کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رەنجەرۆ خۆت خاڵە شەهاب،زۆر بە رێزخاتو سۆزان!..

Thursday, 10/03/2011, 12:00


سۆزان خان لەوە دەچێ بەرێزت بەڵینێکی وات دابێ بۆ خزمەتی حزبەکەت بەجۆرێک کە بوە بەهوی ئەوەی کە هیچ پەیوەندیەكت نەمێنێ بە خەڵقی سلێمانیەوە.

ئەمەش وای لەمن کرد کەئەم نامەیەت بۆ بنێرم بزانم بۆ کچی کاکە شەهاب خۆی فرۆشت بۆکورسیو پارە؟ ئایە ئەگەرلەباوکت ببرسم ئەوە بۆکچەکەت وادەکا؟ بۆکوێروکەڕبوە لە عاستی خەڵقی سلیمانیا ؟

خۆزگە بەرێزکاکە شەهاب زیاتربم ناسیتا یە بۆئەوەی بۆم شی بکەیتەوە بزانم بۆ کچەکەت وا هەڵسوکەوت دەکات ؟ کەوا بەم جۆرە رقوچینەی لەدڵدایە دژێ خەڵقانی سلێمانی.

ئایە کاکەشەهاب تۆ چۆن وەڵامی پرسیارێکی من دەدەیتەوە کە ئەگەرلێت بپرسم کێ سۆزان خانی بەخیو کردوە کە پارەو کورسی وە حزبەکەی بخاتە پێش هەمو ئەو چەوسانەوەیەی کە خەڵقی کوردستانی تیادان

خۆ کچە بەرێزەکەت لەوەش دەچێت هیچ زانیاریەکی وای نەبێت لەسەر بەردەرکی سەرا کە مەڵبەندی کۆبونەوە وە روخاندنی رژێمە دکتاتۆریە جیاجیاکان بوە کەحوکم رانیان کوردوە لەشاری سلێمانی شۆرەش گێر .

بەرێز هەرچ کاتێک دەچێتە بەردەم میدیا یەکسەروەك قەوانی شکاوهەمان داوا کارێت هەیە کە بەهەرجۆرێک بێت هەوڵ بدرێت کە خۆپیشاندە ران بنێرێنەوە بۆ ماڵەوە ،لەبەر ئەوەی ئەوەت بۆ نەچوە سەرئیستا دەڵی بیان بەنە گورەبانێک لە پارکی ئازادی وە ئەوەش بەراورد دەکەیت بە (پارکیکی ئازادی بە ناوی هاید پارک لە شاری لەندەن پایتەختەتی وڵاتی بەریتانیا کە وڵاتیکی دیموکراسیە مافی مرۆڤو ئاژەلیشی تیادا پارێزراوە).

بەرێز سۆزە خان نازانم چۆن رووت هات ئه م حکومەتە گەندەڵە دیکتاتۆریە بەراورد بکەێت بەوڵاتی بەریتانیا؟ کچی شیرینم تکات لی دەکەم هەندێ بخوینەرەوە لە سەر دیموقراتیەت لەووڵاتی بەریتانیا. بۆ ئەوەی بەهەڵە قسەی نا بەجێ نەکەیت.

دەمەوێ لە بەرێزت بپرسم بۆ دەزانی وەك قسەکەری هەرێم لە پەرلەمان باسی پارکێك لە لەندەن بکەیت بەڵام نەت زانی بە دکتۆر بەرهەم بڵیت بەرێز ئەگەر لە وڵاتی بەریتانیا گەنجێک بکوژری هەمو حکومەتەکە هەرەس دەهێنێ کەواتە دەست بکێشەرەوە چونکە بەکوشتنی خۆپیشاندەران حکومەتەکەت شەرعیەتی نەماوە.

لە دوا وتەما هیوادارم کە سۆزان خان بێتەوە بە سەرخۆتا چونکە بەداخەوە تو خۆت هیچ نێت وە ئەو پۆستەت بەهوی باوکتەوە پێ بە خشراوە (دیارە بەرێزت زۆر لەمن باشترئەم راستیە دەزانێت)

بەرێزلە جیاتی ئەوەی هەوڵێکی زۆر بدەیت کە نەیەڵی ناوی کاکە شەهاب بزرێ بەداخەوە هەمو رەنجوخۆێنی باوکت فرۆشت بەخۆرای بۆ پارە، دەسەڵات، کورسئ وە بەرژەوەندی تەسکی حزبی.

سۆزان خان باش بزانە کە کورسی بۆ کەس نامێنی بەڵام ئەم کارە نارەوایەی کە بەرێزت دەیکەیت هەتاهەتایە دەبێ بەمۆرێکی مل شۆری بەناوچەوانی خۆتوخێزانەکەتەوە .

بەبوچونی من تۆلە وە دە چێ ژیانێکی زۆر خۆش بەرێتە سەر لەسەرحسابی گەنجانی کوردی رەنجە رۆ.
١٠-٣-١١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە