کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حوکمداری درۆ وچه‌واشه‌

Saturday, 27/10/2012, 12:00



چه‌نده‌ها ساڵه‌ به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ به‌غدا وناحه‌زانی کورد وعه‌ره‌به‌ شۆفینیه‌کان ده‌مانترسێنن و
سه‌رقاڵمانده‌که‌ن.ئه‌وا دژی ئێمه ‌چه‌کده‌کڕن، ته‌یاره‌ده‌کڕن۰ کوردی قوڕبه‌سه‌ر وچه‌نده‌هاجار ماڵسووتاو وماڵوێران به‌شی ته‌نها ترس وچاوه‌ڕوانی بوو. ده‌ستبه‌رزکردنه‌وه‌ به‌ره‌و ئاسمان، خوایه‌ خۆت بمانپارێزه‌.....
ئێستا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فده‌ حزبیه‌که‌ی به‌رزانی له‌ به‌غدا که‌ گوایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان به‌غدا وهه‌رێم چووبوون، ئێستا به‌رزانی ده‌ڵێت له‌عیراق هیچ کێشه‌یه‌ک نیه‌ به‌ ناوی کێشه‌ی کورد و
وعه‌ره‌ب هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ ئارادا نییه‌ به‌ ناوی کێشه‌ی هه‌رێم و به‌غدا. ته‌نها کێشه‌ کێشه‌ی حوکمڕانییه‌.
که‌ واته‌ به‌رزانی درۆکانی پێشووی هه‌مووی له‌ بیرچوونه‌وه‌، یان ئه‌وانه‌ ته‌نها چه‌واشه‌بوون بۆ ترساندن
سه‌رقاڵکردنی میله‌ت به‌بابه‌ت وشتی لاوه‌کییه‌وه‌؟ من نازانم چۆن بیست ساڵ زیاتر حوکم ته‌نها به‌ درۆ و
چه‌واشه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت؟ من نازانم چۆن که‌سێکی ڕۆشنبیر وشاره‌زاوه‌کو د۰به‌رهه‌م ده‌خه‌ڵه‌تێت وشوێن شتیواده‌که‌وێت؟ئایا مه‌جبوورییه ‌یان ساویلکه‌یی ونه‌زانییه‌؟
باشه‌ ئێستا له‌به‌رزانی شتێک فێربووین ،ئێستا قه‌وانه‌یه‌کی ترمان بۆلێده‌دات، کێشه‌ی عیراق کێشه‌ی
حوکمداریه‌. لێره‌ پرسیارێک دێته‌ئاراوه‌ ئه‌ی کێشه‌کانی کوردستان کێشه‌ی حوکمڕانی نییه‌؟ ئه‌وه‌ نیه‌ دوای
بیست ساڵ له‌ حوکمکردن جه‌نابت ده‌ته‌وێت هه‌تاهه‌تا حوکم بکه‌ت؟ نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌ به‌ڵکو به‌ بێشه‌رم و
به‌ ئاشکرا ده‌ڵێن و به‌کرده‌وه‌ دووپاتی ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ حوکم له‌باوکه‌وه‌ بۆ کوڕ ده‌مێنێته‌وه‌ وهیچکاتێ
ده‌ستبه‌رداری حوکم نابن. ئاماده‌نیش له‌ پێناویدا شه‌ڕی گه‌وره‌تری براکوژی به‌رپابکه‌ن وبه‌سه‌دان لاوی
تری ئه‌م میله‌ته‌ به‌کوشتبده‌ن وبێسه‌روشوێن وله‌گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ بنئاخ بکه‌ن. ئه‌ی ئه‌و ده‌یان لاوه‌ی
له‌شه‌ڕی ناوخۆ له‌گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ زنده‌به‌چاڵکراون نیشانه‌ی چاوچنۆکی وقه‌یرانی حوکمڕانی نییه‌؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش به‌رزانی قه‌یرانه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان،تووڕه‌یی گه‌ل ڕه‌وشی ئابووری و
ئه‌منی ناله‌بار وله‌توپه‌تکردنی ناوماڵی کوردی هه‌مووی له‌بیرده‌کات وده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌موومان
هه‌نگاوی جدی ودڵسۆزانه‌ بنێین بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی عیراق.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە