کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە روخسەتی بەرهەم ساڵح

Monday, 05/04/2010, 12:00


لە سەردانەكەی ئاشتی هەورامی و فەلاح مستەفاوە بۆ وڵاتی توركیا زۆرێك لە نوسەران و چاودێرانی سیاسی نوسینەكانیان ئاراستەی جەنابتان دەكەن و چاوەڕوانی ئەوەن تۆ وەكو سەرۆكی حكومەت و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و جێگری سكرتێری حزبەكەت ئەمجارەیان لە شوێن ئەوەی تەقڵە بە فیل لێبدەن، تەنها بە بێ تەمەلوق (روپامایی) تاكە هەڵوێست یان ئییجرائاتێك وەربگرن.
من باش لە حەقیقەتی ئێوە گەیشتوم، باشیش ئەوە دەزانم كە تا چەند فشەڵن، بەڵام ئینسان دڵی بۆ ئەو هەمو خەڵكە هەژارە دەسوتێت تا ئەمڕۆ دڵیان بە ئێوە خۆشەو ئومێدی ئەوەیان بە ئێوە هەیە كە گوایا كوردایەتی دەكەن نەك حزبایەتی؟ یان هەندێك پێیان وایە كە تا ئەم لەحزەیە ئێوە لە مەركەزی قوەتدان، بەڵام من پێم باشە لە شوێن تۆو سكرتێرو شۆربا خۆرەكانی حزبەكەت هەندێك رونكردنەوە بۆ خوێنەرانی ئەم سایتە بەڕێزە بنوسم، بۆ ئەوەی چیتر نوسەران و خوێنەران خۆیان بەم مەوزوعەوە سەر قاڵ نەكەن، بەمەش لە لایەك هەم تۆ لەم مەعمەعەیە رزگار دەكەم و هەمیش پێگەی ئەو حزبە كارتۆنیەتان بۆ هەمو لایەك ئاشكرا دەكەم، تا ئیتر هەموو لایەك ئەو راستیە بزانن كە سەردەمی دوو بلۆكی نەك تەنها لە سەر ئاستی جیهان بەڵكو لە سەر ئاستی كوردستانیش كۆتایی پێهاتووە تا لە مەو دوا كەس سەری خۆی بەم مەسەلەیەوە نەێشێنێت!
دكتۆر گیان ئەگەر لە لای كەس ئاشكرا نەبێت، ئەوە خۆم و خۆت و سكرتێری حیزبەكەت باش ئەوە دەزانین كە ئەم حوكمەتیەی جەنابتان بە سەدەقەیە نەك ئیستیحقاق.
ئازیزم بۆ ئەوەی سبحەینێ زوڕنا ژەنەكانی جەنابتان، ئەوانەی وا ئەو رۆژنامە روو زەردەی بوولێڵ نەك ئاسۆ بوە بە هۆكاری ئەوەی پێگەی خۆیان بەهێز بكەن و نوسین لە سەر شێوازی كڕین و فرۆشتن لە بازاڕی بازرگانی دنیای ئازادا بە رۆڵەكانی ئەم میللەتە لە سەر حیسابی خۆیان پێیان بفرۆشن و چەواشەیان بكەن، توشی شۆك نەبن و بە مانشێتێكی گەورە وەڵامی ئەم نوسینە نەدەنەوە، حەز دەكەم ئەوە لە بن گوێ و كەللەی سەرت دەربێنیت، چونكە ئەگەر بتەوێت پەل لە تاقەتی خۆت زیاتر بهاویت، ئەوە پەل و پۆت تێك دەشكێت یان بۆتی دەشكێنین!
با نەك تۆ، بەڵكو نا سترانەكەی ئەو ی ن ك رۆحەت، وەڵامی یەك وشەی ئەم نوسینە بداتەوە، یان ئەو كەسەی كە ماوەیەكە خەون بە راوێژكاری تۆی دیلی ی ن ك و پ د ك وە دەبینێت لە توانایدا بێ لاپەڕیەك رەش بكاتەوە، ئەو جار مەرحەبایی یەكتری دەكەین، پێتدەڵێم بارت بە چەن!
دكتۆر گیان تۆ مرۆڤێكی ژیریت، باش لە ماهیەتی عوملەكان دەگەیت، دەزانیت ئەو كاتەی كە كۆمەڵانی خەڵك سوێندیان بە سەری تۆ دەخوارد، من دەمزانی كە جەنابتان سەری كام لە عوملەكانتان دەقەپڵاند!
با تۆزێك یان پیچێك بە راشكاوانە تر قسان بكەین، ئێوە وا عەرزی عەزەڵات دەكەن گوایە سەرۆكی حوكومەت ئیستیحقاقی خۆتانە، منەتی پارتیش بە هیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەن، باشە من یەك پرسیار، تاكە پرسیارێك ئاراستەی جەنابتان دەكەم، بەڵام دەبێت بە ئینسافەوە وەڵامی بدەنەوە، چونكە ئەگەر بتەوێت دبلۆماسیەت یان درۆ بكەیت بە قەڵغان بۆ ئەوەی لێی را بكەیت، ئەوجار ئێمەش یاری تۆن و جیریت لە گەڵدا دەكەین، جا نازانین كامیانت پێ باشە، بۆ ئەمەیان خۆت سەر پشك دەكەین؟!
دكتۆر بەرهەم، حەز دەكەین ئەوەت بۆ روون بكەینەوە، لەوەتەی دكتۆرێكی دیكە، كە بە راستی دكتۆرەو چارەسەری نەخۆشان دەكاتن، وا بزانم ئەو دكتۆریەی جەنابتان تەنها دەتوانێت عیلاجی برینەكانی گیرفان و تموحی شەخسی فەخامەتی سەرۆك كۆمارو خۆتان بكەن! بۆیە لە كن یەكێتیانیش ئەو قورساییەتان بە بڕوای بەندەی موخلیستان نەمایە، چونكە بە راستی تۆ ویستت لە دەریایەكدا مەلەوان بكەیت، كە جارێ شارەزای تەبیعەتی نەبووی!
دوا پرسیار ئەگەر وەڵامی راستت دایەوە، یان زاتەن زاتی ئەوەت كرد بە راستی وەڵاممان بدەیتەوە، ئەوە وەعدو پەیمان بێت بۆ دەورانێكی تری گیرفان هەڵتببژێرینەوە، تو ویژدانی حازرو غائیبتان، تۆ وەكو خۆت، خۆت بە جورئەت تردەبینیت یان ئەو كەسەی كە لە كاتی دەسبەكاربوونتدا بۆ سەرۆكی كابینەی شەشەمی حوكومەتی ئینتیقالی ئاخیرول زەمان، دەستت بۆ یارمەتی مادی و مەعنەوی لێی پان دەكردەوە، تەنها ئەم وەڵامەمان دەوێ و بە هیرۆ خانت دەسپێرین و ئومێدەوارین موریدێكی باش و بە وەفای بنەماڵەی ئیبراهیمی حیسامەدین بیت!

سوید2010



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە