كەس دواى كڵاوى بابردوو نەكەوێت لەمەو دوا حسابە
Thursday, 31/12/2009, 12:00
دوایى ئەوەى كابینە دوو سەرۆكیەكەى بەرهەم و ئازاد زۆر گەڕان بە دوایى گەندەڵیدا هیچیان دەست نەكەوت بۆیان دەركەوت ئەو قسانەى ئەكرێت هەمووى بوختانە بۆ كاربەدەست و لێپرسراوانى ئەم ووڵاتە و هیچى وانیە , چونكە ئەوەتا حكومەت پاداشتى ئەو كەسانە ئەكات كە لەمەو دوا گەندەڵیەك نیشانى حكومەت ئەدەن چونكە لەوە پێش هیچ نەكراوە , ئەم بڕیارە ئەوە ئەسەلمێنێ كە حكومەت پاكە و خەڵك خراپە و بوختان چین , جارێ من سەرتاپا گاڵتەم بەم جۆرە بڕیارانە دێت , چونكە هەر ئێستا 256 ڕاپۆرتى گەورەو گەندەڵى ترسناك كە تیاندایە بە ملێونان دۆلارى لە سامانى ئەم ووڵاتە بە هەدەر داوە بەڵام هەردوو دختۆرەكە ئەوانەیان فەرامۆش كردوە و عفا اللە و عما سلف وازیان لەوانە هێناوەو بە دوایى شتى نوێدا ئەگەرێن , ئەگەر حكومەتەكە دوو سەرۆكیەكەى ئێستا ڕاست دەكات با یەكەم جار لەو ڕاپۆرتانەوە دەست پێ بكات كە دیوانى چاودێرى دارایى بەرز ى كردونەتەوە ئەو كاتە ئیتر كەس ناوێرێ هیچ بكات , جارێ ئێوە مادام دیوانى چاودێرى دارایتان هەیە و بە قسەى خۆشتان باشترین و بە توانا ترین دەزگان كە توانیویانە زۆرترین ڕێژەى گەندەڵى و دزى ئاشكر ا بكەن ئەى بۆ لەو 256 ڕاپۆرتەى ئەوان ناپرسنەوە كە چەندین ساڵە دانراون و تۆزیان لە سەرە , ئێوە پێمان دەڵێن كاى كۆن بە با مەكەن و واز لەو كۆنانە بهێنن , لەمەو دوا حسابە , مادام ئێوە ئەڵێن ((حكومهتی ههرێمی كوردستان له ههوڵدایه بۆ بنبڕكردنی دیاردهی گهندهڵی به تایبهت له ڕووی بهههدهردانی سامانی دهوڵهت له دامهزراوه حكومیهكاندا،)) نمونەى زۆر تان لەبەر دەستدایە , هەر بۆ نمونە عومەر فەتاح 18 ملێون دۆلارى بۆ پرۆژەى كارەبا ناردۆتە بانكەكانى ئەوروپا نە كارەبا كەدیارە و نە پارەكەشى ئەوە سامانى دەوڵەت و میللەتە بۆ لەمە ناپرسنەوە , یان ئەو دزییە گەورەیەى سترانى كوێَخا عبداللە خۆ ئەوەش هەر ماڵى میللەتە , یان ئەوانە بڤەن و ناوێرن هیچیان پێ بڵێن , یان كارەساتەكەى ئاشتى هەورامى و هەردوو سەرۆك شتى تر زۆرە و ئێوە لە ئێمە باشتر شت ئەزانن , جارێ بەبێ ئەوەى یەك دینار سەرف بكەن 256 ڕاپۆرتى ئامادە كراو هەیە تەنها پێویستى بە ئیجرائاتە, دوایى ئەوە ئینجا ئەم بڕیارە دەربكەن , ئێوە كۆنەكان فەرامۆش ئەكەن , بەڵام پاداشت ئەدەن بۆ دۆزینەوەى گەندەڵى نوێ , خەڵك چۆن بڕواتان پێ ئەكات , سبەینێ هەر دەزگاى چاودێرى دارایى لێتان دێنەدەنگ و ئەڵێن ئەى ئەو ڕاپۆرتانەى ئێمە بۆ ناخەنە بەرباسو لێكۆڵینەوە, هەربەو بڕیارەتان گاڵتە بە ئیشەكانى دەزگاى چاودێرى دارایى ئەكەن و ماندوو بونى ئەوانلەو بوارەدا لەبەر چاو ناگرن , ئێوە ئەو 256 گەندەڵە سزا بدەن ئیتر بزانن جارێكى تر كەس ئەوێرێ هیچ بكات , من لەگەڵ ئەو بڕیارەدام و دەستان خۆش بێت بەڵام جارێ شتى تر زۆرە ئیجرائاتى تیا بكەن , نەمانبینى دوو كەس بدەنە دادگا تا خەڵكیش هاوكاریتان بكات , هەژدە ساڵە لێپرسراوان و كاربەدەستان و وەزیرەكان دزى ئەكەن و گەندەڵى ئەكەن و زانیارى هەموشیتان لایە كەچى لەوە ناپرسنەوە و دێن بڕیارى تازە بۆگەندەڵى تازە دەرئەكەن, ئاخر كەس بڕوا بەشتى واناكات , ئێوە لەو هەموو دزە خۆش ببن و لێیان نەپرسنەوە , ئەوانەى لەمەودواش هەروەكو جارانى پێشو و ئەبن , كێ دزى ئەكات و كێش گەندەڵە كۆنەكان هەر لێپرسراوان بوون و ئێستاش هەر ئەوانن لەبەر ئەوە نەكەس ئەوێرێ باسیان بكات و ئەگەر ئاشكرا ش بوون وەكو ئەوى عومەر فەتاح تاڵەبانى بۆى ئەپۆشێ ,جارێ ئێوە كا كۆنەكە شەن كەن ئینجا وەرنە سەر كاى تازە , ئێوە چوار ئیجرائات بكەن ئەو كاتە خەڵكیش بێ پاداشتیش هاوكاریتان ئەكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست