کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


دەسەڵاتێکی ڕووئەستوورو ئۆپۆزیسیۆنێکی شەرمن

Friday, 12/04/2013, 12:00









خەڵکی کوردستان بە قۆناغێکی مێژوویی هەستیاردا گوزەر دەکات و لە ناو بازنەیەکی بێ ئومێدیدا دەخولێتەوە.
نەبونی هوشیاری سیاسی و ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگای کوردیدا هێندەی تر باری خەڵکی کوردستانی قورس کردوە.دەسەڵاتی کوردی کە پێك هاتووە لەهەردوو حیزبی بنەماڵەیی هەرچی منەت بێت بەم میللەتە نیانەو تەنها خەریکی ئەنجام دانی ئەجیندای خۆیانن لە پێکەوە نانی کۆمپانیای بازرگانی و خۆ دەوڵەمەند کردن بە ڕێگای نایاسایی.
ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارە بۆ مانەوەیان لەسەر کورسی دەسەڵات پەنا بۆ هەموو ڕێگا شەرعی و ناشەرعیەکان دەبەن وهیچ کۆسپێك لەڕێگەی مانەیاندا بە هێڵی سوور نازانن بە شەڕی ناوخۆیشەوە.بۆیە من ئاسۆیەکی ڕوون بەدی ناکەم کە لەڕێگەی دەستوورو یاساوە تەنگ بە دەسەڵاتی ئەم دوو حیزبە هەڵبچنێت و لەسەر کورسی دەسەڵات لایان بەرێت.
ئەم دوو حیزبە پێشینەیەکی چاکیان هەیە لەسەر خەساندن و بە کۆیلەکردنی کۆمەڵگاودواتر لەڕێگەی پارەی دزراوو کەڵەکەکراوی نەوتەوە دەمی خەڵکانی ناڕازی و خاوەن قەڵەمەکان و کەسایەتیە خاوەن پێگە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگایان ئاخنیوە ناهێڵن وورتەیان لێوە بێت.وەهەروەها سودیان لە بێ دەنگی هێزە ناوچەیی و دەرەکیەکان وەرگرتووەوبە پێدانی تەندەری نەوت بە نرخێکی نیمچە خۆڕایی بە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان بەرامبەر بە چاوپۆشی کردن لە دکتاتۆری و زوڵم و ستەمی ئەودوو حیزبە بنەماڵەیی یە بەرامبەر بەجەماوەری کوردستان.

ئۆپۆزیسیۆن کە لە دوو ئایدیۆلۆژیای عیلمانی و ئیسلامی پێكهاتووە واتە یەکگرتوو وکۆمەڵی ئیسلامی گۆڕان، تەمەنێکی کورتی هەیە لە کوردستاندا هێشتا دەسەلاتی نەگرتۆتە دەست وتاکوئێستا نەخشە ڕێگایەکی نیە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات.
ئۆپۆزیسیۆن ستراتیژێکی دیاریکراو تۆکمەی نیە بەرەو ڕووی دەسەلات بەڵکو زۆرجار ئەرکی ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆی لەبیر دەکات و شانبەشانی دەسەلات کارو چالاکی سیاسی ئەنجام دەسدات بە تایبەتی لەو کاتانەی کە دەسەڵات بەرەو ڕووی قەیرانی سیاسی دەرەکی یاخود لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا دەبێتەوە. ئۆپۆزیسیۆن پێ ی شەرمە ئەگەر کتلەیەکی بەرلەمانی لەگەڵ شیعە پێك بهێنێت کەچی پارتی و یەکێتی لەگەڵ شیعەو سوننەو تورکمان و دارو بەردو شەیتانیش هاوپەیمانی دەکەن تەنها لەبەر مانەوەیان لەدەسەڵات. پارتی و یەکێتی لەماوەی دوو خولی حوکمڕانیاندا لەناوخۆی هەرێمدا ماڵ جیایی دەکەن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆندا کەچی لە بەغدا داوای یەك ڕیزی دەکەن لەگەڵیاندا کە ئەمە بێجگە لە هەڵخەڵەتاندنی ئۆپۆزیسیۆن و گەمژە کردنی هیچ شتێکی تر نیە.بارزانی بە مالکی دەڵێت ئەگەر پۆلیسێك بۆ گۆڕان دابمەرزێنی من حکومەتتان لەگەڵ پێك ناهێنم کەچی کاتێك مەسعود تەنگاو دەبێت لەگەڵ مالیکیداو فشاری بۆ دێت داوای کشانەوەی کوتلەی بەرلەمانی وەزیرەکان دەکات ئۆپۆزیسیۆن پێش هوشیار زێباری دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان
ئایا ئەمە شەرم نیە بۆ ئۆپۆزیسیۆن؟ ئۆپۆزیسیۆن لەوە تەی هەیە نەیتوانیوە جەماوەری خۆی بهێنێتە سەر شەقام دژی پێشێلکاریەکانی دەسەڵات لەکاتێکدا چەك و سەربازو هێزی فشاری ئۆپۆزیسیۆن تەنها جەماوەرەکەی وشەقامە.
ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بیەوێت چاکسازی بکات و میللەت لەزوڵم و ستەمی دەسەلات ڕزگار بکات و هەموو دام و دەزگاکانی کۆمەڵگا لە حیزبیەوە بکاتە دامەزراوەیی واتە مٶوسساتی،دەبێت بگاتە دەسەلات بۆ ئەمەش دەبێت هەموو هێڵە سوورەکان ببەزێنێت و هیچ شتێك بە حەرام نەزانێت بۆ وەرگرتنی دەسەڵات هەروەکو یەکێتی و پارتی پەنا بۆ جاشایەتیش دەبەن تەنها لە پێناوی مانەوەیان لەسەر کورسی دەسەڵات هەروەکو چۆن لە ٣١ ی ئابی١٩٩٦ و لەساڵی ١٩٩٧کە پێش لەشکری دوژمنان کەوتن و چەندین ساڵ شەڕی ناوخۆیان کرد تەنها لە پێناوی مانەوەی هێزو دەسەڵاتی خۆیان.
ئۆپۆزیسیۆن تەنها لە حوکمڕانی خۆیدا دەتوانێت چاکسازی بکات و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵگا دەستەبەر بکات ،چونکە دەسەڵاتێکی گەندەڵ و دیکتاتۆر ناتوانێت چاکسازی بکات . جەماوەری کوردستان لەدوو ڕیانێکدا گرفتار بووە زۆرینەیەکی نەخوێندەوارو بێ ئاگا لە ئەرک و مافەکانی خۆی تەنها چاوی بڕیوەتە موچەیەکی نەمری و بژی بێ دەنگ بووەو لەمافە سیاسی ڕۆشنبیری و فەرهەنگیەکانی خۆی و بۆی گرنگ نیە کێ لەسەر دەسەڵاتە گرنگ بۆئەو ژیانی ئەمان بێت و بژی. لەپاڵ ئەوەشدا کەمینەیەکی بە ئاگاو خوێندەوارو هوشیار و بەئاگا لە مافە نیشتمانی و نەتەوەیی یەکانی خۆی ناڕازی لە دەسەڵات و گەندەڵیەکانی بەڵام بەداخەوە پەراوێز خراوو نان بڕاوئەم کەمینە فشاری بۆ دەسەڵات هێناوە چ بە یاسا چ بە دەستوورو چ بە ڕووبەڕووبونەوەی ڕاستەوخۆ لەسەر شەقام و لە ڕێپێوانەکاندا.
دەسەڵات دەستبەرداری کورسی دەسەڵات نابێت ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بەرنامەی خۆی نەگۆڕێت وفشارەکانی بۆ سەر دەسەڵات زیاد نەکات لەڕێگەی ووروژاندنی شەقامەوە و هاندانی جەماوەرەکەی خۆی، ئەم باروودۆخە چەقبەستووە هەربەردەوام دەبێت ودەسەڵات پێگەی خۆی زیاتر دەچەسپێنێت و ئۆپۆزیسیۆنیش ڕۆژ بەڕۆژ گۆشەگیر دەبێت و جەماوەری لێ دەتەکێتەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە