به‌خشيينه‌وه‌ى خه‌لاَت و برِوانامه‌ى فه‌خرى به بارزانى و پياوه‌كانى له‌لايه‌ن زانكۆى ئه‌مريكى بۆ زانست و ته‌كنولوجيا
Thursday, 31/10/2013, 12:00
2784 بینراوە
مه‌سعود بارزانى به‌هۆى ئه‌وه‌ى هيچ برِوانامه‌يه‌كى زانستى به‌ده‌ست نه‌هێناوه، هیچ زمانێکیش بە باش نزانێت قسەی پێ بکات و بیری پێ بکاتەوە، ئەوەی دەیزانێت، ئەو ئەزمونەیە کە جاسوسی کردووە بە سیاسەت، سیاسەتیش لە پێناو خزمەتی داگیرکەران و بەڕیوەبردنی بەرژەوەندی بنەماڵەکەی، کەسایەتیەکیش کە ئاوابێت، هەڵبەت لە ناو ناخییدا دەردی کەمنەزانینەکەی پەنگ دەخواتەوە و لە هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەدا دەبێت کە لە تەمەنی پێشووتریدا بەدەستی نەهێناوە، هەر بۆیە به‌رده‌وام خه‌ريكى داوه‌ت كردنى كۆمه‌لَه‌و ناوه‌نده زانستي و زانكۆكانى جيهانه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌لاَتێكى رِيزلێنانى پێ ببه‌خشن و به كه‌سێكى كاريگه‌رى ده‌ربخه‌ن. پياو كوژه‌كانيشى به‌هه‌مان شێوه خه‌ريكى سوالَكردنن له‌م ولاَت بۆ ئه‌م ولاَت تاوه‌كو برِوانامه‌يه‌كى فه‌خرى به‌ده‌ست بهێنن و فه‌خر به‌سه‌ر خه‌لَكه‌وه بكه‌ن و به‌دكتور و پرۆفيسۆر بانگ بكرێن. كه‌مال كه‌ركوكى يه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ى پارتيه كه ئه‌گه‌ر به بێ ناوى دكتور بانگى بكه‌ى ئه‌وا توره‌ده‌بێ و له‌وانه‌شه عه‌سيرمه‌يدانى كه‌سه‌كه‌بكات، چونكه خۆى گوته‌نى تاكو قۆناغي سێ ى كۆلێژى پزيشكى زانكۆى موسلَي خوێندووه بۆيه ئاسايييه پێ ى بلَێن دكتور. جه‌نابيان تاوه‌كو له‌م كێشه‌يه رِزگارى بێ دواى هه‌ولَێكى زۆرى له‌رِێي زانكۆى ئه‌مريكى بۆ زانست و ته‌كنولوجيا له لوبنان (AUST) برِوانامه‌يه‌كى دكتۆراى فه‌خرى وه‌رگرت
له 6/6/2011 له هاوينه‌هه‌وارى سه‌لاحه‌دين دانيشتنێكى گه‌وره سازكرا به ئاماده بوونى: عادل عه‌بدوالمه‌هدي و كه‌مال كه‌ركوكى و مسرور بارزاني و ئه‌رسه‌لان بايز و دكتور دلاوه‌رى وه‌زيرى خوێندنى بالاَو سه‌فين دزه‌يي، بۆ به‌خشينى خه‌لاَتى رِيزلينان به مه‌سعودبارزانى له‌لايه‌ن زانكۆى ئه‌مريكى بۆ زانست و ته‌كنولوجيا.
لينكى په‌يوه‌نديدار/ هه‌والَى به‌خشينى خه‌لاَت به مه‌سعود بارزانى:
http://www.sotakhr.com/2006/index.php?id=1326925/10/2013 له‌به‌يروت هه‌مان زانكۆ برِوانامه‌ى فه‌خرى به‌خشيه كه‌مال كه‌ركوكى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسي پارتى و به‌رپرسي په‌يوه‌نديه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى.
لينكى په‌يوه‌نديدار/ هه‌والَى به‌خشينى برِوانامه‌ى فه‌خرى به كه‌مال كه‌ركوكى:
http://www.lebanon24.com/featured/details/600767 لينكى هه‌والَى به‌خشينى برِوانامه‌ى فه‌خرى به كه‌مال كه‌ركوكى له رِۆژنامه‌ى خه‌بات:
http://www.xebat.net/attachment/PDF/2_26311_18956.pdfزانكۆى ئه‌مريكى بۆ زانست و ته‌كنولوجيا (AUST) : زانكۆيه‌كى تايبه‌ته سالَى 1994 دامه‌زراوه له ولاَتى لوبنان، سێ لقي هه‌يه له‌شاره‌كانى به‌يروت و زوحله‌و سيدا، لقي سه‌ره‌كى زانكۆكه كه‌وتۆته به‌يروت. له چوار كۆلێژ پێكدێت: كۆلێژى كارگێرى و كار‌و ئابورى، كۆلێژى زانست و هونه‌رى، كۆلێژى زانست و ته‌ندروستى، كۆلێژى ئه‌ندازيارى. نزيكه‌ى شه‌ش هه‌زار قوتابى له‌م زانكۆيه ده‌خوێنن.
زانكۆى ئه‌مريكى بۆ زانست و ته‌كنولوجيا، يه‌كێكه له‌و زانكۆيانه‌ى زۆرترين خه‌لاَت و برِوانامه‌ى فه‌خرى ده‌به‌خشێته كه‌سايه‌تيه سياسيه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ رِيكلام كردن و ناوبانگ ده‌ركردن. ئەو خانمەی کە خەڵاتەکە بە مەسعود بازرزانی دەدات، سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌مريكى بۆ زانست و ته‌كنولوجيایە ناوی"هه‌يام سه‌قه‌ر"ە