کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەمانە چەند بێشەرمن

Tuesday, 11/06/2013, 12:00

1464 بینراوە







چەند بێشەرم وبێحەیان ئەم ڕژیم ودەسەڵاتدارانەی خۆمان وئەم ناوچانەی دەور وبەرمان وچەند قێزەون وپیسن.

چەند پیس وبێشەرمە ئەم بەشارئەسەدەی سووریا وئەم رژێمی بەعسە، لە کاتێکدا شارێک وەکوو شاری قەسێر بە تۆپ وتەیارە وهەموو هێزیکی وێرانکەر تۆپباران وبۆمباراندەکات وشارێکی گەورە کاول ووێراندەکات کە ئیتر شایانی ژیان ونێشتەجێبوون نییە وکەسی تێدا ناژیت ئاهەنگ دەگێڕێت ،ئاهەنگی سەرکەوتن بەسەر میللەتی سووریا. لەکاتێدا تەنها نیوەی شاری دیمەشقی بەدەستەوە ماوە.

لە هیچ جێگایەک لەسەر ڕووی ئەم زەمینە ئەوەندەی ئەم عیراقە مرۆڤ بێقەدر وبێماف وبێبەها نییە کە چی نووری مالکی داوا لە ئەردۆگان دەکات نابێت وقەبوول نییە توند وتیژی بەرانبەر خۆپیشاندەران بە کار بهێنرێت.

ئەم ئەدۆغانەی ئامۆژکاری سەرۆکە عەرەبەکی دەکرد خۆی لەوان زیادتر بەتوند وتیژی بەرەنگاری گەنجانی شەقام بوویەوە وبەخزمەتکاری بێگانە لەقەڵەمیان دەدات.

مەسروربەرزانی کە قەت لە خۆی ناگرێت نەک قسە بەڵکوو ئاورێک لەم میللەتە بداتەوە، بەڵام لە کاتی هەڵبژاردن زمانی دەکرێتەوە وداناخرێت وباسی مافی گەلمان بۆ دەکات. ئای چەند بێشەرم وبێحەیان ئەم بەرپرسانە، ئەم دەسەڵاتدارانە.

خۆ باسی مەسعود بەرزانی باسە. لە کاتێکدا گەڕانەوەی دەستوور بۆ پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئەو دایە دەڵێت کەس ناتوانێت دەستوور بگەڕێنێتەوە، بەڵام دەڵێت دەستوور دەخەمە دەنگدانەوە لەکاتێکدا ئەمە لەدەسەڵاتی ئەودا نییە. تەنها لەبەر نەوسنی خۆی بۆ حوکم ودەسەڵات ناتەبایی وترس دەستی کێشاوەتە سەر کوردستان ونائارامی هەموو دڵسۆزێکی ئەم خاک ومیللەتەی گرتۆتەوە. سەرەڕای ئەمانەش هەڵسا بە میوانی کردن وپێشوازییەکی گەرم لە هەولێر بٶ نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق. ئەو مالیکییەی تاکوو دوێنی گەلی کوردی پێدەترساند، دکتاتۆرە، تاکڕەوە دژی کوردە خەتەرە بڤەیە...

بە ئاشتبوونەوە ونزیکبوونەوە ودەعوەتکردن وهاتنی مالکی بۆ هەولێر ئەگەر چی چەند ڕۆژێک لایەنگرە سافوسایقەکانیان پێ مەست دەکەن وهەوڵێکە بۆ بەرزکردەوەی ورە نزمبۆکەیان، پارتی دەیویست ڕۆڵێک بە مەسعود بدات وبایەخی پێبدات. هەر بۆیەش نێچیر لە پڕێکدا ڕووی لە بەغدا کرد. دەبوایە بەم ڕێکەوتە گرنگە حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی بوایە وحەوت شەو وحەوت ڕۆژ دەهۆڵ زوڕنایان لێدابایە وئاهەنگیان بگێڕایە. دەست لەملی مالکی نامەیەکی بەرزانی وبنەماڵەکەیەتی بۆ ئۆپۆزسیۆن ویەکێتی بەتایبەت، بۆ میللەتی کورد بەگشتی. بنەماڵە لەم نامە ڕوو زەردە دەڵێت وا مەزانن من تەنهام وهەموو میللەت دژمە بەڵام من مالکی وسوپای عیراقم لە گەڵدایە.

کەواتە مەسعود نیازی وایە جارێکیتر قومارێکی گڵاو وگەورە بکات ٣١ی ئاب دووبارە بکاتەوە، جارێکیتر لەکاتی پێویستدا پەنا بۆ مالیکی وسوپای عیراق ببات دوای ئەوەی بە تەنها ماوەتەوە وخۆری بەرەو ئاوابوونە. ئینجا بزانن چەند بێشەرم وبێحەیان ئەمانە.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)