کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کاتێک کە پێنوس دەگری !

Tuesday, 17/12/2013, 12:00






پێشمەرگە لەشاردا نەمابوو ،سەرکردەکان پێشخۆیان هەڵاتبون. شار بە روڵەت هێدی هێدی ئۆقرەی دەگرت وئاوبە ئاگردا کرابوو . ئەوەی کە بە جێ مابوو خەفەت و ترس و مەینەتی بوو.ترسی ژنی دووگیان ، پیاوی کەسایەتی شکاووبێ دەرەتان کە بۆ نانی رۆژانەی بەدەستی سەگیدا دەنووسی !کازیوە لێل ،گزنگ ماتەم رۆژیش بێ هیوا.دەتگوت دەرگای ماڵەکان بە قوڕ سواغ دراوە، میوانی ناخواستە و خۆماڵی و........،
کاتژمێر ٣ی نیوە شەو بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی سپێدە بین وەکی تەواوی شەوەکانی دیکە بە دەم هەنیسکان خەو دەیبردینەوە . کە لە پڕ کەسێکی لەندەهۆری تفەنگ بەدەست هاتەسەرسەرمان گوتی : هەستن ! من وهاوسەرەکەم منداڵیکی چووک ، لەهۆدەی خەو !نەماندەزانی راستە یان خەوەنە ؟ لە حاڵیکدا کەڵاشی ینکۆفەکەی لەسەر راگرتبوین ،داوای تفەنگی لە ئێمە دەکرد ! دەیگوت کوا براکانت ؟ کۆا ئاڵبۆمی وێنەکانتان ؟ مێزەرێکی سور ، سمێڵیکی گەورە ، کەسایەتێکی هەری خوێڕی و،،،،،، خێزانم گوتی ، کاکە تۆ کێی ؟ چۆن هاتویە ژوورێ ؟ نازانی منداڵەکەمان دەترسێ ؟ .
.......من بارزانیم ، خەڵکی دەوەری ئەو دیوم !! (مادەی هەشت ئەو مادەیە بوو کە حیزبەکانی مفتەخۆری رۆژهەڵاتی وڵات لە کاتی خۆییدا دەریان کرد وگوتیان / قیادە مووەقەت وەدەر کەوێ /) .
 ئەوانیش دوای ماوەیەک بونە هاوکاری کۆماری کوردخۆرەکان لەسەر ناوی / پێشمەرگەکانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی / وەک هەنگەژاڵەی سەر لێ شێواو ئاوا تۆڵەی خۆیان لە ئێمە دەکردەوە ! ئەو شەوە بە خروپتونی گەورەساڵو ژنو پیاویان رادەستی پاسداران کردین ودوای ماوەیەک هەر کام لە ئێمەیان بۆ شارێکی دوورەدەست سورگون کرد چەرمەسەری وبێ بەختی هەڵیتەکاندین و،،،،،
هەتا ئەو سەردەمەش نەمانزانی چۆن وەژوور کەوتون ؟ کەسێکی نفس نزمی دەمو چاو داپۆشراوی خەڵکی مهابادیان لەگەڵ بوو .وادیار بوو رۆڵی سەرەکی درابووە وی بۆ ناسینی ئێمە .درێژەی ئەو کورتە رووداوە دەدەمە دەستی پێنوسی گەرمیانی کاوە ی شەهید تا لەسەری بنوسێ ودێوجامەکانی خۆماڵی بباتە ژێر پرسیار.
ئەگەر ژنێک یا پیاوێک دەگرێ دەگاتە ئەوپەڕی دەردو ئازارەکانی ، ئازارەکان تا نەگەنە بڵیندترین ئاستی خۆی فرمێسکەکان شۆڕ نابنەوە. بەڵام کاتێک پێنوس دەگری دەستپێکی بێبەختی نەتەوەیەک بە دەستی خۆی لێواولێو دەبن .،،،کاتێک کە بێ دەنگ دەبێ ویژدانت دەچێتە ژێر پرسیار؟ مرۆوی بێ هەست وێنەی کۆتەڵێک دەچێ کە جوڵەی پێ نەماوە . پێنوس ئەو کات وەتەنگ دێ کە تاکی کورد بەم شێوەیە لەسەر رووداوەکانی مێژووی خۆی بدوێ .
دەسەڵاتی باشور خۆی لە ئاستێک راگرتووە کە تەنیا لە بەرژەوەندی خۆی تەختی بەختی خۆی داچەقیوە .گوتنێکی کوردی هەیە کەدەڵێ : دوای بارانێ کەپەنک !؟ هەژار ترین وبوێرترین رۆڵەی کوردیان لە باوەشی دایکی نیشتماندا ئاوا بێ ویژدانانە ترۆر کرد ! کە چی مەسعود بارزانی داوایان لێ دەکا بچنە خزمەتی تا بە هیندێک قسەی قۆڕو پارە دڵداریان بداتەوە ! لە کوێی ئەو دونیایە بیستۆتە ، نێچیر بە لاقی خۆی بچێتە بەر دەستی راوچی !؟ تیمساحەکان فرمێسکمان بۆ هەڵدەڕێژن و دەشمانخۆن ! (شەورۆژ بیر لە خەڵکی رۆژهەڵاتی وڵات دەکەمەوە کە بەچەنگ ئەو حیزبە نەخۆشانەی کۆیەو زڕەگوێز دەبێ چییان بەسەر بێ لە داهاتودا) .
مەسعود بارزانی لەدیداری رۆژانەی خۆییدا لە گەڵ ئەربابە ئەمریکایەکان فەموویە : ئێمە رێز لە مافی مرۆو دەگرین وپێی پابەند دەبین ! هەر کات لە کاتی خۆییدا بابەت ئەوەی کردبێ ئەتۆش دەیزانی لە تەواوی ژیانتدا تەنیا پەڕتوکێکت نوسیوە چون باسی مافی مرۆو دەکەی ؟ قەل بە قولێ دەڵێ رووت رەش بێ .خاکت بەسەر شۆڕشی رۆهەڵاتی کوردوستاندا کرت هیستا باسی جڕتاوام بۆ دەکەی .تۆ دەزانی مافی مرۆو چۆنە ؟ باپێت بڵێم : مافی مرۆو ئەو سیستمەیە کە شۆڕشی بابتی بە چلو هەشت کاتژمێر پەڕشو بڵاو کرد !؟
بەڵێ تاڵترین کات ئەو کاتەیە کە مرۆوی کورد بەم شێوەیە وبە بریندارترین زمانی سەردەم بئاخفێ ، منداڵەکانمان دەکوژن ، وڵاتمان هەڕڕاج دەکەن ، چوار وەرزی گەرمیان دەکەنە تۆف وتۆزی ڕنوو ، باسی رۆژی ئاڵا دەکەن و یەخەی ژنی ئەنفال وهەتیوی ئەنفالتر دادڕدادڕ دەکەن و مێشکی سەریشمان بڵاو دەکەنەوەو بانگمان دەکەنە لای خۆتان . تۆ وەرەلای ئێمە ئاخر ناڵیی ئەڕۆ رۆژی ئاڵایە پێنوسی شیرین و دایکی ئەنفال لەو رۆژەشدا خواردنیان زوخاوێکە تێکەڵ بە نۆکاو !!
جەعفەر کەریمی / ١٧/ ١٢/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە