کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نێچیرڤان لە ئەنقەرە باسی چی دەکات

Tuesday, 30/07/2013, 12:00

1559 بینراوە





نێجیرڤان بەرزانی بانگهێشتی ئەنقەرە کراوە نەک لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک نیازی مەسعودبەرزانی بزانێت، نەک لە بەر ئەوەیە ئەم پرسە، پرسی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد نائارامی کردبێت بەڵکوو بۆ ئەوەیە هەندێک لە ئەجنداکانی خۆی بە نێچیر ڕابگەیەنێت ولەم هەلەدا جێبەجێی بکات.
چونکە مەسعودبەرزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکان دەکات مایەی دڵخۆشییە لەلایەن بەرپرسانی ئەنقەرەوە، چونکە جێگای متمانەیانە، چونکە باش دەزانن ئەمە شانۆگەرییەکە نەک تەنها بێسوود دەبێت بەڵکوو لەوانەیە زیاتر تێکدانی ماڵی کوردی لێمەبەست بێت.
مەسعود بەرزانی سەرەڕای ئەوەی سەرۆکێکی ناشەرعی وکودەتاچییە، دەیەوێت لەم هەلەدا ، بە ئامادەبوونی سەرکردە وپارتە کوردیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان شەرعییەت بەخۆی بدات، لەدوای ئەو هەموو شکست ودۆڕانەی وەکوو سەرۆکی هەموو کوردستان بێتە پێش وخۆی نیشانبدات. پارتی دەیەوێت مەسعود بە گرنگ وپێویست بخاتە پێشچاو. ئەمانەش لە ڕەفتارەکانی پارتی ومەسعود بە ئاسانی دەخوێنرێتەوە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کارێکی زۆر گەورە وپیرۆزە دەبوایە پێش چەند ساڵێک کاری بۆ بکردایە، دەبوایە زەمینە سازییەکی باشی بۆ بکرایە ئەگەر یەک ڕیزی وپێکەوە کارکردن ودانانی ستراتیجێک بۆ ئایندەی کوردی مەبەست بێت، بەڵام بەداخەوە وەکوو دیارە کۆبوونەوەکە لە پێناو کۆبوونەوەیە وڕیکلامە بۆ مەسعودبەرزانی وەکوو ڕیکلامەکەی پاریس.
مەسعودبەرزانی لە یادی پەیدابوونی بزوتنەوەی گۆڕان وەک سەرۆکی پارتی کە ناحەزی گۆڕین وگۆڕانە ڕەفتاری کرد نەک وەکوو سەرۆکی هەرێم ونامەی پیرۆزبایی ئارەستەی نەوشیروان نەکرد، ئەمەش نەک یەک ڕیزی بەڵکوو ناڕێکی پیشاندەدات. نەک تەنها ئەمە لە کوردستانی ڕۆژئاوا مەسعود بەرزانی دەستی یارمەتی بۆ کۆمەڵەیەکی تیرۆرستی بەناوی (نوسرە) کە دروستکراوی دەوڵەتی تورکە دڕێژدەکات کە دژ بەکورد بەگشتی ودژ بەو بارەی لە بەشە ڕۆژئاواکەمان هاتۆتەدی وکوشتنی کورد ئەنفالی ژن ومنداڵیان بەحەڵاڵ دەبینن. ئەمانە لە جیاتی حوریەکانی بەهەشت مژدەی حوریەکانی کوردستان بە چەکدارەکانیان دەدەن. سەرەڕای داخستنی سنوور وئابلووقەدانی ئابووری لە ڕووی ئەو بەشەی میللەتەکەمان وهەوڵی برسیکردن وشکست پێهێنانیان دەدات. ئەگەر ئەمە هەندێ لە کارە ناماقووڵ ونامرۆڤانەی مەسعود بێت ئیتر هیوای چی لێ دەکرێت بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)