کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Friday, 24/12/2010, 12:00


چه‌تر به‌ گوێره‌ی راپۆرتێکی رۆژنامه‌ی (چه‌تر) بۆری (پۆلی ئه‌تیلین) که‌ ئێستا له‌کوردستاندا به‌کاردێت بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌، زیان به‌ ته‌ندروستی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ داهاتووشدا ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌کات، به‌ڵام به‌رپرسانی حکومی ئه‌وه‌ ره‌تده‌که‌نه‌وه‌‌.
شاره‌زایان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، له‌و بۆریانه‌دا که‌ بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ به‌کاردێت، مادده‌یه‌ک هه‌یه‌ به‌ ناوی (کاربۆنی ره‌ش) ئه‌و ماده‌یه‌ مانه‌وه‌ی له‌به‌ر خۆردا مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و توشبوونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.
(د.به‌ختیار که‌مال عه‌زیز) مامۆستای به‌شی کیمیای کۆلێژی زانست له‌ زانکۆی سلێمانی، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ (چه‌تر)ی وت: کاربۆنی ڕه‌ش پێویستییه‌کی له‌شه‌، به‌ڵام به‌کارهێنانی له‌ بۆری (پۆلی ئه‌تیلین)دا به‌ مه‌به‌ستی پاراستی ‌و ته‌مه‌ندرێژی بۆرییه‌که‌ به‌کاردێت، به‌ڵام ماده‌ی (کاربۆنی ره‌ش) ماده‌یه‌که‌ ورده‌ ورده‌ ده‌ستده‌کات به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌، که‌ ده‌چێته‌ ناو ئه‌و ئاوه‌ی که‌ ئێمه‌ ده‌یخۆینه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ (رێبوار یاسین مه‌حمود) سه‌رۆکی ئه‌ندازیاران له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی، وتی: بۆری (پۆلی ئه‌تیلین) ده‌بێت به‌پێی مه‌رجه‌کان له‌ گه‌نجینه‌دا پارێزگاری لێ بکرێت، به‌ڵام من پێم وانییه‌ ئه‌و پاراستنه‌ی که‌ پێویسته‌ لێره‌ بکرێت ‌و له‌ هه‌موو ئه‌وروپادا پشکنینی کیمیایی مه‌رجی سه‌ره‌کییه‌، به‌ڵام لای ئێمه‌ نه‌ پشکنینی بۆ ده‌کرێت ‌و نه‌ بایه‌خی پێده‌درێت.
وتیشی: که‌مبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بۆریه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ که‌مئه‌زمونی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بۆری پۆلی ئه‌تیلین، ئه‌وه‌ی ده‌ریبخات زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت پشکنین (تێست)ی کیمیاییه‌، که‌ تا ئێستا لای ئێمه‌ نه‌کراوه‌، له‌ رێگه‌ی رۆژنامه‌که‌تانه‌وه‌ داوا ده‌که‌م حکومه‌ت پشکنینی کیمیایی بۆ بۆرییه‌کان بکات ئه‌و کاته‌ به‌کاری بهێنێت.
ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا بۆ چه‌تر وتیشی: بۆری پۆلی ئه‌تیلین ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی تازه‌یه‌، به‌ڵام پشکنین (تێستکردن)ی بۆری تورکیا له‌ ئێران ‌و بۆری ئێران له‌ تورکیا ئه‌مه‌ خۆی گومانێک دروستده‌کات، بۆیه‌ ده‌بێت حکومه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ که‌مته‌رخه‌م نه‌بێت. به‌ڵام به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ئه‌و زانیاریانه‌ په‌سه‌ند ناکات و ته‌ندروستیش ده‌ڵێت نازانین چییه‌ بۆیه‌ ناتوانین قسه‌ی له‌ سه‌ر بکه‌ین.
له‌باره‌ی زیانی زیاتری کاربۆنی ره‌شه‌وه‌ (د.عه‌بدول فه‌تاح هه‌ورامی) پسپۆری نه‌خۆشییه‌کانی کۆمه‌ڵ، وتی: کاربۆنی ره‌ش وا ده‌رناکه‌وێت که‌ کاریگه‌ری ترسناک ‌و مه‌ترسیداری هه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، جگه‌ له‌ کاریگه‌ری گشتی، که‌ پێشبینی ده‌کرێ به‌هۆی کاربۆنی ره‌شه‌وه‌ تووشی ببێ له‌وانه‌ش (کۆکه‌ ‌و ماندویی ‌و هه‌ناسه‌ ته‌نگی ‌و توڕه‌بونێکی کاتی) نه‌خۆشییه‌کی تر که‌ ترسناکه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌.
http://chatrpress.com/Detail.aspx?id=2527&LinkID=3&AspxAutoDetectCookieSupport=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە