کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کۆپیه‌که‌ی تاڵه‌بانیش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ قه‌ندیل ده‌کات!

Wednesday, 23/12/2009, 12:00


له‌ساڵی 2003 وه‌، تاڵه‌بانییه‌ که‌ڵه‌گا پیره‌که‌ی یه‌کێتیی و سوڵحکه‌ره‌که‌ی نێوان شێعه و سوننه،‌ له‌ نێوان ‌به‌غدا و سلێمانییدا دێت و ده‌چێ.
تاڵه‌بانی له‌به‌غدا پیرێکی زۆربڵێی سوڵحکه‌ره‌ و کورسییه‌ کارتۆنیه‌که‌ی هیچ ئه‌رزشێکی ئه‌وتۆی نییه‌، تا شایه‌نی باس بێت، بۆیه‌ بۆ پرسی کورد سازشکه‌ر و دۆڕاوی پله‌ یه‌که،‌ ته‌نانه‌ت خودی مه‌سعود بارزانیش ئه‌مه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌، که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ ده‌ڵێت: کارکردن له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا خۆشتره‌، چونکه‌ ئه‌و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێ داده‌گرێت به‌ڵام تاڵه‌بانی هه‌ر سازش ده‌کات!
تاڵه‌بانی له‌وه‌تای له‌ به‌غدایه‌، جگه‌ له‌ دۆڕان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، هیچی بۆ دۆزی کورد نه‌کردووه‌، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کان بووه‌ هه‌ر له‌ پرسی دادگایی تاوانبارانبی کۆمه‌ڵکوژی گه‌له‌که‌مان تا ماده‌ی 140 ی که‌رکوک و هتد. تاڵه‌بانی لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌شه‌ به‌ مێژووی کورده‌وه‌، بۆیه‌ شایه‌نی تفێکی خه‌سته‌ به‌ ته‌وێڵی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ به‌رز ده‌نرخێنن.
تاڵه‌بانی سه‌د قاتی ته‌مه‌نی باس له‌ شکسته‌کانی بکه‌ی هێشتا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڵام له‌هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه‌ پیاوه‌ دروستکراوه‌که‌ی ئه‌وه‌، که‌ ناوی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحه‌ که‌وتۆته‌ له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تانی دراوسێ که‌وتۆته‌ هه‌له‌که‌ سه‌ما و هه‌روه‌ک تاڵه‌بانی ده‌په‌یڤێت. کتوممت ده‌ڵیی کۆپی تاڵه‌بانییه‌، ئه‌و په‌یامێکی پێیه‌ که‌ به‌ ده‌وله‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کان ده‌ڵێت خه‌فه‌ت مه‌خۆن و نیگه‌ران مه‌بن به‌ نه‌مانی تاڵه‌بانی، من شوێنی ئه‌وتان بۆ ده‌گرمه‌وه‌.
تاڵه‌بانی هێشتا نه‌مردوه‌ به‌رهه‌مێکی کۆپی کردوه‌، به‌ڵام بۆ نه‌یارانی کورد ئه‌ڵق له‌گوێیه‌ک، که‌سێکی سووکتری له‌ خۆی به‌ گوێ ڕایه‌ڵیی باشی ده‌رس داداوه‌.
هه‌روه‌ک چۆن تاڵه‌بانی پێیه‌کی له‌ سلێمانی و پێیه‌کی له‌ به‌غدایه‌، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پێه‌کی له‌تاران و سه‌رێکی له‌ژێر پێی ئه‌نقه‌ردایه‌.
کاتێک تورکیا ده‌ته‌په‌ی نوێنه‌ری خه‌ڵکی باکوری کوردستان داده‌خات، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ دۆڕاوه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێت قه‌ندیل دابخات، به‌ڕاست دونیا زۆر گۆڕاوه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی جگه‌ له‌ ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی، دڵۆپه‌ ئاره‌قه‌یه‌کی نه‌ڕشتوه‌ بۆ کورد، به‌ڵکو له‌ سه‌فاره‌تی عێراقی له ‌له‌نده‌ن له‌کاتی شاییکردنی بۆ یادی به‌عس ده‌گێڕا، که‌چی ئه‌مڕۆ سوک و ئاسان ‌هه‌ڕه‌شه‌ له‌ په‌که‌که ‌و شۆڕشه‌که‌ی ده‌کات، به‌ڵێن به‌ تورکه‌کان ده‌دات که‌ جه‌نابی نایه‌ڵێت ، له‌ قه‌ندیه‌له‌وه‌ هێڕش بکرێته‌ سه‌ر تورکیا.
من له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌رهه‌م ناترسم، چونکه‌ ئه‌و به‌ڵێن ده‌دات، قسه‌ی درۆ ده‌کات، فشه‌ ده‌کات، هیچی له‌ ئاستیی باڵای خۆی و ڕابردووی گه‌نجێتیی و توانای ئه‌ودا نییه‌، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی زۆری دا، له‌گه‌ڵ عه‌زیز وه‌یسییدا به‌ده‌م گۆرانیییه‌وه‌ به‌ڵێنی قیرتاوکردنی گه‌ڕه‌کی ڕاپه‌ڕین له‌ سلێمانیدا، ئه‌مڕۆ ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ له‌ تۆزو خۆڵا ده‌خنکێ ئێستا بۆته‌ قوڕێکی خه‌ست.
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌خه‌ونیش قه‌ندیلی نه‌بینیوه‌ ئه‌مڕۆ لێێ بۆته‌ کابوسی سه‌ر سنگی، ده‌ک به‌به‌رزایی قه‌ندیل نه‌فره‌تی گه‌لتان لێ بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە