ڕۆژی یەکی ئایار، ڕۆژی بانگەوازی چینی کرێکارە بۆ دنیایەکی ئازاد و یەکسان!
Wednesday, 24/04/2013, 12:00
هاورێیانی کرێکار!
جەماوەری زەحمەتکێشو چەوساوە!
سیستەمی سەرمایەداری کە لەسەر بنەمای نایەکسانی ئابوری و بالادەستیی کۆمەڵایەتی کەمایەتیەکی زۆر بچووکی کۆمەڵگا و لەسەر چەوساندنەوەی چینایەتی دامەرزاوە، ئێستا لە هەموو کاتێك زیاتر ناکۆکی و ناتەبایی خۆی لەگەڵ ژیانی مرۆڤایەتیدا نیشانداوە. قەیرانی ئابوری چەند ساڵە کە لەناو مەڵبەندی هێزو دەسەلاتی ئەم سیستەمەدا یەخەی پێگرتووە، ملیۆنەها ئینسانی کرێکاری فرێداوەتە دەرەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانەوە و بێ‌کاری کردوون و ژیانی کۆیلایەتییان بەسەر خۆیان و خێزانەکانیان داسەپاندووە. دەوڵەت و حکومەتەکانی بۆرژوازیش بۆ داسەپاندنی هەژاری زیاتر بەسەر چینی کرێکار‌و جەماوەری زەحمەتکێش لەرێگای زیادکردنی باج‌و هێنانەخوارەوەی کرێوە، سەندنەوەی دەسکەوت و خزمەتگوزاریە گشتیوکۆمەڵایەتی و تەندروستیەکان لە خەڵک و سپاردنی بە بازار و قازانج، گۆڕینی یاسا و پێوانەکانی کار لە دژی کرێکار و بە قازانجی سەرمایەداران، هێرشێکی هەمەلایەنەیان لەمسەر بۆ ئەوسەری دنیا دەستپێکردووە. شەڕێکی راستەقینە لەدژی چینی کرێکار لەل ایەن چینی سەرمایەدار و دەسەڵاتەکانیەوە بەرێخراوە، بەڵام چینی کرێکار و جەماوەری بێبەش و زەحمەتکێشیش لە بەرامبەردا بێدەنگ نەبوون و بەرەنگاری ئەم هێرشە بوونەتەوە. جموجوڵە کرێکاریەکان و بزووتنەوەکانی لاوان و بێکاران لە ئەمریکا و ئەوروپادا، دەرکەوتە و مەیدانەکانی ئەو روبەرووبونەوەیە بوون و هەن. رای گشتی ئەوروپا و ئەمریکا بە قوڵی ئەو راستیەیان دووپاتکردەوە کە سەرمایەداری سیستەمێكە کە تەنها بۆ ١%ی دانیشتوانی گۆی زەویە و ناکۆك و بگرە دژە بە ژیان و گوزەرانی ٩٩% کۆمەڵگای بەشەری. مرۆڤایەتی پێویستی بەوەیە کە گەردنی خۆی لەدەستی ئەم سیستەمە دژی بەشەریە قورتار بکات.
یەکی ئایار، لە مێژووی بزووتنەوەی کرێکاریدا، رەمزی ئەو خەباتەی چینی کرێكار بووە کە ئامانجی ئاڵوگۆڕ و ژێرەوژوور کردنی دەسەلاتی سەرمایەیە. یەکی ئایار پەیامی چینی کرێکارە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی ئابووری سیاسی نوێ کە تییدا مرۆڤەکان ئازاد و یەکسان و شاد و خۆشگوزەران بن. یەکی ئایاری ئەمساڵیش لەم هەلومەرجە ئابووری و کۆمەڵایەتی‌و سیاسیەی ئێستادا دەبێ ئەو پەیامە بدات و هێزی وەدیهێنەری ئەو ئاڵوگۆڕە نیشان بدات. مرۆڤایەتی بەبێ دەرو نەخشی چینی کرێکار‌و بەبێ بزوتنەوەی یەکسانیخوازو شۆرشگێرانەی ئەوان بێجگە لە کارەسات و هەژاری و ژیانی کۆیلایەتی و بێمافی زیاتر هیچ شتێکی دیکە چاوەرێی ناکات. ئەزمونی ژیانی ئەم سیستەمە و بە دیاریکراویش ٤ -٥ ساڵی رابردوو هەر ئەوەی ئاشکراکردووەو سەلماندوویەتی.
کرێکارانی کوردستان!
ئێمە بەشیکن لەو لەشکرە جیهانیەی چینی کرێکار کە لەئ اکامی دەسەڵاتی دوو پارتی بۆرژوازیەوە ژیان و گوزەرانمان لە خراپترین ئاستی خۆیدایە. تا ئێستا ماف و ژیانمان به یاسای کاری بەعس پێوانه ده‌کرێ. بێ‌کاری، گرانی و نەبوونی، کرێچێتی و بێبەشبوون لە شوێنێکی گونجاو تەنگی بە خۆمان و خێزانەکانمان هەڵچنیووە. شوێنی کارەکانمان وەکو بەرەی شەڕ بەردەوام قوربانیمان لێدەچنێتەوە. هیچ پێوانە و ستانداردێك نیە بۆ دیاریکردنی کرێ و مووچەکانمانو ئەوەی وەریدەگرین بەشی ژیانێکی کولەمەرگی ناکات. بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەشینی، بیمەی بێ‌کاری و نەخۆشیمان نیە ئەگەر بەشێك لە ئێمە که‌مێک لەو بیمانەی پێببڕێ ئەوەندە نیە کە هیچ گرفتێك چارەسەر کات. بەڵام لەولاشەوە دەبینین کە چۆن سەرمایەداران و دەوڵەمەندان و کاربەدەستانی بۆرژوازی لە داهاتی کۆمەڵگا بە بلۆك دۆلار پاشەکەوت دەکەن. ئەمەش له‌سه‌ر حسابی بەرینبوونەوەو زیادکردنی رێژەی هەژاری و بێبەشی زوربەی هەرە زۆری کۆمەڵگا، به‌ده‌ست دێنن.
ژنان و پیاوانی کرێکار!
رێگاچارەی یەکجاری له‌م ژیانه پڕ کوێره‌وه‌ریه، شتێکی تر نییه جگه له هەڵپێچانی سیستەمی سەرمایەداری و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و خه‌باتکردن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی، کە تیایدا هەر کەس ئارەزومەندانە و بەپێی تونا و داهێنانی خۆی لە بەرهەمهیناندا بەشداری دەکات و هاوکات بەپێی پێویستی خۆی لە داهات و خوشگوزەرانی کۆمەڵگا بەهرەمەند دەبێت، بەڵام تا ئەوکاتەی هێز و توانای چینایهتیامان، ڕیزی ڕیکخراو و یه‌کگرتووی کرێکاران و کۆبوونه‌وه‌یان له ده‌وری حزبی خۆیان فه‌راهه‌م نه‌بووه، خەبات بۆ باشترکردنی ژیان و دابینکردنی لانی زۆری ئاسایشی کار و خۆشگوزەرانی سه‌نگه‌رێکه بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی هوشیاری چینایەتی و توانای خەباتکارانەمانە، که‌وایه با یەکی ئایاری ئه‌مساڵ بکه‌یه‌نه رۆژێک بۆ یه‌کیه‌تی و ڕیکخراوبوونی ڕیزه‌کانمان و به‌ده‌ستهینانی توانای زیاتری چینایه‌تیمان، با له‌ئایاری ئه‌مساڵدا، ده‌ست بخه‌یه‌نه نێو ده‌ستی یه‌کتر و له ده‌وری کۆمەڵەی ئه‌م خواستانه‌ی خواره‌وه کە ژیان وگ وزەرانمان باشتر دەکات، خهباتامان یه‌کخه‌ین و ده‌سه‌لاتداران و خاوه‌نکاره‌کان ناچارکه‌ین بهجێبەجێکردنیان:
- دیاریکردنی یه‌ک ملیۆن دینار وه‌ک لانی که‌می کرێ و موچه‌ی مانگانه، خواستی کرێکارانی کوردستانه!
- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای کاری به‌عس و جێگرتنه‌وه‌ی به یاسایه‌کی نوێ که ماف و ئازادیه‌کانی کرێکارانی کوردستان مسۆگه‌ر بکات!
- ئازادی مانگرتن و ڕیکخراوبوونی بێمه‌رجی کرێکاران!
- کار یان بیمه‌ی بێ‌کاری ته‌سه‌ل بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی ئاماده‌به‌کار، به ژن و پیاوه‌وه!
- کرێی یه‌کسان بۆ ژن و پیاو له به‌رامبه‌ر کاری هاوشێوەدا!
- دابینکردنی پێداویستیه‌کانی سه‌لامه‌تی کار به‌ستانداردێکی جیهانی بۆ کرێکاران!
- پێویستە حکومەت نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی کرێکاران وه‌ک لایه‌نێکی چاو‌دێر به سه‌ر هه‌لومه‌رجی کار له ناوه‌نده‌کانی کاردا بەرەسمی بناسێت!
بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی جهیانی چینی کرێکار!.. پهرهگرتووبێت خه‌باتی چینایه‌تی کرێکاران له پێناو به‌دیهینانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و یه‌کسان و خۆشگوزه‌راندا!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
ئایاری ٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست