به یارمه‌تی ئاسایشی سلێمانی لقی چواری پارتیی لافته‌ی زه‌ردیان هه‌ڵواسی
Thursday, 16/08/2012, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست 4 / سلێمانیبهبۆنهی 16 ته‌موز، که یادیی دروستبوونی پارتیی دیموکراتی کوردستانه، له به‌یانییه‌کی زوودا و کاتژمیری چواری به‌یانی، لقی چواری تاوانباری پارتی کوردستان به یارمه‌تیی ئاسایشی سلێمانیی لافته‌ی زه‌ردیان له زۆر سوێنی سلێمانی هه‌ڵواسیی، سه‌رجاوه‌یه‌ک له ئاسیشی سلێمانییه‌وه به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که ئیستا لقی چوار و پارته‌کان له سلیمانی وه‌کو له‌شێکی خیانه‌تکار و ئێسکگران سه‌یر ده‌کرێن، بۆیه زۆربه‌یان نایانه‌وێت وه‌کو پارتیی بناسرێن و ترسی زۆریشیان له خه‌ڵکی سلێمانی هه‌یه، که له ده‌رفه‌تیکدا ده‌ستیان لێبوه‌شێنن، سه‌رجاوه‌که وتیشی بۆیه داوایان له ئاسایش کردبوو که یارمه‌تییان بده‌ن تا لافته‌کان به پێ کێشه هه‌ڵبواسن، تا بەهەموو شێوەیەک هەوڵ بدەن پارێزگاریان لێ بکەن،چونکە خەڵکی شار هێشتا لەچاوەڕوانی ئەوەدان جەلادەکانی لقی چوار و ڕۆژەکانی دوای 17ی شوبات دادگایی بکەن ، بەڵام ئەوان لەڕێگەی خەڵکانی خۆفرۆشەوە دێن لافیتەی زەرد هەڵدەواسن و لە مێدیا ڕوو ڕەشەکانیانەوە پێمان دەڵێن سلێمانی یادی 66 ساڵەی پارتی دەکاتەوە، لە کاتێکدا ئەوان تاوان بەرامبەر ئەو هەموو شەهیدە دەکەن کە ئەم شارە لەپێناو ئازادی‌دا داوێتی.
ئەم وێنانە بەکامێرای کوردستانپۆست گیراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست