کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ دارلاستیک و هه‌ڵماتی بۆ که‌تیبه‌کانی جه‌لال هێناوه‌؟!.

Monday, 18/04/2011, 12:00


دوو رۆژه‌ که‌تیبه‌ ئه‌منییه‌کانی جه‌لال تاله‌بانی به جۆره‌ها شیواز و به‌ به‌کاررهێنانی جۆره‌ها چه‌ک به‌ربوونه‌ته‌ گیانی خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی له‌ سلێمانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ک نزیک له‌ سکرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی و نزیکیش له‌ هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: بیرۆکه‌ی به‌کاربردنی دارلاستیک له‌ دژی خۆپیشانده‌ران ، هی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌ده‌ و هه‌ر ئه‌ویش له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ رێگای په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی چینی ،ئه‌م جۆره‌ چه‌که‌ تازه‌یه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی ‌ کڕدراوه‌.
به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره‌ ئامرازه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر شوینی به‌رکه‌وته‌ی هه‌ڵماته‌که‌ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ ، ده‌سه‌لاتی کوردی به‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی گه‌مارۆدراوه‌ و ناتوانێ یه‌ک هه‌نگاو به‌ره‌و داواکارییه‌ ره‌واکانی خه‌ڵکی بچێ ، بۆیه‌ بیر له‌ سیناریۆ و شیوازی جیاجیا ده‌کاته‌وه‌ تا خۆی ده‌رباز بکات له‌و ته‌نگژه‌ قووڵه‌ی که‌ خۆی تێدا هێشتۆته‌وه‌.
ده‌سه‌لات له‌ بڕی ئه‌وه‌ی بیر له‌ دابینکردنی فورسه‌تی کار بکات بۆ گه‌نجان ، دێ جۆره‌ها شێواز له‌ توندوتیژی له‌ دژیان ده‌گرێته‌به‌ر.
که‌تیبه‌ ئه‌منییه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی ، قه‌زافی ئاسا ، ده‌ست ناپارێزن له‌ که‌س و هیچ به‌هایه‌ک ناهێڵنه‌وه‌ بۆ مرۆڤی کورد . هه‌ڵسوکه‌وتی که‌تیبه‌ ئه‌منییه‌کانیان به‌م شێوازه‌ی که‌ ئیمڕۆ له‌ هه‌ولیر و سڵێمانی نواندیان ، ده‌ربڕی ترسێکی زۆره‌ که‌ چۆته‌ ژیانیانه‌وه‌ ، قه‌زافی ئاسا به‌رگرییه‌کی بێهووده‌ ده‌که‌ن ، بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کورتی ده‌سه‌ڵاتیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە