کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەری بەس نیە؟

Friday, 24/05/2013, 12:00








بەراوردێک: شەری ئاینزاکان چیمان پێ دەلێت!

دووبەرەگی، دوژمن، دوژمنایەتی، رق وگینە...هتد کۆمەڵی واژەن لە نێو هەر مللەتێکدا سەر وەدەرخا، ئاسایشی هاولاتی و ناجێگێری ئابوری ئەو ولاتە دەکەوێتە تەنگەژەوە، (ئازادی و خۆشگوزەرانی دەبنە خەون!) رەنگدانەوەی نەرێنی بال دەپۆشی بەسەر هەموو بوارەکانی ژیان، و شیرازەی پەیوەندییە کۆمەلایەتیەکان بە شێوەیەک ئەشێوینی مەگەر تەنها"خوا" بتوانی چارەسەری بکا.
ئەگەر بنوارێتە مێژووى سەر هەڵدانی ناکۆکی نێو موسلمانان، بەتایبەت لەپاش بوونى ئیمام عەلى بە خەلیفە،((هەرچەندە سەرەتاى ئەم ناکۆکیە پێش بوونی امام عەلی یە بە خەلیفە، واتە سەرەتاکەی دەکەرێتەوە بۆ ناکۆکی نیوان هەردوو بنەمالەى هاشمى و ، بنى امیە، لەسەر دابەشبوونى دەسەلات و بریاردان ، دەستکەوت و دەرامەت)) دەبینرێت ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی ئیسلام، لەبەر ئەوەی لە کاتی خۆیدا چارەسەری گونجاویان بۆ کیشەو گرفتە ناوخۆیەکانیان نەکردووە، پەرەی سەندوەو شۆربۆتەوە بۆ ناو هەموو کۆمەڵکەی ئیسلامی، گەیاندراوەتە ئەو ئاستەی ئاینزای شیعەو سننەو.. لێبکەوێتەوە. دوژمنایەتیان بەرانبەر بەیەک بەشێوەیەک بەردەوامە ئەگەر بەراوردى ئەو دووبەرەگی، دوژمنایەتی، رق وگینەی... لە سەردەمى هەزارەى یەکمدا هەیان بوە بەرانبەر بەیەک بێنینە پێش چاو و لەگەل ئەوەی لەم سەردەمەدا هەیە هەلیسەنگێنین، هیچ جیاوازیەکى تیدا بەدى ناکرێت، رەنگە لێت تێک بچێت کە لە هەزارەى سێیەم دا دەژێت ، (تەنها ئەوە نەبی جاران عبوەو سەیارەی بۆمبرێژکراو کاتمیان نەبووە).
لەهەمان کاتدا ئەگەر لە سەردەمى حوکمرانیەتى خەلیفەکانى الاسلام ورد بیتەوە دەبینری، بو سەرگوتکردنى معارزە، زوور جار پەنایان بردووتە بەر فرتوو فیل و کات بردنە سەر، تەنانەت هێندە دوژمنایەتیان بەرانبەر بەیەک توند بووە پەنایان بردووتە بەر خەلکى بییانی تاکۆ سەرگۆتی یەکتری پێ بکەن، ئەمیش ریگە خوشگەربووە، بو لە دەستدانى خەلافەت لە دەست عەرەب و کەوتووتە دەست خەلکی بییانی و...هتد
کەواتە بەر هەر پێوەرێک ناکوکى نیوان شیعەو سننە بپێوردرێت دەبوایە چارەسەر بکرایە، لایەنى کەم کەس لەسەر ئاینزا سەر نەبردرایە ، بەلام مەخابن تاکو ئێستا بەبى چارەسەر ماوەتەوەو بەردەوام انسان لەسەر ئایدیاو ناسنامەو ئاینزا زندان دەکرێت سەر دەبردرێت، دەگوژرێت و....
ئەگەر بەراوردێکی سەرپێی ئەم دۆخەی ئیسلامیەکان بکەین بە دۆخی ناکۆکیەکانی حزبە کوردستانیەکان! بەرئەنجامێکمان دەخاتە پێش چاو!
با لە خۆمان بپرسین چی ماوە بەرانبەر بەیەک نەیان کردبی ! ئەری بەس نیە. دەبی هەموو لایەک بزانی جاری کورد دەوڵەتی سەربەخۆوی نیە. بۆ نایەن هەندی لەو ناکۆکی وململانیە بێ بەرهەمانە لایەنی کەم لەم سەردەمە هەستیارە، دوای بخەن بۆ ئەو کاتەی کورد دەبێتە خاوەنی دەولەتی سەربەخۆی خۆی، وەرەن بەکاتیش بێ یەکتر پەسەند کەن، کەستان مەلایکە نین ئەوی ترتان شەیتان بی! سازش لەگەل سەدام ، شای ئیران کرا، لەگەل مالکی، ئیران، تورکیا، بەردەوان لە سازش ئەی بۆ لەناخۆ بۆ یەکتر نایکەن.؟ وەرن دەستبەرداری سرینەوەی یەکتر بن، هەمووان دەزانن ململانی و ناکۆکیەکان لەسەر چیە! ئایا جگە لە دەسەلات و بریاردان ، دەستکەوت و دەرامەت و شتێکی تر هەیە!! بۆ نایەن رێگا چارەیەک بدۆزنەوە ئەم مللەتە قوربانی دەرە لەم ترس ودلەراوکێیە رزگارکەن، وەرن بە منافەسەی کارو کرداری چاک و چاکتر بەرانبەر یەک بوەستن و.. ئەری بەراست پارتە کوردستانیەکان ئێوە ئەم مللەتە بە شایستەی ئەوە نازانن بە ئارامی و ئاسوودەیی بژێت؟؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە