کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی ته‌قه‌كه‌رانی سه‌ر باره‌گای راديۆی يه‌كگرتووی ئيسلامی له‌ سلێمانی

Wednesday, 25/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ سلێمانی
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ئاری عارف كادێری پاراستنی لقی ٤ ی پارتیي‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد‌، كه‌ به‌ هۆی ئه‌و سوكايه‌تیيه‌ی كه‌ يه‌كگرتووی ئيسلامی له‌كاتی سه‌ردانی مه‌سرۆر بارزانی بۆ باره‌گای ئه‌و حزبه‌ ئيسلامیيه ‌و ئاماده‌نه‌بوونی سه‌ركردايه‌تی يه‌كگرتوو، پارتی تووشی شۆك كردبوو، تا ئه‌وه‌ی ئاگاداری پاراستنی سلێمانی كرايه‌وه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت بۆيان كرا ئه‌وا ده‌ستێك له‌ يه‌كگرتووی ئيسلامی بوه‌شێنن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ شه‌ماڵ عه‌لی رۆژێك دوای ئه‌و سوكايه‌تی پێكردنه‌ مه‌فره‌زه‌يه‌كی ئاماده‌كرد، بۆ ترساندن و شڵه‌ژاندن و تۆقاندنی ئه‌ندامانی يه‌كگرتووی ئيسلامی له‌ سلێمانی برياری دەته‌قه‌كردنيان له‌ ٤ باره‌گای يه‌كگرتووی ئيسلامی له‌ سلێمانی خسته‌ نێو پيلانه‌كه‌يانه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هێزی زۆری ئاسايشی يه‌كێتی ته‌نها يه‌ك باره‌گايان به‌ر په‌لاماردانه‌كه‌ی پاراستنی سليمانی كه‌وت، ئه‌ويش باره‌گای راديۆی يه‌كگرتوو بوو له‌ سلێمانی، گومان هه‌يه‌ كه‌ ده‌زگای زانياری زووتر ئه‌و زانياريه‌ی هه‌بوو بێ، به‌ڵام ئه‌وان ويستويانه‌ پارتی ده‌سته‌كه‌ی كه‌شف بێت و له‌ سلێمانی ريسوا بكرێت.
چونكه‌ كامێرا شاره‌واكانی ئه‌و راديۆيه‌ ئه‌و سه‌ياره‌یەی نيشانداوه‌ كه‌ ته‌قه‌ی له‌ باره‌گای راديۆی يه‌كگرتوو كردووه‌، به‌لام تا ئه‌مرۆ ئه‌و تاوانه‌ له‌لايه‌ن ده‌زگای زانياری و ئاسايشی يه‌كێتیيه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، يان نه‌يانويستووه‌ ئاشكرای بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه‌ به‌م نزيكانه‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به‌ پاراستن بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌قه‌يان له‌و باره‌گايه‌ی يه‌كگرتوو كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە