جەلال تاڵەبانى 60 شەست فلسى 1968 ى منى لایە
Monday, 09/11/2009, 12:00
ساڵى 1968 ئەو كاتەى تاڵەبانى مۆدێلى جاشێتى داهێناو كردیە باشترین هۆكارى میكافیلیانەى گەیشتن بە دەستەڵات .. كەس نەیدەزانى جاشَیتى چۆن وچى یە و .. ئەم گوندنشینەى ناوچەى كەركوك كە كوڕە شێخێكى دواكەوتوى سەر بە تەكیەى قادرى بون و فرسەتى ژیان و دەوڵەمەندى پارە چنینەوەى ڕەشو ڕوت و هەژاى ئەو ناوچەیە كە پیتاكیان دەهێنایە تەكیە ئەم جەلالەى والێكرد كە لەناو سەدان خوێندكارى زیرەكدا بتوانى بچێتە هەولێرو دواجار بچێتە بەغداو یاسا بخوێنێ .. خوێندنى ئەو كاتە تایبەت بو بە كوڕە میرو بەگلەرەكان و شێخە دەست ڕۆیشتوەكانى خاوەن تەكیەو بازرگانەكانى دانەوێڵە و بەتایبەتى توتن و زەوت كردنى بەرو بومى كشتوكاڵى ئەو زەحمەتكێشانە بە (سودو سەلەم) ، تاڵەبانى یاساى تەواو كرد و وەكو هەمو خوێنكارانى كورد كە یەكگرتنێكى بەهێزیان لە ناودا بو ئەمیش تێكەڵ بو بە بزوتنەوەىخوێندكاران و قوتابیان و دواجار دەبێتە ئەفسەرى سوپاى عێراق و بە واسیتەو بەرتیل دان ماوەى سەربازى تەواو دەكات .. من نامەوێت باسى چۆنیەتى پەیوەندى كردنى بە پارتى دیموكراتى كوردەوە كە دوایى بو بە پارتى دیموكراتى كوردستان بكەم ، چونكە هەژارى شاعیر لە كتێبى (چێشتى مجەور) باش ئەو وردەكاریەى نوسیوەتەوە خوێنەرى بەڕێز دەتوانى خۆى بچێتەوە سەر ئەو سەرچاوەیە و لە هەوڵە میكافیلیەكانى تاڵەبانى بە باشى وورد بێتەوە كە لە یەكەمین ڕۆژى بە ناو كوردایەتیەوە چەندین تاوان و پیلانى گێڕاوە تاگەیشتنە دەستەڵات كە ئەمڕۆ سەرۆك كۆمارى بێعیئتیبارى عێراقە و كەس حسابى ئەفسەریێكى عەرەبى لە بەغداد بۆناكاو كەدێتەوە كوردستانیش لە گەڵ حیزبەكەى چەند دیكتاتۆرو زاڵمە بەبێ ئەوەى كەس زاتى ئەوەبكات لە ڕویدا نقە بكات ..... ساڵ ڕۆى و ساڵ هات جەلال لەناو پارتى خۆى گرت و چوەبن دەستى برایم ئەحمەدەوە ململانێ ى خێڵەكان توندو تیژ بوو جەلال خەسڵەتێكى هەیە هەمیشە لە شەڕەكاندا توانیویەتى بروز بكات و دەركەوێت .. بیمانایى جەلال لەوەدابو هەرگیز باوەڕى بە دیالۆگ نەبوە لە گەڵ كورد و دۆست و نزیكەكانى هەركە چەكدارى زۆرى لە دەورى خۆى دیوە و پارەو پولێكى ئەم لا و ئەولاى دەست كەوتوە شەڕە خوێناویەكانى بۆ پاكتاوى نەیارە كانى بەرپاكردوە و لەو پێناوەشدا هەزاران گەنجى كورد تیا چوە و مام ڕێویش بە دوربین لەو شانۆگەریەى ڕوانیوە كە پیویستە لە سەر ئەو تاوانانەى ئێستا بدرێتە دادگاى نێودەوڵەتى .. یەكێك لەو شەڕانە كە لە بیرەوەرى مندا ماوە شەڕى گردى سەیوانى خۆرهەڵاتى سلێمانیە. ساڵى 1968
پاش عەسرێكى كەمێك درەنگ كەپێم وابێ مانگە 8 بو ئەو كاتە من هەروا تەمەنم ده ساڵان دەبو .. گوێم هەڵخست دەستڕێژى گوللە لە لاى سەركارێزو دەورو بەرى سەر قەبرانەوە دەستى پێكرد .. ئەو كاتە من چلورەم دەفرۆشت .. هەمو كوچەو كۆڵانەكانى سلێمانى ئەوسا دەگەڕاین (ئەوسا سلێمانى پچوك بوو) كە لە تەقەو دەستڕێژەكان نزیك بوینەوە هەر دوكاندارى سەركارێزبو قوفڵى لە دوكانەكەى ئەداو بەپەلە خۆى دەكرد بە كۆڵانەكاندا لە ترسى گوللەى وێڵ .. مناڵانى ئەوكاتە گوێمان بەو بەزمو ڕەزمەنەئەدا زیاتر دەچوینە پێشەوە دوایى زانیمان ئەوە مەلاێكانن و هاتونەتە سەر جەلالێكان بەو ڕۆژى ڕوناكە لە پەستاش بە پیكاب و سەیارەى عەسكەرى كەپێیان دەوت (ستەو ستین) و مۆدێلێك بو جاشى جەلالى دەهاتو لەنزیك ماڵەكان و سەر قەبران دادەمەزرا .. ئێمەش وەك فیلمى سینەما خۆمان پەنا دابو لە هێرشى مەلاێكان و شكستى جەلالێكانمان دەڕوانى تا پاش ماوەیەك كە جێبێكى ئەمركى كورت و قەرە بالغیەك پەیدابو هەمو زانیمان جەلال تاڵە بانیە و دەستى كرد بە شاتەشات و هاوار و دەنگە دەنگ .... لەو كاتەدا چاوى بە ئێمەكەوت كە تەرمۆزەمان پێیە بە منى وت دەتوانى ئاو بەریت بۆ ئەو چەكدارانەم وتم ئاخر تەرمۆزەكەم چلورەى تیایە وتى چلورە كان بایى چەندە وتم 60 فلس وتى بیدەبەو مناڵا نە و من پارەكەت ئەدەمێ و چەند كەسى تریش دەبەیت بۆ ئاوبردن لەو مناڵانە كەهاتنەوە پارەتان ئەدەمێ باوەڕتانبێ زیاد لە 10 مناڵى وەكو منى ناردە قوڵاى شەڕەكە و كە گەڕاینەوە چاومان بە چاوى نە كەوت تا من بوم بە پێشمەرگە لە ساڵى 1981 لە جەولە یەكدا لە ناوچەى خۆشناوەتى بینیمەوە .. ئێستاش هەر ئەو 60 فلسەى لاماوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست