کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپۆرته‌کانی رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی ته‌له‌گراف، به‌ریتانیا ده‌هه‌ژێنێت

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


کۆیار ره‌ووف. به‌ریتانیا
بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به‌ریتانیا له‌رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف، ناڕه‌زایی‌ خه‌ڵكی‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كان دروستكردووه‌، له‌به‌رانبه‌ریشدا په‌رله‌مانتارێك ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌‌و په‌رله‌مانتارێكی‌ تریش داوای‌ لێبوردنی‌ كرد‌و به‌ڵێنیدا به‌شێك له‌خه‌رجییه‌كان بگه‌رێنێته‌وه‌.

زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف، خه‌رجی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به‌ریتانیا بڵاوده‌کاته‌وه، که‌ زۆربه‌یان سه‌ر به‌پارتی کرێکارانی ده‌سه‌ڵاتدارن که‌ گۆردن براونی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات، هه‌ندێکی دیکه‌شیان سه‌ر به‌پارتی پارێزگارانن که‌ ده‌یڤید کامیرۆن سه‌رۆکایرتی ده‌کات.

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی ته‌له‌گراف به‌به‌ڵگه‌وه‌ خه‌رجی ئه‌مدام په‌رله‌مانه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه‌و له‌ڕاپۆرتێکیدا خه‌رجی (شاهێد مالیک) به‌ڕه‌گه‌ز پاکستانی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ وه‌زیری دوڵه‌ت بوه‌‌و له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا، 16000 پاوه‌نی بۆ کرێی ئه‌و دووماڵه‌ی که‌ هه‌یبووه‌ ، له‌نێوان شوێنی نیشته‌جێبوونی‌و شوێنی کاره‌که‌ی خه‌رجكردووه‌.

هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که‌ ئه‌وه‌ی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ که‌ شاهێد مالیک 700 پاوه‌نی داوه‌ به‌ سورسی مه‌ساج‌و زیاتر له‌ 2000 پاوه‌نی داوه‌ به‌ ئێڵ سی دی تی ڤی 40 ئینج‌و خه‌رجی هه‌فتانه‌ی 100 پاوه‌ن بوه‌.

له‌ڕاگه‌یاندنیَکدا، شاهێد مالیک ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌کردووه‌ تا داوای لێبووردن بکات‌و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ واز له‌پۆسته‌که‌ی ده‌هینێت، ئه‌وه‌ش‌ یه‌که‌م په‌رله‌مانتاره‌‌ له‌پۆسته‌که‌ی واز بێنێت له‌و کاته‌وه‌ی که‌ خه‌رجییه‌که‌یا‌ن بڵاوده‌کرێته‌وه‌ بۆ رای گشتی.

یه‌کێکی تر له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ له‌رۆژنامه‌كه‌دا خه‌رجییه‌كانی‌ بلاوكراوه‌ته‌وه‌،‌ (ستیوارد جاکسۆن) ه‌ که‌ داوای 66000 پاوه‌ن کردووه‌ بۆ خانووه‌ گه‌وره‌که‌ی‌و له‌و پاره‌یه‌ 304 پاوه‌نی بۆ حه‌وزی مه‌له‌کردن خه‌رجکردووه‌.

له‌به‌رانبه‌ردا، ناوبراو داوای لێبووردنی کرد‌و ڕایگه‌یاند که‌ پاره‌ی حه‌وزه‌که‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

هه‌رله‌وباره‌یه‌وه‌، ‌ که‌ناڵی بی بی سی، رۆژانه‌ چاوپیَکه‌وتن له‌گه‌ل خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌دات‌و بیروڕایان له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌، پیاوێکی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، ‌ وتی "ئه‌وه‌ دزییه‌ له‌خه‌ڵکی ئه‌که‌ن".

هه‌ر له‌ كه‌سانه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌، لێدوانی‌ لێوه‌رگرتوون، ژنیکی ته‌مه‌ن 70 ساڵ وتی"ئه‌وه بیَئه‌ده‌بیه‌".

ژنێکی ته‌مه‌ن 50 ساڵیش وتی"شه‌رمه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌، ئیَمه‌ باج ئه‌ده‌ین به‌حکومه‌ت له‌ئیشه‌که‌مان‌و ئه‌وان به‌وشێوه‌یه‌ خه‌رجیده‌که‌ن".

هه‌ر به‌هۆی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجییه‌ ئه‌ په‌رله‌مانتارانه‌ له‌رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ته‌له‌گراف، لایه‌نگرانی سه‌ر به‌پارتی کرێکاران‌و پارتی پارێزگاران له‌به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه‌و له‌به‌رانبه‌ردا پارتی لیبراڵ دیموکرات لایه‌نگری رووله‌زیادبوونه.

سه‌رچاوه:‌ ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی نیوس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە