کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبانێ و شەنگال .. دوو ناو.. دوو ماناي جياواز

Sunday, 28/12/2014, 12:00


كۆبانێ ناوێك بووه‌ته‌ مايه‌ي سه‌ربه‌رزي و شانازي بۆ كوردان،زياتر له‌سه‌درِۆژه‌ ئه‌م ناوه‌ بووه‌ته‌ رِۆژه‌ڤي ميديا جيهانيه‌كان و هه‌مووان به‌بيستني سه‌رسام بوون چونكه‌ ئه‌وه‌ي له‌كۆبانێ ده‌گوزه‌رێت له‌هه‌موو جيهاندا وێنه‌ي نه‌بووه‌و نابێت بۆيه‌ دوژمني ئالَارِه‌ش داني به‌شكستي خۆيدا نا له‌كۆبانێ، كۆبانێ پێگه‌ي رِاسته‌قينه‌ي (ژناني) دياري كرد به‌جۆرێك رِيسي كۆمه‌لَگه‌ي(پياوسالاري)كرده‌وه‌ به‌خووري،لێره‌وه‌ رِاستي گوتارو كردار له‌كۆبانێ يه‌كيان گرت و وه‌همي جياوازي به‌كه‌م سه‌يركردني ژنان له‌رِووي لێهاتووييه‌وه‌ ئاشكرابوو،كۆباني ئه‌ورِاستيه‌ي به‌جيهان سه‌لماند كه‌ ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كي ئاشتيخوازين به‌رِاده‌يه‌ك ئاماده‌ين گياني هه‌موومان فيداي نيشتمان و ژيانێكي پرِله‌كه‌رامه‌ت بكه‌ين ،دوژمن ئه‌م خالَه‌ي له‌ نه‌خشه‌كاني خۆيدا فه‌رامۆشكردبوو بۆيه‌ به‌چاره‌نووسي رِه‌شي خۆي گه‌شت له‌سه‌ر ده‌ستي شه‌رِه‌ڤاناني يه‌په‌گه‌،يه‌په‌ژه‌ له‌و شاره‌....
كۆباني جارێكي ترو به‌ستايلَێكي نوێي به‌رخودان (ئينتماي نه‌ته‌وه‌يي)بۆتاكي كورد گێرِايه‌وه‌ به‌جۆرێك ته‌نها ئامانج سه‌ربه‌ستي نيشتمان بێت نه‌ك پيرۆزكردني (حزب)،له‌كۆبانێ هاوار هاواري نيشتمانه‌ نه‌ك شتێكي تر،له‌كۆباني چاوه‌رِواني (مه‌دالياي زێرِ)ناكرێت به‌لَكو(شه‌هيد)بوون به‌به‌هاترين ميداليايه‌،كۆباني تواني درِنده‌ترين رِێكخراوي تيرۆرستي به‌چۆكدابێنێت به‌جۆرێك سه‌رچاوه‌ي شكسته‌كاني دوژمن له‌كۆبانيه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ي گرت و ئيلهامي وه‌ستانه‌وه‌ي به‌رامبه‌ر به‌م دوژمنه‌ به‌كورداني پارچه‌كاني تر به‌خشي،كۆبانێ سه‌ركرده‌ي مه‌يداني و فه‌رمانده‌ي شه‌رِي به‌ئێمه‌ناساند بۆيه‌ ئيتر ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌يه‌ كه‌ساني فشۆلَ ناتوانن بازرگاني پێوه‌بكه‌ن و ده‌وروبه‌ري پێ هه‌لَخه‌لَه‌تێنن، كۆبانێ رِاستيه‌كي تري به‌تاكي كوردي پيشان دا ئه‌ويش نه‌بووني (پاشه‌كشه‌)ي بێ به‌رخودان له‌هيچ به‌ره‌يه‌كي جه‌نگدا،كۆبانێ داستاني سه‌ده‌ي بيست و يه‌كي بۆخۆي تۆماركرد له‌رِێي به‌خشيني خوێني لاوه‌كاني به‌نيشتمان و نازناوي(پايته‌ختي به‌رخودان)ي پێ بدرێت، كۆبانێ كاتێك به‌رخوداني به‌رِێ خست چه‌ته‌كاني داعش له‌رِووي سه‌ربازيه‌وه‌ ئه‌ستێره‌يان له‌هه‌لَكشاندابوو به‌لاَم كۆبانێ هه‌رزوو ئه‌و خه‌ونه‌ي له‌گۆرِنان و نه‌خشه‌كاني به‌ئاقاري شكستدا بردن،كۆبانێ جه‌مسه‌ري جه‌نگو سه‌نته‌ري برِياري زلهێزاني به‌لاي خۆيدا شكانده‌وه‌، به‌جۆرێك له‌رِوانگه‌ي نه‌به‌رديه‌كاني ئه‌و شاره‌وه‌ سياسه‌ته‌كانيان پياده‌ ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌كورد،كۆبانێ شانازي هه‌موو كوردانه‌ به‌جياوازي بيرو رِه‌نگيانه‌وه‌...
شه‌نگال زامه‌ قولَه‌كه‌ي سه‌ده‌ي نوێي كوردان، شه‌نگالَ ناوێك لێوان لێو له‌ پرسياري ئالَۆزو بێ وه‌لاَم كه‌ تاكي كوردي سه‌رسام كردووه‌، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ي وه‌لاَميان لايه‌و به‌رپرسن له‌وه‌لاَم دانه‌وه‌ خۆيان بێده‌نگ كردووه‌ هه‌روه‌كو هيچ شتێك رِووي نه‌دابێ له‌كاتێكدا جينۆسايدي نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌شه‌نگالَدا به‌رجه‌سته‌كرا له‌سه‌رده‌ستي(داعش) كه‌ به‌داخه‌وه‌ لايه‌ني كه‌مته‌رخه‌م لايه‌نێكي كورديه‌،بۆيه‌ شه‌نگالَ ناتوانين بلَێين ئازادكراوه‌ هه‌تا يه‌ك ژن وكچي ئێزيدي له‌لاي چه‌ته‌كان مابێت چونكه‌ كه‌رامه‌تي كورد به‌ده‌ستي داعشه‌وه‌يه‌و بازرگانييان پێوه‌ ده‌كات دوور له‌هه‌موو به‌هامرۆيي و ئه‌خلاقيه‌كان له‌بازه‌رِه‌كاني (كۆيله‌فرۆشي)دا شكستي،شه‌نگالَ سه‌رابي(داعش)ي له‌خه‌لَكي كرده‌ حه‌قيقه‌تێكي كاتي ،شه‌نگالَ شكستێكي نه‌خوازراوي به‌كوردان قبولَكرد به‌جۆرێك هيچي له‌جينۆسايدي ئه‌نفال كه‌متر نيه‌،شه‌نگالَ له‌ژێر برِياري فه‌رمانده‌ي كه‌مته‌رخه‌مدا نه‌ته‌وه‌كه‌ماني گێرِايه‌وه‌ سه‌ده‌ي رِابردوو، شه‌نگالَ رِێرِه‌وي بيركردنه‌وه‌ي تاكي كوردي به‌ئاقاري قبولَكردني پاكانه‌ي نابه‌جێدا بردو تاوانباراني مه‌يداني به‌بێتاوان پيشان داين ،،شه‌نگال و موسلَ دوانه‌يه‌كي شكستن له‌شه‌رِي دژه‌ تيرۆري(داعش)دا به‌جۆرێك ته‌نها ديمه‌ني هه‌لَهاتن بينرا له‌هه‌ردوو شوێن له‌بري به‌رخودان،شه‌نگالَ مه‌ته‌لَێكه‌ دوژمناني نه‌ته‌وه‌كه‌مان وه‌لاَمه‌كه‌يان بۆ ئێمه‌ به‌جێ هێشت كه‌بري تيبوو له‌(كوشتن و ئاواره‌كردن و فرۆشتني ژناني كورد)،بۆيه‌ شه‌نگالَ له‌رِووي ده‌روونيه‌وه‌ زامێكي قولَي به‌جێ هێشتووه‌ له‌لاي تاكي كورد، بۆيه‌ ئاهه‌نگ بۆ شه‌نگالَ من به‌ پێچه‌وانه‌ي داخوازي شه‌نگاليه‌كاني ده‌بينم،..هۆكاري كه‌وتني شه‌نگال به‌راورد بكه‌ين به‌به‌رخوداني كۆبانێ ئه‌وا وه‌لاَمي دروستمان ده‌ست ده‌كه‌وێت(له‌كۆبانێ ئه‌وانه‌ي ده‌جه‌نگن خۆيان به‌نيشتمان فرۆشتووه‌ نه‌ك به‌حزب، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ له‌باشوور ئه‌وانه‌ي ده‌جه‌نگن ئينتماي حزبي زالَتره‌ به‌سه‌رياندا بۆيه‌ نيشتمان برِيارده‌ري مانه‌وه‌يان نيه‌ له‌به‌ره‌ي جه‌نگداو هه‌موو هه‌ولَێكيان له‌پێناو مانه‌وه‌دايه‌..ئه‌گه‌ر جێ هێشتني خاكي دايكه‌ نيشتمانيش بێت)،، شه‌نگالَ هه‌نگاوێكي ئه‌رێني هێنايه‌ ئاراوه‌ ئه‌ويش دروست بووني (به‌ره‌يه‌كي نه‌ته‌وه‌ي) له‌به‌ره‌نگاري تيرۆري چه‌ته‌كاني داعشدا..بۆيه‌ ده‌بێت كار له‌سه‌ر هوشياركردنه‌وه‌ي حزبه‌كان بكرێت له‌رِووي گه‌وره‌يي نيشتمانه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رووي هه‌موو پيرۆزيه‌كانه‌وه‌يه‌...چونكه‌ به‌بێ بووني خاك نه‌ته‌وه‌يه‌ك بووني نيه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە