مەسعود لە ئیتاڵیاوە4 فەردەیى خەت زەرد دیموکراسى بۆ کوردستان هێناوەتەوە!
Saturday, 16/10/2010, 12:00
بەر لە دە ڕۆژ لەمەوپێش مەسعود بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەیى دیموکراسیەت کە لە ئیتاڵیا سازکرابوو، لە مەراسیمێکى فەرمى دا هەرێمى کوردستانى جێهێشتوو، بەرەو ڕۆما ئۆغریى کرد!
ئەوەى لێرەدا جێگاى گووتنە، ئەوەیە کە مەسعود بەبەرچاوى زومى کامێراکانى حزبەکەى و حکومەتەکەیەوە ئەو گشەتەى ئەنجامدا، وەک سەرچاوەیەکى نزیک لە عوسمان ڕانیەیى کە ناوى خۆى ناوە(عوسمان مهسعود) کە فەرمانبەرە لە دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کە کۆپى مەکتەبى سەرۆکەکەى پارتى یەو هیچى دیکە، ئەوەى ئاشکرا کردبوو، کە مەسعود تەنها ماوەى 15 خولەکى بۆ دیاری کرابوو تا وتارەکەى پێشکەش بکات، کاتێ وتارەکەى پێشکەش کردبوو، زیاد لە حەدى خۆى درۆى زلزلى کردبوو، وە بە جۆرێک باسى پرۆسەى دیموکراسى کوردستانى و عێراقى کردبوو، کە ببوە جێگاى گاڵتەجارى بەشداربووانى کۆنگرەکە و، سەرەتا وایان زانیوە کە مەسعود باسى پڕۆسەى دیموکراسى سوید و فلەنداى کردووە، ئەوەندە خۆى پێهەڵکێشابوو، تەواوى شاندەکان و میدیا ئەوروپى و ئیتاڵیاکان تووشى شۆک هاتبوون و، زۆر هەوڵیان دابوو تا ئەو پرسیارە بکەن، ئەى کە ئەوەندە دیموکراسەت زۆرەو فراوانەو بۆچى ڕۆژنامەنووسێکى گەنجى بەناوى زەردەشت عوسمانەوە بە ڕۆژى ڕوناک دەڕفێنرێت و پاشانیش تیرۆر دەکرێت؟!
ئەمەو زۆر پرسیارى دیکە دەروونى ئامادەبووانى هەراسان کردووە!
تا ئەوەى مەسعود لەکاتى بەڕێوەچونى کۆونگرە ڕۆژنامەنووسیەکەى لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسانى بەشدابووى نێو کۆنگرەکەى زیاتر خڕکردەوە بەوەى کە ئەو پرسیارە بوروژێنن، کە چۆن بەو شکڵ و شێوەیە باسى پڕۆسەى دیموکراسیتان کردووەو، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژنامەنووس تیرۆر دەکرێت؟!
مەسعود هەر ئەوەندەى خۆش بوو تا سێ پرسیارێکى سادەیان لێکردبوو، لە چوارەهەمین پرسیاردا، ئەو کاتۆێشایان نا بەسەر دڵى مەسعود ەوەو، ئەو پرسیارەیان لێکردبوو کە ڕۆژنامەنووس زەردەشت عوسمان دەڵێن لە سنورى دەستەڵاتى حکومڕانى ئێوە تیرۆر کراوە؟!!
مهسعود ئەوەندە بە تورەیوە وەڵامى پرسیارەکەى ڕۆژنامەنووسەکەى دابوەوە، لەرزیبوو ترس و شۆک باڵى بەسەر دەم و چاوى مهسعود گرتبوو، ئەوەندى گووتبوو: زەردەشت عوسمان قوتابى بووە، نەک ڕۆژنامەنووس!!
دوایى ئەوە مهسعود توڕەبوەو داواى کردووە کە کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەى کۆتاى پێبهێنرێت و وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا وەک خانەخوێەک داواکەى قبۆڵ کردوەوەو، کۆنگرەکە بە کۆتا هاتووە..
خوێنەرانى کوردستان پۆست....
بروانن ئاستى درۆ و مبالەغەکانى مهسعود چۆن هەموو گەلى کوردستانى سوک کردووە، لە کاتێکدا لە هەموو کوردستان شوێنێک شک نابەیت بە چارەکى وتارەکەى مهسعود ماڤى مرۆڤ و دیموکراسیەت و ئازادى رۆژنامەنووسى تیا بەرقەرار بێت، کەچى مهسعود چونکە خۆى بە تەزویر بۆتە سەرۆک وەهاى زانیوە سەرۆکەکانى ئەوروپاش بە هەمان شێوەى خۆى بوونەتە سەرۆک؟!
هەر بۆیە کاتێ مهسعود لە گەشتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان گەڕایەوە، بە نهێنى بە بێ زومى کامێراکانى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن لە فڕگەى هەولێر(اربیل دەولى) گەیشتوە کوردستان و بە دزیوە تا کەس پرسیارى ئیحراج و شپرزەیى لێنەکنە، چونکە هەمیشە ئەم سەرۆکە شپرزەو داماو کڵۆڵەو، پێدەچێت تاکە دیارى بۆ گەلى کوردستانى لە ئیتاڵیاوە هێنابێتەوە، 4 فەردەى خەت زەردى تووتن ئاساى دیوکراسەتى بە دیارى بۆ حزبەکەى و منداڵەکانى هێناوەتەوە، خوا بکات بە کەوچک دابەشیبکات و بەشى هەموان بکات..دە ئێوەش بلێن ئامین..
تێبینى......مهسعود لەم گەشتەیدا کەشتیەکى گەشت و گوزارى کڕیوە، لە چەند ڕۆژى داهاتوو وێنەى کەشتى و چۆنێتى کڕین و بەناوى کام کوڕیوە کراوە بڵاو دەکەینەوە بۆ زانیارتان.....چاوەروان بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست