هه‌باسه له گه‌نده‌ڵستان چ باسه*... به‌شی یه‌که‌م
Monday, 29/12/2014, 12:00
*ڕاپۆرتێکی هه‌مه لایه‌نه له چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کدا باس له باری ژیان و گوزه‌ران ده‌کات له کوردستاندا له ساڵی 2014 دا
ڕیگه و بان و هاتووچۆ
تا ئێستا تۆڕێکی ڕێگای سه‌لامه‌ت و بێ گرفت نادۆزیته‌وه له نیوان شاره‌کانی کوردستاندا، هه‌ر ڕێگایه‌ک ده‌گری به نیوه‌چڵی ته‌واو کراوه، ئیتر یان نیوه‌ی کراوه یان تازه ده‌ستپێده‌کرێت، جگه له لادان و چاڵ و ڕۆچوون، باجه‌که‌شی گیانی هه‌رزانترین سه‌رمایه‌یه که هاوڵاتییه، گه‌ر له هه‌ولێره‌وه سه‌فه‌ر بکه‌یت بۆ سلێمانی، ڕاسته ڕێگه‌که دوو سایده به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ترێله و تانکه‌رانه‌ی نه‌وت له زۆر شویندا جاده‌که له داته‌پیندایه و هیماکانی هاتوچۆ زۆرجار بوونیان نییه و بێ سه‌روبه‌ره، ئه‌وه بازگه‌کان هه‌رباس ناکریت چه‌ند ناڕێک و جهنجالن، ئێستا زۆر له شۆفێره‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ده‌رباز بوون له گرفتی چاوه‌ڕوانی زۆر له بازگه‌کان ڕێگای تر بگرنه به‌ر وه‌ک دوکان- گۆمه‌سپان هه‌ولێر یان سلیێمانی - کۆیه، که زۆر ترسناکه و نێوان هه‌ولێر کۆیه به ڕێگای مردن ناسراوه له‌به‌ر کۆنی و خراپی که هیچ مه‌رجێکی سه‌لامه‌تی تێدا نییه، بازگه‌ی پردێ-هه‌ولێر خۆی له خۆیدا چیرۆکێکه بۆ خۆی، سه‌ره‌یه‌کی درێژ ته‌نها له پێناوی پرسیارێکدا عه‌ره‌بتان له‌گه‌ڵه و له کوێوه هاتوون، جاری وا هه‌یه نیو کاژێر ده‌خاینێت ئه‌م چاوه‌ڕوانییه، ئیستا بازگه‌ی بانی مه‌قان - جهمچهماڵیش تووشی هه‌مان ده‌رد بووه و سه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی و نا ڕێکی ئه‌وێشی گرتۆته‌وه.
له‌ناو شارێکی وه‌ک هه‌ولێردا زیاتر له سی هه‌زار 30000 تاکسی تیدایه، سلیمانی و دهۆکیش هه‌روه‌ها، که له هه‌موو ئه‌وروپادا کۆی تاکسیه‌کانی ناگاته کۆی ژماره‌ی تاکسیه‌کانی کوردستان، له‌وه‌ش کاره‌ساتتر ئه‌م تاکسیانه به‌رده‌وام له خولانه‌وه‌دان نه‌فه‌ریان هه‌بێت یان نا، به‌نزین دهسوتینن بۆ هیچ و ژینگه پیس ده‌که‌ن، بۆیه ئه‌م ژماره زۆره له تاکسیان هیناوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمپانیکانی هاورده موڵکی خۆیانن یان شه‌ریکن.
کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌و تاکسیانه‌ی که لۆگۆی بنه‌ماڵه‌یان له‌سه‌ره و لێیان نووسراوه کۆڕه‌ک یه‌ک نه‌فه‌ر بۆ ناو هه‌ولیر ده‌بیت 20000 تا 30000 دینار بدات تا بگاته ماڵی خۆی له‌ناو هه‌ولێردا، به‌وه‌ش ڕازیی نین نه‌فه‌ری تر له‌گه‌ڵیدا سوار ده‌که‌ن و له وانیش هه‌مان پاره وه‌رده‌گرن، ئه‌مه به به‌رچاوی هه‌موانه‌وه ڕوو ده‌دات و هیج لێپرسینه‌وه‌یه‌ک نییه! له کاتێکدا تاکسی ده‌ره‌وه‌ی فرۆکه‌خانه 5000-7000 وه‌رده‌گرن، بەڵام ناهێلن ئه‌مانه ئیش بکه‌ن و بۆ خۆیان قۆرخیانکردوه که ئه‌ویش سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ن.
له‌ناو شاره‌کاندا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌که‌کان کام پاس کۆن و بێکه‌ڵکه و ته‌مه‌نی به‌سه‌رچوه له کاردایه، یارمه‌تی شۆفێره‌کان ناده‌ن تا پاسه‌کانیان بگۆڕن که سه‌رچاوه‌ی بژێوی چه‌نده‌ها خێزانه، له کاتی هه‌ڵبه‌زو دابه‌زدا و له‌به‌رخراپی کوشنه‌کان زۆر که‌س تووشی ئازاری پشت ده‌بن و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کاتدا ده‌بێته ئازاری فه‌قه‌رات، له سلێمانی هه‌ندێک کامێرا دانراوه بۆ دیاریکردنی تیژڕه‌ویی که کارێکی باش و شارستانیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێکیداوه مامه‌له‌ی ناشارستانی کارمه‌ندانی هاتوچۆی ناوشاره له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا، به بیانووی جۆراوجۆر ئازاری هاوڵاتیان ده‌ده‌ن و خۆیان ده‌خه‌نه که‌مینه‌وه به تایبه‌تی مه‌فرزه‌ی هاتوچۆ که ناسراوه به مه‌فره‌زه‌ی ڕێبوار و ته‌ها (وا دیاره لاسایکردنه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌که‌ی مولازم موحسینی تاوانبار تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه به جۆرێکی تر وهێشتا ئه‌و ره‌فتاره چه‌په‌ڵانه هه‌واداری ماوه)، ده‌که‌ونه گێچه‌ڵ به هاوڵاتیان و هه‌ڵسوکه‌وتی ناشارستانی هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر سه‌رپێچی بۆ هاوڵاتیان بنووسن، ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک ته‌واو بوو له ساڵانه و مۆڵه‌تی شۆفێری و پشتێن به‌ستن، ئه‌وا پێی ده‌ڵێن بۆ به مۆبایل قسه‌ت ده‌کرد، که واش نه‌بووه، له کاتێکدا خۆیان شای سه‌رپێچین له کاتی هێماداندا بۆ شۆفێره‌کان مۆبایله‌که‌ی به گوێیانهوهیه هۆشی بردون جگه له‌کاتی لیخوڕیندا که زۆرترین سه‌رپیچی ئوتۆمبیله‌کانی هاتوچۆ ده‌یکه‌ن له تیژڕه‌ویدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان گێچه‌ڵیان به که‌سایه‌تیه‌کی شاری سلێمانی کرد له جاده‌ی به‌کره‌جۆ، ئه‌م مه‌فره‌زه جوانه کردویانه به پیشه رۆژانی پێنج شه‌ممان له نیوان شه‌قامی شه‌ست مه‌تری و تووی مه‌لیکدا له بۆسه‌دا ده‌بن، هاوڕێیه‌کم که جێی متمانه‌ی تهواومه بۆی گێڕامه‌وه که بۆ کارێک چووه‌ته هاتوچۆی ڕۆژهه‌ڵات که له‌سه‌ر کارێزه له سلێمانی ووتی به گویی خۆم گوێبیستی ئه‌م ره‌فتاره ناشرینه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی هاتوچۆ بووم له‌سه‌ر زمانی خۆیان که چۆن شۆفیرێکیان دابه‌زاندوه و خستویانه‌ته ژێر پێڵاوه‌کانیانه‌وه و چیان لیکردوه و چۆن گهوزاندویانه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شۆفێره‌که له شڵه‌ژاویدا له‌بری جامه‌که‌ی لای خۆی دابه‌زێنێت به هه‌ڵه به‌رزیکردۆته‌وه و ده‌ستی مروره‌که پێوه بووه، باشه وا مرۆڤیک هه‌ڵه‌یه‌کی کرد که به مه‌به‌ست نه‌بووه ده‌بێت ئاوا وه‌ڵامی بدرێته‌وه؟! ووتی: سه‌رم سوڕما که فه‌رمانگه‌یه‌ک هه‌بێت له‌م شاره‌دا و ئاوا مامه‌له له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا بکه‌ن بۆیه وازم له‌و کاره‌م هیناو زوو له‌و شوێنه‌ی ئازاردانی مرۆڤ بۆ خۆشی تێیدا ده‌گێڕدرێته‌وه به په‌له هاتمه ده‌رێ، بارک الله له‌م که‌سه خزمه‌تگوزار و ژیرانه!
دیاره به‌ره‌ڵڵایی هه‌موو لایه‌کی ژیانی گرتۆته‌وه و هه‌تککردنی که‌رامه‌تی هاولاتی له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدا فه‌رمانی سهروخۆیانه، به ده‌یان چیرۆکی تر که شه‌رمه‌زارییه بۆ ده‌سه‌ڵاتێک دوای زیاتر له بیست ساڵ ئه‌مانه‌ی په‌روه‌رده کردبێت و ئه‌مه به‌رهه‌می بێت! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ئه‌وه له بیر بکه‌ین که ژماره‌یه‌کی به‌رچاویش کارمه‌ندی هاتوچۆ هه‌ن نموونه‌ی ڕه‌وشتی به‌رز و ڕه‌فتاری جوانن و به‌و په‌ری دڵسۆزیه‌وه کار ده‌که‌ن، نموونه‌یان زۆر بێت.
هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هاتوچۆی سلیمانی ڕایگه‌یاند که به پاره‌ی سه‌رپێچی باڵهخانهیهگی گه‌وره‌یان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان له سلێمانی ئاوا کردوه (
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داهاتی 9 مانگی رابردوو و ئاماری رووداوەكانی هاتووچۆی لەپاریزگای سلێمانی ئاشكرا دەكات و داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەكەش 54 ملیار دینار بووە)1.ئه‌م پاره‌یه ده‌بوایه له چاکردنی ڕیگادا سه‌رف بکرایه یان باڵه‌خانه‌ی پێدروست بکرێت؟
باری ته‌ندروستی
ئه‌وه‌ی باری دارایی باش بیت هه‌ر تووشی کێشه‌یه‌ک بوو خێرا ئه‌داته شه‌قه‌ی باڵ بۆ ئێران یان بۆ تورکیا یان هیندستان، گه‌ر باری دارایی باشتر بوو به‌ره‌و ئه‌وروپا، که‌س بڕوای به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نه‌ماوه، سه‌ردانێک بۆ خه‌سته‌خانه‌کان مرۆڤ ووڕ ده‌کات، ئه‌وه مامه‌له‌ی کارمه‌ندان و زۆربه‌ی دکتۆره‌کان پێویست به گێڕانه‌وه ناکات، ئه‌وه‌ی ناویان ناوه نۆرینگه (عیاده) زۆربه‌یان له جاده‌یه‌کی جه‌نجاڵ و شوێنێکی ته‌سک و چه‌ند قاتی که نه‌خۆش تا ده‌یگاتێ ئه‌وه‌نده‌ی تر تێک ده‌چێت، ناو عیاده‌کان زۆربه‌یان هیچ مهرجیکی ته‌ندروستیان تێدا نیه و جێی حه‌وانه‌وه‌ی نه‌خۆشی تێدا نیه و لووت پڕ ده‌که‌ن له بۆنی ناخۆش، هه‌ر که نه‌خۆش چووه ژووره‌وه ده‌بێت به خاوه‌نی چه‌ند کاغه‌زێک بۆ سۆنه‌ر و ئێمه ڕای و شیکردنه‌وه‌ی خوێن و...... کاتێک به خۆی ده‌زانێت گیرفانی خاڵی بۆته‌وه و پاره‌ی تاکسیشی پێ نه‌ماوه، ئه‌وه باسی ده‌رمان و ئێکسپایه‌ر و کامه ئه‌سلیه و کام ده‌رمان باشه و کامیان خراپه سه‌رئێشه‌یه‌که ده‌ربازبوونی نییه، هه‌ڵه‌ی دکتۆریش با له‌ولاوه بوه‌ستێت، ده‌یان چیرۆک له‌م باره‌یه‌وه ده‌ماو ده‌م ده‌گێردرێته‌وه، من ته‌نها یه‌کێکیان ده‌گێڕمه‌وه، کۆرپه‌یه‌ک له دایک ده‌بیت، ده‌یخه‌نه سه‌ر مێزێکی دروستکراو له میتال، کاتێک ههڵیدهگێڕنهوه پێستی پشتی هه‌مووی تواوه‌ته‌وه له گه‌رمادا و به پشتیه‌وه نووساوه، کاتێک پێیده‌زانن سه‌یر ده‌که‌ن له نزیک ئه‌و میزه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌رمکردنه‌وه هه‌یه، چۆن دایپۆشن به دایکه‌که‌ی ده‌ڵێن که له دایک بووه پێستی پشتی خۆی وابوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕویان نه‌چێت لیژنه‌یه‌کی لێکۆلینه‌وه داده‌نێن، ئه‌و دکتۆره ژنه‌ی که به‌رپرسیاره ده‌گوازنه‌وه بۆ قه‌ره‌داخ و پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌که‌ی پێشوی، ئه‌مه ڕووداوێکی ڕاسته و ئه‌وانه‌ی ئاگادارن ئێستا هه‌موو له ژیاندان! بازرگانی ده‌رمان و سوتاندنی سه‌ده‌ها تۆن وه‌ک قه‌وانی هندلی جارانی لیهاتوه هه‌ر بایده ده‌چیته‌وه سه‌ری!
تا به‌شی دوو له‌گه‌ڵ عهجباتیهکانی گهندهلستان خواتان له‌گه‌ڵ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست