کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومه‌تی ئه‌مریکا به‌کرده‌وه‌ هه‌نگاوی‌ پشت کردنه‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست پێکرد!

Monday, 28/03/2011, 12:00





چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌ ده‌رچونی به‌یاننامه‌ 7 خاڵیه‌که‌ی گۆڕان، که‌تیایدا به‌ڕاشکاوی و بێدودڵی سه‌ر‌کردایه‌تی گۆڕان‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردو دامه‌زراوه‌که‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمیان ڕاگه‌یاند، له‌مینبه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕانه‌وه‌ له‌ باکوری ئه‌مریکا و به‌تایبه‌ت ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌ چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌ک به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی کوردیدا دابه‌شکراو وێنه‌ی گه‌یشه‌ته‌ ده‌سته‌کانی تری گۆڕان له‌ ئه‌وروپاو زۆر له‌ڕه‌وه‌نده‌کانی تری کوردان له‌ده‌روه‌ی وڵات. ئه‌و به‌یاننامانه‌ پێش ڕوداوه‌کان که‌وتن و تیایدا ئاماژه‌ درابو به‌ هاتنی قۆناغێکی تازه‌ و جیاواز. له‌لایه‌ک ویستیان کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌ی که‌ن بۆ قۆناغی تازه‌ و له لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ کوردستان ئاگادارکرده‌وه‌ له‌و ده‌ره‌نجامه ‌خراپانه‌ی که‌ توشی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ دوژمنکاریانه‌ له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان به‌کار بهێنێ و به‌ ئاشکرا ئاماژه‌یان به‌وه‌کردبو که‌ ده‌سه‌ڵات به‌ته‌مایه‌ به‌ ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داواکانی خه‌ڵک بداته‌وه‌ و ده‌ره‌نجام هه‌رخۆیان، سه‌رانی ده‌سه‌ڵات، باجی ئه‌و خراپه‌کاریه‌ ده‌ده‌ن.
له‌کاتی خۆیدا ئه‌و به‌یاننامانه‌ و په‌یامه‌کانی له‌لای زۆر که‌س نه‌خوێندرایه‌وه‌ و لێیان تێنه‌گه‌یشتن، له‌به‌رئه‌وه‌ ی زۆر پێش ڕوداوه‌کان که‌وتبو، نه‌ خه‌ڵک و نه‌ زۆر که‌س له‌ ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵات زانیاریان نه‌بو و نه‌یان ده‌زانی باسی چی ده‌کا. به‌ڵام ئه‌وه‌بو دو سێ هه‌فته‌ دوای ئه‌وه‌ که‌ قومبه‌له‌ 7 خاڵیه‌که‌ی گۆڕان ته‌قێنرا و به‌دوایدا خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵک ده‌ستی پێکرد و به‌دوایدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی میلیشیا و کوشتن و بریندارکردنی ده‌یان خه‌ڵکی بێتاوان و ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌ ده‌سه‌ڵات کردی وه‌ک دواپه‌له‌قاژه‌ی بۆ ڕزگارکردنی خۆی.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که‌وته‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه‌. به‌ گوێنه‌گرتنی له‌ شه‌قامی کوردی ئێستا خۆی و کۆمه‌ڵگه‌ ی کوردستانی ڕوبه‌ڕوی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ کردۆته‌وه‌. ڕه‌نگه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌ چه‌واشه‌کاریه‌کانیانه‌وه‌ واپیشان نه‌ده‌ن که‌ له‌ هه‌ڵدێرێکی ئێجگار گه‌وره‌دان، به‌ڵام ئێمه‌ و زۆر که‌س ده‌زانن که‌ خۆری ته‌مه‌نیان ڕو له‌ئاوابونه‌. لێره‌وه‌ چه‌ند ڕاستیه‌کی پشت په‌رده‌ تان بۆ باس ده‌که‌ین که‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئاوابونی خۆری ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوی ڕونتر ده‌کاته‌وه‌.
حکومه‌تی ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کان، له‌ڕێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی عه‌سکه‌ری و هه‌واڵگریه‌وه‌ که‌به‌ ئێمه‌ش گه‌یشتوه‌، ده‌مێکه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌ پارتی و یه‌کێتی سه‌رچاوه‌ی‌ به‌شێکی زۆری تیرۆر و ئاژاوه‌ی سیاسین له‌کوردستان و عێراقیش. ئه‌مان، یه‌کێتی و پارتی له‌لایه‌ک بونه‌ته‌ سیخوڕ له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی و ناوچه‌ییه‌کانی ڕژێمه‌کانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک چین و ڕوسیا و له‌م پێناوه‌دا زۆر کاری سیخوڕی و تیرۆریان له‌عیراق و ناوچه‌که‌ ئه‌نجام داوه‌. له‌لایه‌کی تر دیسانه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت خۆیان و ئه‌وگروپه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ بونه‌ته‌ به‌شێک له‌ ده‌سه‌ڵاتێكی مافیا ئاسا له‌دژی هه‌مو پرینسیپه‌کانی کرانه‌وه‌ و دیموکراسی که‌ ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا له‌هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی له‌ناوچه‌که‌. لێره‌وه‌ و له‌ ئاخروئۆخری ‌کۆتایی ته‌واجدی له‌ عێراق، ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ هه‌رهیچ نه‌بێ پێیه‌کی ئه‌و گروپه‌ مافیا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌ تازه‌یه‌ ببڕێ که‌ بریتیه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌یه‌که‌م ڕۆژی دروست بونی گۆڕانه‌وه‌ له‌کوردستا ن ئه‌م هیوایه‌ی ئه‌مریکا ئێجگار چه‌که‌ره‌ی کرد و به‌ هه‌نگاوی جدی کارده‌که‌ن بۆ نزیک بونه‌وه‌ له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌. بۆیه‌ گۆڕان وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌ک و ئه‌مریکاش مه‌به‌ستیان بو که‌ناڵێکی په‌یوه‌ندی تۆکمه‌و کاراو لێزان دروست بکه‌ن که‌له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌ هه‌ڵبکاو ئامانجه‌کانی بزانێ. ئه‌م که‌ناڵانه‌ کۆمه‌ڵێکن و به‌شێکی له‌ ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕان له‌ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کان خۆی ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌، ئه‌م گروپه‌، به‌کۆمه‌ڵێک تاقیکردنه‌وه‌ی سیاسی و ته‌کنیکی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕی. نه‌ک هه‌ر ئه‌مان به‌ڵکو گۆڕان به‌گشتی وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌ک له‌ژێر ئیمتیحانێکی گه‌وره‌ی هاوپه‌یماناندا بو. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گۆڕان وه‌ک ڕه‌خنه‌گر و چاودێرێک خۆی ده‌رخست، نه‌ک به‌دیلێکی سیاسی و ئیداری، ئه‌مه‌ که‌مێک پاشه‌کشه‌ی به‌به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکا کردو که‌مێ ساردی کردنه‌وه‌. به‌ڵام به‌به‌رده‌وام بونی بزوتنه‌وه‌که‌ و پاش ئه‌وه‌ی خۆیان و ئه‌مریکاییه‌کانیش تێگه‌یشتن که‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان به‌وشێوه‌کارکردنه‌ له‌گه‌ڵی له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ و ململانێی نێو په‌رله‌مانێکی ناهاوسه‌نگ هیچ به‌هیچ ناکه‌ی ناچار قۆڵیان لێهه‌ڵماڵی و لێره‌وه‌ ئه‌مریکا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و عه‌سکه‌ری گه‌وره‌ له‌دنیا هانده‌رو پاڵپشتی که‌ری، به‌تایبه‌تی، هه‌نگاوه ‌داوادواییه‌کانی گۆڕانن.
گۆڕان به‌گشتی که‌می نه‌کرد بۆ خۆده‌رخستن وه‌ک به‌دیلێکی هه‌نوکه‌یی و پڕبه‌پێستی سیسته‌مێکی دیموکراسی له‌کوردستان. هه‌ربۆیه‌ په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ گۆڕان ئیستا له‌ ئاستی ئێجگار باڵادایه‌. هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه ڕۆژانه‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی گۆڕان و ئه‌مریکا پته‌وتر ده‌بێ و ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕان، به‌تایبه‌تی له‌ئه‌مریکا، ڕۆاژنه‌ ڕێنمایی و ده‌ستخۆشی و هاندان له‌ حکومه‌تی ئه‌مریکاوه‌ وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دانیشتن بۆوتوێژو په‌یوه‌ندی قوڵکردنه‌وه‌ و دوا هه‌وڵی حکومه‌تی ئه‌مریکا بۆ ڕاهێنان و له‌نزیکه‌وه‌ ڕێکخستنی به‌رنامه‌و داواکانی خه‌لکی کوردستان و گۆڕان بۆ جوان ده‌رخستن و ناساندنی به‌ دنیا و کۆنگرێسی ئه‌مریکی به‌تایبه‌تی. له‌م ڕوه‌وه ئه‌ندامێکی ئه‌وئه‌نجومه‌نه‌ی گۆڕان، که‌ له‌به‌رهۆی ئه‌منی، نامانه‌وێ ناوی بهێنین، دوپاتی کرده‌وه‌ که‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابوردودا به‌ فه‌رمی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ نوێنه‌ری کۆشکی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دانیشتون. وتی" ده‌ستخۆشیمان لێکرا بۆ هه‌نگاوه‌کانمان له‌ چه‌ندین چالاکی، له‌ ناویاندا خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌رده‌م کۆشکی سپی" که‌تیاییدا وه‌ک هاوڵاتی ئه‌مریکی و وه‌ک کوردیش کۆمه‌ڵێ داواکاریمان پێشکه‌شکرد و له‌ناویاندا داوامان کرد چیدی مه‌شق و ڕاهێنان به‌ میلیشیاکانی ده‌سه‌ڵات نه‌که‌ن . خۆش به‌ختانه‌ هه‌ر زو زانیمان که‌ ئه‌مریکا بڕیاری دا چیدی ئه‌مانه‌ نه‌هێنن بۆ ئه‌مریکا بۆ مه‌شق و چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ک له‌مه‌شق و ڕاهێنان که‌ زۆر پێشتر به‌رنامه‌ی بۆ دانرابو، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئیلغاکرانه‌وه‌" هه‌روه‌ها وتی" کۆشکی سپی به‌فه‌رمی داواکاریه‌کانمانیان وه‌رگرت و پاش ئه‌وه‌ی خرایه‌ به‌رنامه‌وه‌ بڕیاره وه‌ڵام وه‌ربگرین‌. هه‌روه‌ها داوایان لێکردین که‌ ئاماده‌ن ڕاهێنان بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی گۆڕان دابین بکه‌ن و ده‌یانه‌وێ په‌ره‌بسێنێ و سه‌ره‌تای ئه‌م ڕاهێنانانه‌ هه‌فته‌ی ڕابوردو ده‌ستی پیکرد"
ماوه‌بڵێم له‌ده‌مێکه‌وه‌ ده‌زانین یه‌کیتی و پارتی هه‌رگیز دوحیزب نه‌بون که‌بتوانن له‌م سه‌رده‌مه‌ ئیداره‌ی کوردستان بکه‌ن به‌ڵام له‌که‌لێنه‌ سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌و جیهاندا توانیان 20 ساڵ بگوزه‌رێنن. وا ئیستا دنیا له‌هه‌وڵی پاککردنه‌وه‌ ئه‌و که‌لێنانه‌دان، ماوه‌ خه‌ڵکی کوردستان باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌بێ و پاڵپشتی ده‌ره‌کی له‌ هه‌مو کات زۆرتر هانده‌ر و پشتگیری که‌رن، ته‌نها یه‌ک پاڵی بچوکیان ده‌وێ، که‌خۆیان له‌سه‌ر لیواری هه‌ڵدێره‌که‌ن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە