مامۆستاى تەزویرچى

Friday, 23/04/2010, 12:00


رێبەر سیاسێكى لیواى هەولێرى یەكێتی لە كۆیە بۆی گێرامەوە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەى پەرلەمانى عیراق لە كۆیە ،(د.ازاد محمد سعید)كە رێبەری سیاسی لیوای(26)ە وەبەناو مامۆستاشە لەكۆلێژى زمانى زانكۆى كۆیە(چونكە ناوبراو یەقودرەتى قادرو لەرێی حیزبەوە ماستەرى لە كورتیلە چیرۆك وەرگرتووە)كە دلنیام هیچ لە چیرۆك نە كورت و نە درێژى نازانێ،رۆلێكى قارەمانانەى بینیووە لە تەزویركردن (بەئەمرى غەفە) بەوەى كە ئەم نامامۆستایە سەرپەرشتى راستەو خۆى ئەم (6000)هویەیە دەكرد كەبە بۆشی لایان بوو بە وناوانە پری دەكردنەوە كە مردوو بوون یا نەدەهاتن بۆ دەنگدان وە ۆێنەى ئەو كەسانەى لێدەدان كە ئامادەیان كردبوون بۆ تەزویر.لەوەدەگەرێم باسى خراپى تەزویر بكەم،چونكە ئەوەى توشى شۆكى كردم ئەوەبوو كە مامۆستایەكى زانكۆ تەزویر بكات ،بۆیە مژدە دەدەمە ئەو قوتابیانەى كە ئەو تەزویر چیە دەرسیان پێ دەلێت لە تەزویر چى زیاتر هیچیان لێدەرناچێ،بۆیە داواتان لێ دەكەم هەڵوێست وەرگرن مەهێلن تەزویرچیێك دەرستان پێ بلێت.
لەگەڵ رێزی مامۆستا ( ) لەزانكۆی كۆیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە