کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نۆژەنكردنەوەى پێشمەرگەى كۆن و ئۆپراسیۆنى دیجلە

Tuesday, 13/11/2012, 12:00




ئەگەر پێشمەرگە تا پێش ڕاپەڕین سمبولێك بوبێت بۆ بەرەنگاربونەوەى هەڕەشەى لە ناوبردنى هەمەلایەنەى نەتەوەى كورد و تاكە هۆیەك بوبێت بۆ بەرەنگاربونەوەى سەربازى دوژمن , ئەوا دەكرێت لە ئێستادا بپرسین ئایا ئێمە لەم هەرێمەدا پێشمەرگەمان هەیە تا بتوانین بەرگرى لەخۆمانى پێ بكەین كە دەگوترێ هەڕەشەمان لەسەرە لەلایەن ئۆپراسیۆنى دیجلەوە ..؟
پێشمەرگە پێش ڕاپەڕین ئەوە ناوە بوو كە هەمومانى لە ناخەوە دەهەژان ئەو قەڵغانە بوو كە پێویستى گشتى بوو , پێشمەرگە تەنها هەڵگرى ناوێك نەبوو بۆ مانایەكى سەربازى و بەرگرى كردن بەڵكو خاوەنى هەموو دیدەكان بوو لەسەر ئاستى گشتى خاوەنى دروشمگەلێك بوون كە هەڵگرى تەواوى ماناكانى دەسەڵاتى حكومدارى بوو, بەڵام دواى ڕاپەڕین گەر چى لە ژێر ئەقڵى حزبایەتیدا نەتوانرا پێشمەرگە بكەنە هێزیكى سەربازى گەورە و خاوەنى دسپلینى سەربازى خۆى بێت و هەڵگرى ولائى نەتەوایەتى بێت ببوە ئەو هێزەى كە بچوككرایەوە بۆ خزمەتى حیزب و پێشمەرگە لە تەواوى مانا گشتیە نەتەوایەتیەكان داماڵرا و بوە موچەخۆرێكى كات بەڕێكەر بە تایبەت نەتوانرا موتربەى ئەقڵى شاخى پێشمەرگە بكرێ لەسەر نەوەى نوێ و بتوانرێ لە ناو نەوەى نوێدا پێشمەرگە دروست بكرێ بۆیە ئێستاش دەبینین هەندێ لەو پێشمەرگە كۆنانە بەردەوام پێشمەرگەن و ئەیانەوێ كارئەكتەرێكى جێبەجێكارى دروشمەكانیان بن تا هەموو تاكێك هەست بە مافى خۆى بكات لەسایەى ئەم پێشمەرگە كۆنانەوە هەر ئەوەش بوو بینیمان بۆ ئەوەى دیموكراتیەتى هەقیقى هەبێت و دەستاو دەستكردنى دەسەڵات ببێتە كەلتور و نەریتێكى تەندروست زۆر لەو پێشمەرگە كۆنانەى كە تا ئەم چركە ساتەش هەر پیشمەرگەن هەڵسان بە دروست كردنى ئۆپۆزسیۆن و پشتگیرى لە نەوەى نوێ و چینى ڕۆشنبیران كە ئەمەش پاشماوەى قۆناغى كۆمەڵەى ڕەنجدەران بووە كە پرشنگدارترین قۆناغى مێژووى دروستكردنى پێشمەرگە بووە كە بوە مایەى دروست كردنى قۆناغێكى نوێ و گەڕانەوە بۆ تاك و ناچاركردنى حیزب و گەڕانەوەى بۆ ڕاى هاوڵاتى تا ئاستێكى باش , ئەگەر چى هەندێ پیشمەرگەى كۆن بە دیوێكى تردا حیزبیان كردە سەرچاوەى داهاتى تاك كۆیلەیان بەرهەم هێنا و حوكمداریەتیەكەیان تەنها بۆ بەرژەوەندى گروپێكى مافیایى بوو كە دەكاتە ئەوەى بڵێین دەتوانین پێشمەرگە پۆلێن بكرێت بۆ دوو بەش بەشێكیان تا ئێستاش هەر پێشەمەرگەن و هەندێكیان بونە بازرگان و ناوى پێشمەرگەیان تەواو لە خۆیان جیاكردەوە وە بەم حاڵەیان برد كە ئێستە لاى نەوەى نوێ جگە لە كۆمیدیایەك هیچى تر ناكات خۆ ئەگەر گەریلاكانى پەكەكە نەبوایە كە ئێستە بونەتە سمبولێك بۆ هەموو تاكێكى كورد لەهەر شوێنێك بێن و وە هیوایەكى گەوەرەشە بۆ مافەكانمان و هەڵویستى ئەو كۆمەڵە پێشمەرگە نەبوایە كە ئێستە گۆڕانن ئەوا بە تەواوى پێشمەرگە خاڵى دەبویەوە لە مانا بەرگریەكەى و تەواو پێچەوانە دەبویەوە و دەبوە مایەى گاڵتەجاڕى گەنجان .
لێرەوە پرسیارەكە دەست پێ دەكات ئایا نەوەى نۆى پێشمەرگەیان تێدایە لە سایەى دەسەڵاتى پێشمەرگەوە , ئەگەر نا كەواتە پێویستیمان بەوەیە ئەو پێشمەرگە كۆنانەى كە تا ئێستاش هەر پێشمەرگەن پڕن لە ماناكانى پێشمەرگە بوون نۆژەن بكرێنەوە ئامادە بكرێن بۆ ئەوەى پێ ى دەوترێت ئۆپراسیۆنى دیجلە تا بتوانرێت بەرگرى بكرێت لە هەرێمى كوردستان , خۆ ئەگەر وا نەبێت ئەوا ئەوەى كە نەوەى نوێیە لە ناو پێشمەرگەدا وەك پێویست نە ولائیان هەیە و نە توانراوە فێرى شەڕى بەرگرى كردن بكرێن و نە ئەزمونیان هەیە بۆیە لە ئێستادا ئەوانەى توانایان تیا ماوە لە پێشمەرگە كۆنەكان وەك پێویستى ئەم قۆناغە پێویستە پڕۆسەى نۆژەنكردنەوەى پێشمەرگەى كۆن دەست پێ بكات تا بتوانرێ ئامادە بكرێن بۆ ڕو بە ڕو بونەوەى ئۆپراسیۆنى دیجلە و هەر ئەگەرێكى تر كە هەڕەشە بێت بۆ سەر هەرێم و جارێكى تر ئەم ئەزمونى پێشمەرگایەتیە شۆڕ بكرێتەوە بۆ ناو لاشەى نەوەى نوێ و بتوانرێ كارى موتربە كردن بۆ دروستكردنى بەردەوامیى پێشمەرگە ناكۆتا بێت ..لێرەوە پڕۆسەى نۆژەنكردنەوەى پێشمەرگەى كۆن پێداویستیەكى گرنگى سەردەمە تا بتوانرێ سمبولى قەڵغانى هەموان بێتە دى ناوى پێشمەرگەش ببێتەوە بە سمبولى مافى هەموو تاكێكى ئەم هەرێمە .
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە