حکومه‌تی ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێگای تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه، له‌گه‌ڵ دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا ڕێکبکه‌وێت
Friday, 13/03/2009, 12:00
خودی گفتوگۆکان، که ماوه‌یه‌که به‌نهێنی ده‌ستی پێکردووه، پیلانێکه بۆ له‌ناوبردنی باڵی ڕۆژهه‌ڵاتی په‌که‌که، واته "په‌ژه‌ک" .
بۆ دووه‌م جار، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌رفراوانتر " تاڵه‌بانی و بارزانی که‌وتونه‌ته نێوان ئێران و هه‌ندێک له حیزبه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، جگه له ئاماژه‌ی سه‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌کرێت بپرسین: ئه‌م جاره‌یان ده‌وڵه‌تی ئێرانی تیرۆریست، چ نه‌خشه و پیلانێکی بۆ چ سه‌رکرده‌یه‌کی تری کورد داڕشتووه، تا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تیرۆری بکات.
له کۆتای ساڵی 1981 به‌دوواوه له‌پاش ئه‌وه‌ی دوو لایه‌نی کوردی واته حیزبی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، چوونه به‌ره‌یه‌که‌وه له دژی له‌شکری داگیرکه‌ری ئێران و به‌هاوبه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بهتهنگچوونهی یه‌کێتی له ساڵی 1982 به‌دوواوه" عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ " توانی ڕژێمی سه‌ددام و یه‌کێتی لێک نزیک کرده‌وه له‌ژیر ناوی گفتوگۆی میری و شۆڕش . له‌پاش کاره‌ساتی ئه‌نفال په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزبی دیموکرات و یه‌کێتی له‌به‌رده‌وامیدا بوون، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و یه‌کێتی زۆر به‌هێز بوو، به‌هۆی به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ دوو جه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌ک، لێک نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک دروست بوو .
له ژانیوه‌ری ساڵی 1988 به‌دوواوه نزیک بوونه‌وه‌کانی قاسملۆ و ئیران هاته ئاراوه . له ژانیوه‌ری 1989 گفتوگۆ نهێنییه‌کان ده‌ستی پی کرد . له 12 و 13 . 6 . 1989 که بۆ جاری سێهه‌م له‌به‌رده‌وامی دانیشتنه‌کاندا له هۆتێلێکی ڤێنای وڵاتی "ئاوستریش" له‌نێوان وه‌فدی کوردیی که پێکهاتبوو له شه‌هیدان "قاسملۆ، عه‌بدوڵای قادری ئازه‌ر، فازیل ڕه‌سوڵ، لایه‌نی کۆماری ئیسلامی تیرۆریست پێک هات بوو له حاجی موسته‌فای لاجوه‌ردی که سه‌رۆکی ئیتڵاعاتی پێشوی ناوچه‌کانی کوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات، جه‌عفه‌ر سههرارودی جێگری حاجی مسته‌فا، ئه‌میر مه‌نسور . هه‌رسێ سیاسه‌ت مهدارهکهی کورد که به‌شدار بوون له گفتوگۆکاندا، به‌ده‌ستی نوێنه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی تیرۆریست شه‌هیدکران و وڵاتی "ئاوستریش" چاوپۆشی له ده‌ربازبوونی تیرۆریستان کرد.
گفتوگۆکانی ئه‌م جاره:
ئه‌م هه‌واڵه له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه.
ماوه‌یه‌ک له‌نیوان دوو لایه‌نی کوردی حیزبی دیموکراتی ئیران باڵی مسته‌فای هیجری و کۆمه‌ڵه‌ی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی و کۆماری ئیسلامی ئیران، نامه‌گۆڕینه‌وه به‌رده‌وامه . چه‌ند جارێکیش له هه‌ولێر و سلێمانی له مانگه‌کانی 11 و 12 ساڵی ڕابردوو له‌سلێمانی و هه‌ولێر دانیشتنیان ئه‌نجامداوه، که نوێنه‌ره‌کانی هه‌ردوو حیزبی کوردی به‌ناوبژیوانی پارتی و یه‌کێتی ئه‌نجام هاوبه‌شییان کردووه، هه‌موو لایه‌ک گه‌یشتونه‌ته تێگه‌یشتنێکی باش، لایه‌نی کوردی سوور بووه له‌سه‌ر داخوازی فیدراڵی، به‌ڵام ئێران ئه‌و مه‌رجه‌ی قبوڵ نه‌کردووه، ته‌نها خودموختاری نه‌بێت . دواجار به‌هۆی گوشاره‌کانی پارتی و یه‌کێتیه‌وه، هه‌ردووو حیزبی ڕۆژهه‌ڵات به داخوازیه‌کانی ئێران ڕازی بوون. سه‌ردانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران بۆ هه‌ولێر و سلێمانی و پاشان چوونی تاڵه‌بانی بۆ تاران و دیسان هاتنی ڕه‌فسنجانی بۆ به‌غداد، هه‌ر هه‌مووی په‌یوه‌سته به‌و گفتوگۆیانه‌وه.
کورته‌ی ڕووداوه‌کان:
ڕۆژی 11. 2 . 2009 مهنوچهر موته‌کی گه‌یشته به‌غداد، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه گه‌یشته هه‌ولێر .
ڕۆژی 12 . 2 . 2009 موته‌کی گه‌یشته سلێمانی.
27 . 2 . 2009 تاڵه‌بانی گه‌یشته تاران.
له‌سه‌ر بانگێتی فه‌ڕمی به‌ڕێز سه‌رۆک کۆماری عیراق " تاڵه‌بانی " ڕۆژی 2 . مارس . 2009 " ڕه‌فسنجانی " بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ گه‌یشته پایته‌ختی عێراق.
ڕاستییه شاراوه‌کان:
1- هه‌وڵه‌که گهرموگوڕبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی نێوان تاران و هه‌ولێر و سلیمانییه.
2- دیاره ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پارتی و یه‌کێتی زۆر له مێژه نه‌خشه‌ی بۆ کیشراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو به‌ره‌کی ناو حیزبی دیموکرات به پاڵپشتی پارتی و هی کۆمه‌ڵه به پشتیوانی یه‌کێتی، هه‌ردوو لای جیابووه‌وه گفتوگۆ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه له گه‌ل ڕژێم.
ڕژێمی ئێران ڕابردوویه‌کی خراپی له کاری تیرۆریستی‌دا هه‌یه، ساڵی 1930 سمکۆ شکاکی سه‌رکرده‌ی شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵات به‌پیلانێک تیرۆر کرد . ساڵی 1989 دکتۆر عه‌بدولره‌حمانی قاسملۆیان له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی له وڵاتی ئاوستریش شههیدا کرد. له‌دووای ڕاپه‌ڕینه‌که‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی پارتی و یه‌کێتی دا به‌سه‌دان تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتیان تیرۆر کردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست