سەبارەت بە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان . نێچیرڤان بارزانی بۆ بێدەنگە..؟؟
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
سەیرە. نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەی دەستی لە سەرۆکایەتی حوکمەت کێشایەوە ئیدعای ئەوەی دەکرد کە کاری داهاتوی ڕیفۆرمە لەناو پارتیدا لە دیمانەکانیدا باسی ئەوەی دەکرد کە ئەوان وەك پارتی دەستخۆشی لە گۆڕان خوازان ئەکەن و وتیشی ئەوان واتە گۆڕانخوازان لە پەڕلەمان کاری باش ئەکەن و پێویستە دەستخۆشیان لێبکەین چونکە تێبینمان کردوە کە خواستیان نەهێشتنی گەندەڵی و خزمەتکردنی هەمو چین و توێژەکانە بەبێ جیاوزی و بەتایبەتی چینی گەنجان هەر لە دیمانەکانیشیدا نێچیر بارزانی زۆر داکۆکی لە دەربڕینی بیرو ڕای ئازاد و ڕۆژنامە نوسان کردو دەربڕینی بیرو ڕای ئازادی بە نێگەتیڤ وەسف کرد. بەڵام ئێستا دوای شەهید کردنی سەردەشت عوسمانی خوێندکارو ڕۆژنامە نوس نێچیرڤان بێدەنگەو هەر دەڵێی لەم وڵاتەدا نیەو بەهیچ شێوەیەك هەڵوێستی خۆی ڕانەگەیاندوە. ئەگەرچی وامانبیست کە نێچیرڤان بارزانی بۆ ماوەیەکی کاتی بوەتە جێگری سەرۆکی پارتی. ئەم بێدەنگیەی نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردن و گومانە. گومان بەو مانایە نا کە خوانەخواستە بڵێین دەستی لەو کارەساتەدا هەبێت ، چونکە هەرگیز بڕوا ناکەم نێچیرڤان بە خەیاڵیش ئارەزوی کوشتنی مرۆڤ بکات. بەڵکو گومان بەو مانایەی نێچیرڤان کەوتبێتە دوڕیانێکەوە کە ئەگەر لێدوان بدات و بڵێت پارتی و دەزگای پاراستن و خودی مەسرور بەوکارە هەڵنەستاون.. چونکە لەم حاڵەدا ڕو بەڕوی ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری کوردستان ئەبێتەوە نێچیرڤانیش خواستی ئەوەی نیە خۆی بخاتە بەر نەفرەتی جەماوەر . ئەگەر بە پێچەوانەشەوە بڵێت بەڵێ ئەوەی جەماوەر دەیڵێ ڕاستەو خودی مەسرورو دەزگا نایاساییەکەی پاراستن بەو کارە هەستاوە ئەوا لەمەشیاندا لەم ئان و ساتەدا بۆ نێچیرڤان باش نیەو بەزیان ئەشکێتەوە . ئەو بەیاننامە هەڕەشە ئامێزەش کە هیچی بەسەر هیچیەوە نیە و مەکتەبی سیاسی پارتی دەری کردوەو کەیسی کوشت وکوشتاری کۆنی تیا نوێکراوەتەوە لە دوادێڕی هەڵدانەوەی لاپەڕە خوێناویەکاندا باسی قڕناقەو پشت ئاشانیشیان تێکەڵکێش کردوە. ئێستاش وا بڵاوی دەکەنەوە کە ئەوە مەکتەبی سیاسی پارتی دەری نەکردوە. ئەگەرچی لەم ساتەدا نێچیرڤان باڵادەستی ناو مەکتەبی سیاسیەو فازیل مەتنی ببورن کەتنی میرانی بێدەسەڵاتە. بەڵام ئەی نێچیرڤان سەبارەت بەم بەیاننامەیەی کە لەلایەن کۆمەڵە کەسێکی داخ لەدڵ نوسراوەو بۆنی شەڕو خوێنی لێدێ و دەیەوێ کوردستان بۆ جەولەیەکی تری شەڕی خۆکوژی کێش بکات بۆ هیچ هەڵوێستێکی نیە.؟ ئەگەرچی تێك هەڵکێشکردن و زیندو کردنەوەی کارەساتی قڕناقەوپشتئاشان بە ناوەرۆکی ئەو بەیاننامەیە. ئەوە دەرئەخا کە دەستی شیوعیەکانی ناو پارتی بێت چونکە شیوعیەکانی ناو پارتی لەناو کۆمیەتی ناوەندی پارتی و ڕاگەیاندنی پارتیدا باڵا دەستن . ئەوان هەمیشە لەهەوڵی نانەوەی ئاشبودان چونکە ئەوان شیوعیەکانی ناو پارتی قازانجیان لە شەڕو ئاژاوەو ئاشوبدایە لەکاتی جەولەی شەڕەکانی ناوخۆشدا ئەوانبون فویان بە ئاگری شەڕدا ئەکردو ئاگرەکەیان خۆشتر ئەکرد. ئیتر ئەوە هەرچیەك بێت. ئێمە دەپرسین نێچیرڤان لەم ئان و ساتەدا بۆ دەنگی نیەو قوڕو قەپی هەڵبژاردوە...؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست