderheiten im Nordirak. Vor kurzem hat das Irakische Spezialgericht den Giftgasanschlag auf Halabja als Genozid verurteilt. Dies ist von grosser Bedeutung fr die lokale Bevlkerung, die bis heute unter den Sptfolgen des Massakers leidet. Die GfbV untersttzt mit einem Projektpartner vor Ort die Menschen in der betroffenen Region.

Der Angriff auf Halabja gilt als das grsste Giftgasmassaker an Zivilpersonen seit dem Zweiten Weltkrieg und war Teil des 1987 begonnenen Vernichtungsfeldzuges des Regimes von Saddam Hussein gegen die Kurden sowie weitere Minderheiten wie die Assyrer, Turkmenen und Yeziden im Nordirak. Die sogenannte Anfal-Kampagne was soviel wie legitime Beute heisst forderte bis zu ihrem Ende 1988 rund 182000 Opfer. Neben Gasangriffen wurden auch Massendeportationen, Vergewaltigungen und Massenerschiessungen als Waffen gegen die zivile Bevlkerung des Nordirak eingesetzt. Am 16. Mrz 1988 erreichte die Vernichtungskampagne einen tragischen Hhepunkt mit dem Angriff auf die Stadt Halabja. Allein dieser Angriff forderte 5000 Menschenleben und durch die Folgen starben bisher weitere 10000 Menschen. Auch heute leidet die Bevlkerung von Halabja noch unter dem Giftgasangriff. So treten beispielsweise schwere Atemnot, Krebs, Missbildungen bei Neugeborenen, Totgeburten, Haut- und Augenkrankheiten, Unfruchtbarkeit und psychische Krankheiten in den betroffenen Regionen in einem erhhten Masse auf.

Der Hauptverantwortliche fr die Offensive, Ali Hasan al-Madschid (Chemie-Ali), wurde zum Tode verurteilt und im Januar 2010 hingerichtet. Am 1. Mrz dieses Jahres entschied nun das Irakische Spezialgericht (Iraqi High Criminal Court), der Giftgasanschlag auf Halabja sei als Genozid zu verurteilen. Zuvor hatte das Gericht 2005 den Angriff als Verbrechen gegen die Menschlichkeit eingestuft. Die Opfer feiern den Entscheid als grossen Erfolg und auch die kurdische Regionalbehrde hat den Entscheid als wichtigen Schritt begrsst.

Die GfbV Schweiz untersttzt seit Anfang 2008 die im Nordirak ttige Entwicklungsorganisation WADI bei der Umsetzung von vier Selbsthilfe-Projekten in Halabja und Umgebung. Ziel der Projekte ist es, die Opfer des Giftgasangriffs und ihre Angehrigen zu untersttzen und die Zivilgesellschaft zu strken. Dabei konzentrieren sich die Aktivitten auf die psychologische Aufarbeitung der Anfal-Offensive durch die Opfer, die Strkung der Position der Frauen in der Zivilgesellschaft und eine sinnvolle Freizeitgestaltung fr Kinder und Jugendliche.


Weitere Information: Gedenkkundgebung am 20. Mrz 2010
Am Samstag, 20. Mrz 2010 von 14.00-15.30 Uhr organisiert das Schweizer Komitee von Kurdocide Watch (CHAK) mit Untersttzung der GfbV auf dem Helvetia-Platz in Bern eine Gedenkkundgebung anlsslich des 22. Jahrestages des Giftgasangriffs auf Halabja. MedienvertreterInnen und weitere Interessierte sind herzlich willkommen.


--------------------------

GESELLSCHAFT FR BEDROHTE VLKER - SCHWEIZ
SOCIETE POUR LES PEUPLES MENACES - SUISSE
SOCIETY FOR THREATENED PEOPLES - SWITZERLAND

Wiesenstrasse 77, CH-3014 Bern
Tel.: +41 (0) 31 311 90 08, Fax: +41 (0) 31 311 90 65
Email: [email protected], Internet: www.gfbv.ch

تێبینی: ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ لێره‌دایه‌، که‌ سایتی ره‌سمی رێکخراوه‌که‌یه‌:

http://www.gfbv.ch/index1.html


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە