وەلامێک بۆ بەختیار عەلى
Wednesday, 24/07/2013, 12:00
1868 بینراوە
وشەى فاشیزم زور لەوە گەورەتر و مەترسیدار ترە لەوەى کە بەرێزتان پێناسەتان کردوە,یان ئەوەیە کە فاشیزم مانا و پێناسەیەکى ترە کە بەریزتان ئاگادارن لى و پێناسەیەکى نوێیە لە فەرهەنگ و فکرى نۆێدا یان ئەوەیە بەمەبەست ئەو وشەیەتان بەکارهێناوە,هێچ کات سوتاندنى چەند کـێبیک ناگاتە ئاست ئەو تاوانە ناشرینانەى کە مۆسولونى ئەنجامى داوا ,هیچ کات تەعبیر کردن لە ناخ و هەستى گەنجیکى کتیب سوتین ناگاتە ئاست خۆلیاو چێژى مۆسولونى بۆ خوێنرشتن,هێچ کات سوتەمەنى چەند کاخزێکى نەویست لاى گەنجێک ناگاتە ئاست لاناوبردنى روحى ئەو کەسانەى کە مۆسولونى فاشیست ئەنجامى داوە
مامەلەکردن لەگەل فاشیزم خۆى لەخۆى دا هەنگاونانە بەرەو گەیشتتن بە ئەو ئاراستەو و هەنگاوانەى کە فاشیزمەکانى جیهان ناویانە لە پێناو گەیشتن بە خولیایەکى نەویست و نا لوژیک و نا مروفانە ؟
هیچ کات من بەخوم نە دەبمە موریدى هیچ کتێبێک و نەدەخوازم هیچ کەس ببیتە دەرویشى کتێب نوسیک,ئەوەى کتێبەکان دەنوسن هیچ کامیان لەهەلە و کەم کورتى و نەویستى لەلاى هەندیکى تر بەدەر نین,ونابیت وەک خودا سەیرى شاعیر و کتێب نوس و ڕومانوس بکەین,ئەوان جەگە لە تاکێکى خاون بیروکە و ئایدیاى تایبەت و ڕوشنفیکرێکى پەیوەست بە هەندیک بابەت و ڕەهەندەکانى ژیان و مەعریفە هیچى تر نین.
هەمو کتێبک نامانگەیەنیتە کامل بونمان ,هەمو ڕومانیک فیرى وانەکانى ژیانمان ناکات,هەمو شیعریک نامانگەیەنێتە روحى عیرفان و ئاسودەیى و گەیشتن بەوەى کە لەلامان ونە و هەمیشە وێلین لە دوایدا.
زور لە فاشیزم و نازیزم و دیکاتورەکانى دونیا کتیبیان نوسیوە؟زور لە کتیب نوسەکان بونەتە کۆیلە و عەلقە بەگوێى فاشیزمەکان,زور لەوانەى کە بەدواى ڕەهــــــەندەکانى ژیان سەردەمانیک وێل بوون و هەموو توانایەکى عەقلى و جەستەییان لەپێناو مروفایەتى خستە کار و دواتر بوون بە کویلەو جەماعەتى اشهد وباللە,بەبى ئەوەى کە کەمیک بیر لەرابردووى خویان و ئاراستەو تیروانینىیان بکەنەوە.
هەمووو کەتێبک شایەستى ئەوە نییە کە لە کتیبخانەکاندا جێگایان هەبیت,هەموو دەقیک جێگاى ئەوە نییە لە فەرهەنگ و کەلتوردا بەچەسبیت,هەموو وەشەیک جیگاى ئەوە نییە لە فەرهەنگمانە جێبکریتەوە و هەموو وتاریک ئەوە نییە کە لە سایەتیک یان گۆفاریک یان ڕۆژنامەیەک بلاوبکریتەوە.]