کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەگەر بەشداریە یەكگرتوو خیانەت بوو ئەى ئەم كارەى مام جەلال!؟

Thursday, 02/04/2009, 12:00

1338 بینراوە


تا دوا ژمارەى رۆژنامەى ئاوێنەى ژمارە (165) خەڵكى هەر بەگومان بون كە فڕۆكەوانەكەى (هەڵەبجە) واتە (تاریق رەمەزان) بەفەرمانى راستەو خۆى سەرۆك كۆمارى عێراق و سكرتێرى گشتى (ى.ن.ك) ئازاد كرا بێت !
بەڵام پاش بڵاوبونەوەى ئەو هەواڵە ئیتر هیچ كەس گومان نەمالەسەر راستى هەواڵەكە.
بالێرەدا هەڵوێستەیەك لەسەر ئەم هەواڵە بكەین و بپرسین ئاخۆ ئەبێت ئەو كارتى فشارە چ كارتێكى كاریگەر بوبێت لەسەر خودى (مام جەلال) تا تاك لایەنە فەرمانى ئازادكردنى ئەوو تاوانبارە بدات؟ ئەو تاوان بارەى وەك خودى (مام جەلال) دەڵێت (ئەمە تاوانبارى جەنگە و شایەدێكى باشیشە لەسەر ڕژێم).
ئاخۆ ئەم كارەى (مام جەلال) ناجێتە خانەى خیانەتى گەورەى نەتەوییەوە ؟ ئاخۆ لە پاش دەركەوتنى راستیەكان و ئاشكرا بوونى گەمەكە هەڵوێستى خەڵكى كوردستان و حیزبەكان و رێخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و راگەیاندنە كان و بەتایبەتى رێخستنەكانى یەكێتى چى دەبێت لە ئاستى ئەم كارەدا ؟ یان هەڵوێستى پێشمەرگە دێرینەكانى (ى.ن.ك) چى دەبێت و چى دەڵێت بەم كارە نادروستەى سكرتێریەكەیان ؟ لەكاتێكدا هەر خودى ئەو پێشمەرگە دێرینانەى یەكێتى بون لەكاتى (كۆنگرەى قاهیرە) دا كە (یەكگرتووى ئیسلامى) بەژدارى تێداكرد لە بەیان نامەیەكیاندا دژ بەیەكگرتوو نوسیبویان (چەپۆك و چنگى تیژ و یەكلا كەرەوەمان بەكار دەهێنین و لە ئاوو هەواى كوردستان بێ بەریان دەكەین)، جارێ باباس لەوە نەكەین كە ئەو بەیان نامەیە هەرخۆى بۆ خۆى تیرۆرێكى ئاشكرا و حاشا هەڵنەگر بوو دژ بەیەكگرتوو ، بەڵام با لێرەدا پرسیارێك لە پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى بكەین ئەگەر لە ئاست ئەوبەژداریەى (یەكگرتوو)لەو كۆنگرەیە بێدەنگ نەبون ئاخۆ لە ئاست ئەم خیانەتە ئاشكرایەى سكرتێرەكەتان چى دەڵین و چ هەڵوێستێكتان دەبێت ؟ من ناڵێم هەڕەشەى بێبەرى ئاوهەوا و خاكى كوردستانى لێبكەن ،
بەلام تەنها بڵین ئەو كارە جۆرێكە لە (سازش و خیانەت و پڕۆتۆكۆل)ـى ژێربەژێرى جەنابى (مام جەلال)ناچار كراوە ئەم كارە ناڕەوایە بكات .
یان ئایا دانیشتوانى هەڵەبجە و كەسوكارى قوتابیان كاردانەوەیان چى دەبێت پاش دەركەوتنى راستیەكان ؟
ئەگەر چاوێك بەمێژوى ئەو دووحیزبەدا بخشێنین ئەوا دەیان خیانەتى وەك ئەوەى فڕۆكەوانەكە و بەڵكو گەورەتریش لە لە دیرۆكیاندا دەژمێریت .
ئیتر چۆن لە رویاندێت مۆرى خائین و خۆفرۆش بنێن بەناو چاوى خەڵكانى تردا ، ئایا خەڵكنیە ئەگەر ئەوكارەى (مام جەلال) خیانەت نیە ئەى چیە ؟ یان ئایا پێوەر و پێناسەى خیانەت چین ، خۆزگە هەموكەس لەلایەن خۆیەوە بەویژدانەوە وەڵامى دەدایەوە.

تێبینى : بۆخوێندنەوەى هەردوو بابەتەكە بنواڕە هەفتەنامەى (ئاوێنە) ژمارە (72 و 165)

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)