ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له سه‌ر هەرێم كەمال ئاغاى لێپسراوى مەڵبەندى موسڵ
Monday, 08/06/2009, 12:00
تێبینی کوردستانپۆست: ئه‌و نووسینه‌ی خواره‌وه له‌لایه‌ن ته‌حسین ناوێکه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، پاش لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و په‌یوه‌ندیکردن، ده‌رکه‌وت که كەمال ئاغا لێپسراوى مەڵبەندى ڕێكخستنى موسڵى یەكێتى، شه‌هاده‌ی ته‌زویری نییه و به توانای خۆی له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا ده‌رچووه، ده‌توانن کلیکی ئه‌و لینکه بکه‌ن تا له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه شه‌هاده و نامه‌یان ناردووه، که بۆ ڕاستیی شه‌هاده‌که و ناڕاستیی قسه‌کانی ته‌حسین ده‌یخه‌ینه ڕوو، ئه‌گه‌ر ته‌حسین ناوه‌که، ئه‌وه به‌ڕاست نازانێ با به ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکات، به‌تایبه‌تیی کارێکی باشی نه‌کردووه که به‌شێکی وێنه‌که‌ی لابردووه، تا هه‌رێم که‌مال ئاغای پێ ناوزڕاو بکات. http://kurdistanpost.info/pdf_filer/herem_kamal.pdf+++++++++++++++++++++++
نووسینه‌که‌ی ته‌حسین
سەرچاوەیەكى باڵاى زۆر باوەڕپێكراوو نزیك لەمەڵبەندى موسڵى یەكێتى ڕاى گەیاند كەوا ئەمڕۆ ئێوارە هەرێمى كەمال ئاغا لێپسراوى مەڵبەندى ڕێكخستنى موسڵى یەكێتى كەلەهەمان كاتدا بەشەهادەى تەزویر لە یاساى ئێوارانى زانكۆى موسڵ دەخوێنێ و قۆناغى دووە ئەمڕۆ ئێوارە لە وانەى عقوبات قۆپیەیى لێ گیراوە و دەفتەرەكەیان لێ سەندوە و زەربیان بەسەر داهێناوە و ناوبراویشیان لەهۆڵى تاقى كردنەوەكان كردۆتە دەرەوە .
ئائەمانەن لێپسراو مەڵبەند و كادیرە چالاك و دز و داوێن پیسەكانى جەلال تاڵەبانى و كۆسرەت ڕەسوڵ لەولاشەوە دێنە سەرشاشە و كەناڵەكانى ڕاگەیاندن گلەیى لەلیستى حەدبا و عەرەبەكانى موسڵ دەكەن ؟ ئاخر ئەوانیش دەزانن ئێوە چ ماڵێكن ؟ ئەوانیش دەزانن ئێوە هەر خەریكى خیانەت و قۆپیە و غەش كردنن ئێ خۆ موسڵیش هەولێر و سلێمانى نیە بەڕەڵایى بێت و پارتى و یەكێتى و حزب هەموو شتێك بێت لەوێ بەفیعلى حكومەت هەیە حكومەت ؟ ئەوان دەزانن غەش و قۆپیەكان لەكوێن و دەزانن چۆن دەتان كەنە دەرەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست