سلێمانی و کابرایه‌کی وه‌ک جه‌لالی ههڵهشهبانی
Saturday, 21/03/2009, 12:00
1919 بینراوە
1976 ئه‌وساڵه بوو، بوون و وزه‌ی ئۆڕگانێکی وه‌ک کۆمه‌ڵه فرسه‌تی ڕه‌خسان، که‌سایه‌تیه شڕه‌که‌ی جه‌لالی تیایا نوێژهنبکرێتهوه، ئه‌مه له‌م سه‌ریه‌وه، له‌و سهریشیهوه، سه‌رت نه‌ێشێنم، مه‌لحه‌مه‌ی قوچانهکی باوکی ڕۆحیی کورد، له‌و شوێنه‌وه که ئێستا پێی ئه‌ڵێن مه‌زاری نه‌مران، به‌ره‌و لاسڤیگاسه حه‌یاته‌که، به جهڵهبێ بارگیری دۆلار لێنراوی شا ڕیسواکه‌ی ئێرانه‌وه، ئه‌وه‌نه‌یتر که‌سایه‌تی و ده‌سته‌که‌ی جه‌لالی ههڵهشهبانی قهپاتر کرد. ئه‌و ماوه‌یه بۆ که‌سایه‌تی یه‌کێکی وه‌ک جه‌لال له زێڕ به نرختر بوو، ئه‌ی توانی ئه‌و خۆکرینهوهیهی کۆمه‌ڵه بۆی ده‌سته‌به‌رکرد، بپاراستایه و به ئه‌رێی و دروستکه‌رانه بهکاریبهێنایه و بیقۆستایهتهوه، باش باش به خۆ‌یا بچوایاتهوه، ئه‌و په‌ند و مه‌هزه‌له و تراژیدیایه‌ی، به درێژای ژیانی خۆ له سیایسهتههڵقورتنییا، به‌سه‌ری خۆی و گه‌له‌که‌مانا نه ئه‌هێنا، لێ زۆری پێ نه چوو، هه‌ر زوو جه‌لۆی ئینتیهازی خۆی پێ نه‌گیرا، به پهلهپڕوسکه، خۆی گه‌یانه‌وه سه‌ر سروشته هه‌رزانه‌که‌ی جارانی. له یه‌که‌م فرسه‌تا ئه‌و گه‌مژه‌یه وه‌ک مارێکی بێ‌ئامان له ڕێی وه‌لانانی شه‌هید ئارامه‌وه یای به به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نوسی گه‌لی کورد به گشتی و شۆڕشه‌که‌ی باشوری به تایبه‌تی، تا گه‌یشته ئه‌م قۆناغ دژواره که خۆمان و یه‌کێتییه‌که‌مان میللهتهکهمنی تیا ئبینینهوه. له ڕێی ڤیروسی که‌له‌ڕه‌قی و خهڵهفاویی سهقهتییهوه، له‌و لاشه‌وه بنه‌ماڵه و پێڕه گه‌مژه‌که‌ی، توشبون و چاره‌ی ینک یان به‌ده‌ردی ئایدز بردووه،
باوکه ڕۆحییه‌ی کورد، که ئێستا باسی ڕێباز و شتی وای ئه‌که‌ن، له وشه‌ی حیز و ق.. بۆ سۆرانیه‌کان، که زیاتر له سێ شاری باشورا گوزه‌ر ئه‌که‌ن و به‌و له‌هجه‌یه ئه‌په‌یڤن، چی تری پێ ڕه‌وا نه ئه‌بینین. من نازانم ئه‌و مه‌لایه چ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سێکسی له‌گه‌ڵ سۆرانییهکانا هه‌بووه، ئاوا مۆهی کردین، ئه‌مه تاقیکردنه‌وه‌ی خۆی بووه یان داخی دڵ ڕشتن بووه، ئاخر ئه‌و مه‌لا بووه و به لایه‌نی که‌میشه‌وه خاوه‌نی سێ ژن بووه. من بۆ ئه‌وه ئه‌چم که باوکی ڕۆحی کورد له داخی جهلاۆ و بلۆا ئه‌وه‌ی به ده‌ما هاتبێ و سۆرانی له ڕێی ئه‌وانه‌وه ئاوا پێناسه کردبێ. لێ هه‌رچییه‌کیان بێ، ڕاستیه‌ک هه‌یه که مه‌لا ئه‌و شه‌کره‌شی شکاندووه و خه‌ڵکی سێ شاری باشور لای ئه‌و سوک و حیزن. به‌ڵام هه‌ر هێز و لقه‌کانی ده‌ڤه‌ری سۆران بوو له 1974 را ، به نۆره له ڕێی ئێرانه‌وه به زیلی شا بۆ پارێزگاری و به‌هانا چونی ناوچه‌که‌ی مه‌لا خۆی و بادینان ئه‌که‌وتنه ڕێ و خۆیان ئه‌کرد به سه‌نگه‌ر له به‌رده‌م ناپاڵم و فسفۆڕا.
باشه ئه‌گه‌ر مه‌لا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوبێ که جه‌لال له به غا له‌ی یا بوو، خۆ ئه‌ویش خۆی به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت پاڵی یابوو به شاوه، هه‌رکه‌سێکی تریش بهاتایه و نانی جومعانه‌ی بیایێ، لێی وه‌ر ئه‌گرت، بۆ نمونه ئیسرائیل و کۆنه سۆڤیه‌ت که‌م یان نهیاوهتێ. پاشان خۆشی، هه‌م کوڕ و هه‌م خه‌ڵکی عه‌شیره‌ته‌که‌ی له‌ته‌ک به‌عسا له به‌غا لێی که‌وتبوون و له‌وێ لێی ئه‌له‌وه‌ڕین. بۆیه سه‌ر ئه‌هێنم و ئه‌یبه‌م له‌م جنێوه‌ی ئه‌م مه‌لایه که به باوکی کورد پێمان ئه‌فرۆشنه‌وه تێناگه‌م.
هه‌رچیه‌ک بێ مه‌لا ڕۆیشت. بلۆش ڕۆیشت، لێ مه‌لا و بلۆ دوو به‌نه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵیان بۆ کورد ده‌سته‌به‌ر کرد، قوت و پێشکه‌وتن و چاره‌نوسیان زه‌وت و مساده‌ره کردون، ئه‌مه به‌ڵگه نه‌ویسته، هه‌ر که‌سێ ئینکاری لێ بکا نه‌که‌س به‌چه‌یه. ئاخر دزی هه‌ر دزییه، ده‌ست خهیهته ناو گیرفانی که‌سێک و بوونێ ئه‌و به‌ری ئه‌و دزیه، ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌تی گه‌ل، که دهستتبهسهرا گرت و له نێوان خۆت و پێڕهکهتا دابهشتکرد، بێ پرسی میلله‌ت، بێ ئه‌وه‌شی کارت بۆکردبێ و پێوه‌ی ماندوبی هه‌ر دزیه، ئه‌زبه‌نی. میلله‌ت بخه‌یته ژێر پێت و به زه‌بری پاره‌ی دزراومان زۆرمان لێ بکه‌ه‌ن خۆیان و به‌ماڵه و ئزلامیان بژێنیین، بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌یه‌ک بچوڵێنن و هیلاک ببن، په‌لاماری باشترین پۆست و پایه‌ی حه‌ساسی وجودی گه‌ل ئه‌یه‌ن، به خۆیان نه‌بێ که‌سی تری پێ به شیاو نازانن. هه‌رچی سه‌رسه‌ری و ناکهسبهچهش هه‌یه له خۆیان کۆکردۆته‌وه و نادیهکیان پێکهێناوه ناویان ناوه په‌رله‌مان و حوکمه‌ت. ڕۆژنامه‌نووس ئه‌خه‌نه کونجی زیندان و له گه‌ڵ تلیاک فرۆشا دای ئه‌نێن، ئنجا به ناوی غه‌رامه‌وه پاره‌شیان لێ ئه‌کێشنه‌وه. سهرکهشێکی وه‌ک هێژا د.که‌مالی سه‌ید قادر به سی ساڵ و ئه‌نفالکردن حکوم ئه‌یه‌ن. گه‌له کۆمهكێی لێ ئه‌که‌ن بۆ ڤیه‌نا ئه‌که‌نه دووی، باوک و کوڕی باوکی ڕۆحی کورد له شه‌قام و کۆڵانه‌کانی ڤییهنایا ده‌وری سه‌رسه‌ری ئه‌بینن،
کوردستانپۆست وه‌ک میدایا ته‌نیا که‌ناڵێک بوو باسی ئه‌رێی و خۆڕاگرتن و مژده‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌کردنی گروپی نوێی پێڕه خوشکی شۆڕشگێری باکوری پێ ڕائهگهیاندین، ئه‌مه له کاتێکا میدیای حیزبه نا شه‌ریفه‌کان باس و ئیدیعایه‌ی له‌شفرۆشی و نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌وانیان ئه‌کرد، کوردستانپۆستێ ئه‌ڵێ هه‌تیوه‌که‌ی بلۆ، ئه‌مانه‌ت له کوێ بوو؟! وه‌ڵامی ئه‌و شه‌لاتیه ئه‌وه‌یه که کوردستانپۆست ده‌ستێکی له‌پشته‌وه‌یه. به‌ڵێ به‌سه‌ری خوشکه قه‌رزاره‌کانی له‌نده‌نت، ده‌ستێ نا، لێ هه‌زاره‌ها ده‌ستی خاوه‌ن مۆڕاڵ و مه‌بده‌ئی له پشته، له ئێوه وایه لێ تان ئه‌گه‌ڕێین ئاو که‌رانه بییهنه به‌ری، نه‌ی خۆی تاڵه، بۆ چوێی ئه‌به‌ن؟ ئه‌ی ئێوه ڕێگه‌تان له پێشکه‌وتن و دیموکراسی و ته‌حقیقکردن له سامانی ناشهرعیتان و دزیکردنهکانتان، چ ده‌ستێکی له پشته له گه‌ڵ کێ ئه‌یکه‌ن به‌دوبه‌شه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ لی ناگه‌ڕێن هه‌ڕێمه‌که‌مان شه‌فافییه‌ت بیگرێته‌وه.
له نوسینێکێ ترما به ناوی له کاک نه‌وشیروان بهکهرامهتترمان شک نه برد تا له‌سه‌ری بنوسین و کوردستان ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌موو ڕۆأێ پێ ویستی به کاک نه‌وشیروانه، هێمام بۆ چه‌ند خاڵێک کردبوو که کاتێ ده‌سڵات گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ میلله‌ت، له ڕێی دڵسۆزان و پیاوی خۆیه‌وه، له مه‌ڕ بوژانه‌وه‌یی گه‌ل چه‌ند ههنگاوێکی به په‌له بنڕێ، له نێو ئه‌وخاڵانه ئه‌مه‌م نوسیبوو، که له‌کاتی بونی پۆست له دام و دهزگاکانا، له میدیاکانا بڵاو بکرێته‌وه و ئه‌و که‌سه‌ی بانگیش کرا بۆ چاو پێکه‌وتن، ئه‌گه‌ر به‌نسیبی نه بوو پۆسته‌که، مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ ببرسێ بۆچی ئه‌و وه‌ری نه‌گرتووه، ئه‌و که‌سه‌ی پۆسته‌که‌ی به سیبووه، چی له‌و زیاتره بووه، من وای بۆ چووبووم که ئه‌م مافه بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ئه‌بێ ده‌سته‌به‌ر بکرێ، لێ له‌میدیاکانی بنه‌مه‌ڵه‌ی ده‌ڤه‌ری سلێمانیا خوێنمه‌وه، ئاغای عیمادی ئیتڵاعاتی، بڕیاری پڕاکتیزه‌کردنی ئه‌و خاڵه‌ی منی یاوه، له ڕێ کوردستانپۆسته‌وه وه‌ک سه‌رچاوه وه‌ری گرتووه، ئاخر ئه‌م نوسینانه سروشتی نوسراوه‌کانی کوردستان پۆستن یان ڕه‌خنه‌ن یان ڕێنمای، بێگومان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی گه‌لا، که‌وابێ ئیتر به چ حوکمێ باسی دهستلهپشت بوونی ئه‌که‌ی، گه‌ر بێگهردێ بویتایهوه و سه‌ر به عائیله‌ی مالییکه نه بوایتایه، ئه‌وا لێت بهرنهئهبووهوه. ئێوه له زه‌وی و گرده داگیرکراوه‌کانه‌وه ئاوا ئه‌تڕن پیامانا.
ئاغای ئیتلاعاتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه له‌مه‌ولا پۆسته شاغیره‌کان له میدیاکان بڵاو ئه‌کرێته‌وه، بۆ ئه‌مه منیش پرسیار له خهڵکوخوا ئه‌که‌م، به‌ڵام با ئه‌و خۆی گوێ بگرێ. له وه‌به‌م که هێنای بهسلێمانیا. ئاخر هه‌ی ئاغا:
1. جا پۆست ماوه تا بییه‌ن به خه‌ڵکیتر، ئه‌ی تا گه‌نده‌ڵ و خۆتان هه‌بن کێ بێ ئه‌و نه گبهته تۆ له میدیاکانا پۆستی بۆ بهیانکهی؟
2. ئه‌گه‌ر کوردستانپۆست ده‌ستێکی له پشته، وه‌ک تاجره لێهاتووه‌که‌ی برای خانمه دزه‌که‌ی سلێمانی ئه‌ڵێ، باشه بۆچی ئاغای عیمادی ئیتلاعاتی، یه‌ت بیرۆکه ئهڕێیهکانی ناو نوسینه‌کانی کوردستانپۆست، وه‌ک ئه‌وه‌ی من، ئه‌دزێ و بۆ ڕێکلام به‌کاری ئه‌هێنێ. ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ 18 ساڵه بیریان بۆ بیرۆکه‌ی وا نه‌چووه،
3. ئاغای عیمادی ئیتلاعاتی پێی لێ دائه‌گرێ و ئه‌ڵێ له‌مه‌ولا که‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو! باشه تو عه‌لی، که لای تۆ ڕه‌نگه زۆر موهیم بێ، پێم ناڵیی تۆ شیاوی ئه‌و پۆسته‌ی ئێستا و پێشوتی، ئه‌ی سه‌رۆکه‌که‌ت شیاوی ئه‌و پۆسته‌یه!، ها، هه‌ی هه‌ر خۆتان به خۆتان بن، ناکه‌س بهچهینا.
4. ئایاتوڵا ئیتلاعاتی ڕه‌خنه له کوڕه‌که‌ی ئیدریس ئه‌گرێ گوایه نه هاتووه بۆ سلێمانی و گه‌رمیان، چا وا هاتیش، سفر هه‌ر گه‌نده‌ڵ به‌ده‌سته‌وه. پاشان ئێوه چه‌ن ساڵه شارێکتان، ته‌نیا یه‌ک شاره‌تان به ده‌سته‌وه‌یه، داناوه‌شێن چاوه‌ڕێی ده‌عبایه‌کی وه‌ک ئه‌و ئه‌که‌ن، بێت به‌سه‌ری بکاته‌وه و شتی بۆ بکا.
که‌شک له سه‌ری هه‌رچ به ناو سیایسیهکی گه‌نده‌ڵی ینک ئه‌یه‌ی، پارتی بنه‌ماڵه هیچ، ئه‌ویان لێفه‌یه‌کی مزگه‌وتی پیابه، ئه‌ووان له جێی بوانن، به‌ڵام بوانێکی شوم و که‌ری دێزئاسا، له زهره بۆ میلله‌ت هیچی تر له زهمیلهکانایانا نییه، ئێستا ئاشکرایه کوردستان له سایه‌ی ئه‌و دهعبایانهوه به کێشه گێراوه، هه‌ر کێشه‌یه‌ک ئه‌ته‌قێته‌وه یا ئه‌بێ ئه‌ڵێن، به‌سه‌ری خاڵه، لیژنه‌مان داناوه و لیژنه دائه‌نێین، یا ئه‌وه‌نه لیژنه دا ئه‌نێین، به‌ڵێ ئێستا لای ئه‌و دوو بنه‌ماڵه نه‌گریسه باو باوی لیژنه دانانه. لیژنه بۆ قه‌ره‌ته‌په، 5 لیژنه بۆ خانه‌قین، لیژنه بۆ ناکهسبهچهییهکانی ناو ینک، لیژنه بۆ فرۆکه‌وانه‌کان، لیژنه بۆ بوجه، لیژنه بۆ ینک، لیژنه بۆ دزیوحیزیهکانیان، لیژنه بۆ ڕوناکی ماڵ و ئاخنی به‌رپرسی حیزبوخۆسهپاندوو، لیژنه بۆ 140، لیژنه بۆ نه‌وت دزینه‌که له گه‌ڵ به‌غایا...هتد. ئه‌رێ شیاو ترنیه هه‌ڕێمی باشور ناو به‌رین، هه‌ڕێمی لیژنه؟! ئه‌ی ئێمه، که‌ی لیژنه‌یه‌کی خیتام و ئامین ئه‌م بۆ جوته بنه‌ماڵه نه‌گریسه و مـشهخۆرانهیان دانێین؟
بلۆ جه‌لالی کرد به ملۆزم و هێنای خاکی سلێمانی پێ پیس و سوکرد، سه‌ره‌تا خه‌ڵکی سلێمانی هه‌م ڕۆشنبیر، هه‌م که‌سانی لاکۆڵان باڵیان بۆ کرده‌وه. باوه‌ڕ و بیرۆکه‌ی نه‌سپاردنی مه‌سیر و چاره‌نوسی گه‌ل به خێڵ و بنه‌ماڵه خه‌ڵکی سلێمانی و جه‌لالی ڕێوی کۆکرده‌وه و جه‌لال تیایا ڕویه‌کی خۆی له گهڵایانا له‌م باره‌یه‌وه توانه‌وه. جه‌لال بۆ خۆ نزیککرنهوه له سلێمانییه‌کان، ڕه‌فتارێکی وای ئه‌کرد که خه‌ڵکی سلێمانی لایان په‌سه‌ند بوو و ببێ ،ئه‌و شتانه‌ی ڕێنمانی ئه‌کرد که ئه‌وان بیریان لێ ئه‌کرده‌وه، هه‌ر له عقڵیتهوه و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه تا گاڵته‌وگه‌پ. لێ تا ئه‌هات ده‌سته‌که‌ی جه‌لال بۆ سلێمانیه‌کان زیاتر که‌شف ئه‌بوو، بۆیه جه‌لال که‌وته ئه‌وه‌ی به وریای بیرکرندهی خه‌ڵکی سلێمانی به‌هه‌ند وه‌رگرێ، تا هاته ئه‌وه‌ی که ئێستا ئه‌وه‌ی چڵیت و بێکه‌رامه‌ت نه‌بێ له خۆی نزیک ناکاته‌وه *)(له ئاست که‌سانێ که داهات و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل قورخ ئه‌که‌ن وشه‌ی ناکهسبهجه وشه‌یه‌کی که‌مه ،ئه‌وه‌شی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی سلێمانی بێ و خانهیانی ئه‌و شاره‌بێ، بۆگه‌نی جه‌لال له تهحهمولیا نه‌ماوه و نیه، مه‌گه‌ر کابرایه‌ک زۆر سوک و سه‌لیم بێ، داده به‌رهه‌م وه‌ک نمونه.
ئه‌م گه‌مژه‌یه کوڕهفیتهرهکهی لێ کردوین به دیبلۆماسی، تانجیه ڕه‌قه‌که‌ی سلێمانی و له‌نده‌نی لێ کردوین به خانم، گردی سهلیمبهگیان لێ داگیرکردوین و شایسته‌ی نین. زاواکانی پۆستی وه‌زیر نه‌بێ نایانه‌وێ.
من له مه‌لای نه خوێنه‌وار تێ ئه‌گه‌م، به‌و نهخوێنهواریهوه خۆی و میلله‌تی برده به‌رده‌می ده‌مودانی ڕێویه‌کی فێڵبازی وه‌ک شا و بازنه‌که‌ی، ئه‌وه مستهواکهی بوو، مه‌لا ماشێنی شۆڕشی کوردی لێ ئه‌خوڕی. ئاخر ئیجازه‌یه‌کی پێ بوو نه نه‌زه‌ری نه تێۆری له خۆ نه گرتبوو. لێ ته‌رحێکی وه‌ک جه‌لال که گوایه ده‌رچوی کۆلێژی قانونه، ئه‌و ده‌عبایه بۆی هه‌ڵکه‌وتبوو تا دنیا به پانی و به درێژی بگه‌ڕێ، لێ چونکه مێشک پوچ و له بیکردنهوهیا سه‌قه‌ته و کورت بینه، له گهرانهکهنیا، هه‌ر لایه‌نه سلبیه‌کانی وه‌رگرتووه و ئینستیساخکردووه. سه‌دام و میلۆسۆفیچ وهل بوون، ئه‌م تازه به تازه له‌م عه‌مر و بیچمهیا لاسیان ئه‌کاته‌وه، ئه‌و خۆی به سۆشیالدیمۆکرات ڕه‌نگ کردوه، لێ له ئاستی عهقڵێهتی ڕهئسولخهیمهیا ڕه‌فتار ئه‌کا نه‌ک سوێد.
18 ساڵه هیچی بۆ خۆی و بۆ حیزبه‌که‌ی نه کردووه، وه‌ک سه‌ری ئه‌سله‌ع مووه‌کان، ئه‌و که‌له پوچه‌ی جه‌لال به جێ ئه‌هێڵن، ئه‌و مێش میوانی نییه، ئه‌وه‌نه به شک و ده‌به‌نگه، هه‌ر قسه‌یه‌کی باش به جنێو لێک ئه‌یاته‌وه،
عه‌رب ئه‌ڵێ خوار دانیشه و ڕاست قسهبهکه. لێ ئه‌و مهحامیهمان، نه ڕاست دائه‌نیشێ و نه ڕاست قسه ئه‌کا.
هه‌موو جارێ که ده‌نگۆی سه‌ردانی جه‌لال بۆ تورکیا ئه‌بێ، وه‌ک زۆربه‌ی کورد، غه‌م لێم ئه‌نیشێ و ئه‌ڵێم جه‌لال کهرتڕه و ماف به خۆی ئه‌یا و خوا ئه زانێ، له‌وێ چ شه‌کرێک ئه‌هاڕێ.
له کاتی خۆبایانهکهی خاره کۆسرهتا براده‌رێکی خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی هه‌ولێرم لابوو، وتم وه‌ره ئینتێرنێتی بکه‌وه، خاره قهومانویهتی، وا نه چوو بچێ، هه‌ولێریش فریاکهوهت، به‌ده‌ر له د. که‌مال و په‌شیو، وا نه‌وشیروانێکی نهفسبهرزییشی بۆ بوو، وتی چاوی تۆ و هه‌وانی ده‌خۆم، هه‌رئێستا مه‌قاله‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌نوسم.
وتم له‌سه‌ر چی، وتی له‌سه‌ر ئهودهبانهی که دهریکێشاوه و ئه‌و مه‌رجانه‌ی که بۆ مامه‌که‌ی داناون، وه خودێ سه‌ری یه‌کێتی و هه‌ولێری هێنده‌یتر بلندکردیه، چاوت ده‌خۆم کۆسره‌ت، ێندانت لێدا ههرێوهڵا باڵی/باری گهندهران.
وتم ئهڵاهاومهحافیز، کورد ئه‌ڵێ که هاتیته ئه‌وه‌ی ده‌بان ڕاکێشی ئه‌بێ سوار و وڵاخ پێکه‌وه داغان که‌ی، لێ من پیرۆزبای له چاکسازی و هه‌ولێر ئه‌که‌م، به‌ڵام هه‌رچه‌ند له ئاست و سه‌روگوێلاکی خاره کۆسره‌تی وردئهبمهوه، ئه‌وه‌ی تیا نا بینم، من بزانم زوو فس ئه‌یاته‌وه، چونکه کوڕی ئه‌و که‌شوهه‌وایه نییه و شتی وای پێنییه و پێیان نامۆیه، به‌ڵام باوڕه‌م به موعجیزه‌ش هه‌یه. پاشان وا نامه‌شی یا به مام، چی چاوه‌ڕێ ئه‌که‌ی له ته‌رحێکی خه‌ڵه‌فاوی وه‌ک جه‌لال.
پێم وت گوێبدهیه برات با شتێکی خۆشت لۆ بگێرمه‌وه، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ یوسف ناو، جارێکیان کابرایه‌ک له یوسف ناوێکی پرسی، ناوت چییه؟ ئه‌ویش وتی قوربان من یوسفم ناوه. کابرا وتی باشه یوڵفس ئه‌ی براکه‌ت ناوی چییه؟ یه‌کسه‌ر، یوسف بۆی ده‌رکه‌وت کابرا کهرتڕه، وتی مامۆستا له‌شت ساغ نه‌بێ، باشت به خۆما ههڵتران، ئنجا نۆبه‌ی براکه‌مه؟!
جه‌لال له‌گه‌ڵ کاکه نه‌وشیروان مسته‌فا و کورد و کێشه ڕه‌واکه‌ی و ئه‌هلی قسه‌ی خێرا چی کردووه، له ههڵترانن به‌ولاوه، تا به‌م ئێوارهوهختهیه بۆ خاره و بۆ کورد و یه‌کێتی بکا. ئه‌و براده‌ره ئازیزه‌ی هه‌ولێرم، یه‌ک سه‌ر وتی: وه‌ڵا بابه قێێه ته، ئه تو ڕاست ده‌رێی! ێێندانیان لێدا ههرێوهڵا.
جه‌لال له نهوهیهکان، پاش ئه‌وه‌ی کوردی به یه‌کتر به کوشت ئه‌یا، بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی شاره‌که هات خۆش خۆش بیرۆکه‌ی سنوقی ڕه‌خنه‌ی لا دروست بوو، ئه‌و عه‌بقه‌ریانه‌ی ده‌وری هیچ شوێنێکاین نه دۆزیه‌وه بۆ دانانی ئه‌و سنوقانه، به‌رده‌م شه‌ریکه‌ی شاره‌وانیه‌که‌ی عاکم قاله قۆزهڕهقهی نه‌بێ. هه‌ر له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه لایه‌نگیر و یه‌کێتیه دڵسۆزه‌کان به جێگره ئه‌سڵییه‌که‌ی ینک، کاک نه‌وشیروانیشه‌وه، له بۆڵه و چرپه و هاوارکردنان، تازه به تازه مامی هه‌ڵه‌شه به هه‌ماهه‌نگی کهسیشنا، چڵیتێکی وه‌ک مه‌لا حیکمه‌ت ئه‌یه‌وێ ئه‌وه‌مان تێ بگه‌یه‌نێ که خوازیاری ڕێفۆرمه. پاش 18 ساڵ. کورد ئه‌ڵێ له پاش تڕه.....،رێفۆرم و مامه و دانانی لیژنه و لیژنه‌کاری و سه‌عدی و جوندیانی و بایز کاک هێرۆی قه‌رزار و کاک شاناز و فیتهرهکهی ئه‌ماریکا و تاجیرهکهی سوید و زاوا وه‌زیره‌کانی و خه‌زوری کابرای ئه‌فه‌ریقی و مورتاحی وه‌لانراو و چڵێتهکانی تری ده‌وری جه‌لال ئابێ، له درێژکردنه‌وه‌ی ژیانی سوکایه‌تیکردن و کولومهرگی و خه‌ساندنی گه‌لی کورد هیچیتر نییه. براگیان نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب، په‌کو له‌و عهلاماتهی، سه‌رکردایه‌تییه‌کی نه‌ک هه‌ر سه‌قه‌ت به‌ڵکو کڵۆڵ، ئاخر له‌و ڕێفۆڕمه نابه‌م ئه‌م دز و چڵیتانه بیریان بۆی بچێ هه‌ڵسن بیکه‌ن!
مه‌لا ئه‌و باوکه ڕوحییه‌ی کورد سۆرانیه‌کانی کوڕی کرده قونده‌ره، لێ جه‌لال به‌ده‌ر له بهکوشدانمان له پێناو سیاسه‌ته سه‌قه‌ته‌کانی و بۆ مه‌رامه شه‌خسییه‌کانی خۆی، یه‌که‌م جار نییه به‌ده‌میا یه‌ت و ئێمه ئه‌کاته ترسۆنۆک و هیچ له ده‌ستنه‌هاتوو له پێش دوژمنه‌کانمان به‌گشتی و برا ترکه‌کانی به تایبه‌تی، دڵنه‌وای یان ئه‌یاته‌وه و تکایان لێ ئه‌کا که نه ترسن و خه‌میان نه‌بێ کورد هیچ و پوچه، حهدیانییه بیر له شتی وابکهنهوه، به بۆچونی ئه‌و بێئابڕووه، جه‌لال ئابێ درێژه‌ی پێ ئه‌یا و مرۆڤ ئه‌وه‌ی لێ تێ ئه‌گا، که گوایه به بۆچوون و فه‌رمانی ئه‌و کورد سه‌رفرازی ناوێ و ئه‌و پره‌سه بۆ کوردیش بڤه‌یه. سه‌رۆکه ورگه گرنتیان ئه‌یاتێ که ئه‌بێ کورد تا ئه‌به‌د ده‌ست به گونی به‌غا و تاران و ئه‌نقه‌ره‌وه بگرێ، به پێی ڕشانه‌وه‌کانی، گه‌لال کورد لاری له‌م حیزییهی نییه و زۆری پێ خۆشه. به‌م تڕاندنه جه‌لال خۆی هاوڕائهکا له گه‌ڵ بۆچونی داگیرکه‌رانمان که گه‌لی کورد له خاکی خۆ‌یا شایسته‌ی ده‌وڵه‌ت نییه.
مام ته‌ڕه‌ماش نه‌ک هه‌ر له کورد به کورد کوشتنا لێهاتووه، له کورد شکاندنیشا عه‌بقه‌ریه. ئه‌وه‌نییه دوژمن ئاسا ژه‌هر ئه‌کا به ئامانج و ئومێدی به‌رزی گه‌لێکی سته‌م دیده، نه‌ته‌وه‌یه‌ک تامه‌زرۆی سه‌رفرازی ئازادی ڕه‌هایه، ئه‌چێ پاشقول له ئیراده و ته‌ماعه نه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌گرێ. ئه‌و فهردهشارهزورییه که سایه‌تی و ئاستی ئه‌وه‌نه نزمه خۆی به‌شایسته‌ی ئه‌وه نازانێ و دانانێ که هاوڵاتیه‌کی ده‌وڵه‌تی کورد بێ. جه‌نابی سه‌رۆک ته‌ڕه‌ماش که باش نازانی خراپ بۆ ئهوهڕێی. کۆسۆڤۆ و سلۆڤێنیا و کڕۆواتیا، چیان له کورد زیاتره. کۆسۆڤۆ بوو به ده‌وڵه‌ت، بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕێکی تری عاله‌می ده‌ست پێ بکا، ده‌ستی له گونی سربیا به‌ریاوه و وا ئێستا داوای ئه‌ندامبوون له EU ئه‌کا.
تۆ خۆت گا ئاسا ئه ته‌وێ له‌و کهوڵهیا بمێنته‌وه، تاکه‌ی خه‌نجه‌ر له پشتی تاک و کۆ و کۆمه‌ڵگای کوردی و چاره‌نوسی ئه‌یه‌ی. ده‌وڵه‌ت خواستی ڕه‌وامانه، ئه‌گه‌ر کورد سیاسی وه‌ک تۆ مێشکی پوچ نه‌بێ، ئه‌وه ئومێده و هه‌ر ئه‌بێ بێته دی نه‌ک خه‌و وه‌ک تۆ بۆی ئه‌چی و ئه‌تڕی هه‌ی بارگیر.
بێچاوانی بی سه‌رۆک ههڵهشهبانی، وه‌ک ده‌وروبه‌ری باسی لێوه ئه‌که‌ن، گه‌ر فریای بکه‌وی، کاتی نوسینه‌وه‌ی یاداشته عهزیمهکانیشی هات، دیاره ئه‌بێ له خانوه‌که‌ی سه‌ر بۆسفۆر ئه‌و یاده سلبیانه‌ی بهێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ترکان بیگرنه خۆیان، له‌وێشا ئهنانیانه بیری له خۆی کردۆته‌وه. بۆ ئوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ماویه‌تی خۆی له گه‌ڵیان یه‌کلابکاته‌وه وه‌لای خۆی، له‌سه‌ر حساب و چاره‌نوسی کورد پیشانیان ئه‌یا، خۆی بۆ کۆنتڕۆڵ نه‌کراو، چوو ئه‌و شهکرشکانهی ده‌ست پێ‌کرد له به‌رده‌م سه‌رانی ئه‌و وڵاته‌یا که هه‌رچی ڕێز و ئیعتیبار هه‌یه بۆ کورد نیانه. کار له کار ترزاوه جارێ، لێ ئه‌گه‌ر پێی گه‌یشتی و یادگاره‌کانت نوسییوه، جه‌لال تو مه‌بده‌ئت که نیته و تیایا ئاستت سفره، تو سه‌ری کاک شانازخان ئاگات له‌م خالانه بێت:
ترێبهگهنم کردن و ئاودیوکردنی فڕۆکه‌وانه‌که
وه‌فیق سامه‌رای و دۆسته‌کانی ترت
گۆچان بازیهکانت
کورده‌کانی مه‌لعه‌به‌که‌ی که‌رکوک
فارامۆشکردنی ڕێفۆرم
دزییه‌کانی حاکم قاله و عومه‌ر مورتاح و زه‌وت کردنی سلێمانی
وه‌ده‌رنانی گه‌نجان
کردندی دانیشگا به مه‌هزه‌له
چۆڵکردنی دیهاته‌کان
ده‌سه‌ڵاته‌کانی کاک شاناز و کاک هێرۆ و جانتاکانی دادهکافیه
بڵاو به‌نه‌وه‌ی حه‌شیشه و تریاک و سۆزانی و قومارخانه کانی شار سوککراووهکهمان
کورد به کوشتدانهکان
به‌سه‌رهاتی هه‌ڵه‌بجه که به هۆی تۆووه بوو
گه‌رمیان
پڕۆژه سه‌قه‌ت و نیوهناچڵهیکان، شه‌ریکایه‌تی له ته‌نده‌ر و تیجارهتهکانا
بنه‌ماڵه‌ی ئال ته‌ڵه‌بانی
شیعره و نوکته ساردوسڕهکانت و دوڕوییهکانت
با دژی ئه‌مری کوشتنیشبی، کێ به کێیه به خشکه‌ی باسی ده‌مانچه و دۆشکه بهخشینهوهکانت بکه، هه‌رچه‌نه که‌س له تۆ سۆشیالدیموکراتتر نییه، مه‌لا حیکمه‌ت نه‌بێ.
هه‌رچه‌نه دۆشکهیهکیشت به فه‌تاح مورتاح به‌خشی، لێ له یاداشتهکهیا تڕۆکردنهکهی فه‌رامۆش نه‌که‌ی، شایه‌نیه‌تی باس له‌مه‌ڕ ناردن و دانانی ئه‌و پۆسته به‌شه‌ره‌فه به بێشه‌ره‌فێکی وه‌ک ئاغای عیمادی و له‌م باره‌یه‌وه زیاتر تیشکبخهیهته سه‌ر نزیککردنه‌وه‌ی له ئاغاکانی ئێرانی ئیسلام و له خواترسان.مام ته‌ڕه‌ماش. کورد ده‌عبای وه‌ک تۆی هه‌بێ، دوژمنی هه‌رگیز زۆر ماندو نابێ پێوه‌ی. ئافه‌رین جه‌لال ئافه‌رین باڵی گه‌نده‌ڵ.
شه‌هید ئارام و که‌رامه‌تی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که کردته قوربانی کورسیه قهڵبهکهی به‌غا، له بیر نه‌که‌ی
وینستن چه‌رچل ئه‌ڵێ، هه‌ر گه‌لێک شایه‌سته‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌یه که به‌ڕێوه‌ی ئه‌با،
با بزانین له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوی کوردستانی باشورا، ئێمه ئه‌وه‌نه ده‌به‌نگین وه‌ک گا. ماناوه له پێستی خۆمانا هه‌ڵبژێرین و بمێنینه‌وه، تاوێ له خۆمان بڕوانین, بزانین شایسته‌ی ژێر چه‌پۆکی ئه‌و بنه‌ماڵه ده‌ڵاڵ و گه‌نده‌ڵه و پیاوهکانیانیین.
به هۆی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهتووه، فرسه‌تێ بۆ گه‌له سوککراوهکهمان ڕه‌خساوه، گه‌ر ئه‌هلی ئاودیوکردن و بێ مسته‌وا لوش له‌مه‌ش نه‌یه‌ن، ئه‌وا سه‌رپشکی بۆ گه‌ل ئه‌گه‌ڕێنرێته‌وه، خاڵێکیش بۆ ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌ی که ئه‌و دوو بنه‌مه‌ڵه‌یه بۆیان بڕیوینهتهوه و له‌به‌ری گه‌له‌که‌مانیان کردووه، ئگه‌ر نه که‌وتینه خۆمان و نه جوڵاین به پێی پێویست، ئگه‌ر به خۆمانا نه‌چوینه‌وه و به ڕاستڕه‌وی ئهڕێی و دروستکه‌ر هه‌نگاو نه‌نێین، ئه‌وا وینستن چه‌رچل ڕاست ئه‌کا، گه‌لی ئێمه‌ش شایسته‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ن به ڕێوه‌ی به‌رن، چونکه ئێمه‌ی تاکی ئه‌م گه‌له ده‌به‌نگین و دهستهووهسانین، گه‌لێکی ده‌به‌نگ وه‌ک ئه‌و ئه‌یه‌وێ بیڵێ شایسته‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی ده‌به‌نگه،
کاک نه‌وشیروان، ئه‌هلی پاک و دڵسۆز و خه‌مخواری کورد. ڕۆشنبیری به هه‌ست و خۆنه‌فرۆش، کرێکار و سروشتی ماندو بوون، با ئه‌و ئه‌و قسه‌یه‌ی وینستن چه‌رچل گه‌لی ئێمه نه‌گرێته‌وه. با وه‌ک گه‌ل نه‌چین و نه‌خرێینه، ئه‌و ئه‌و به ناهبانگهی چههرچل. با به تڕۆکردنی گه‌نده‌ڵان و سهقتهکان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتومانا گه‌لی کورد له لیستی گه‌لانی ده‌به‌نگی چهرجڵ ده‌رکه‌ین. سلێمانیش بهدهینهوه ده‌ت خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی، ئه‌وه‌شی خه‌ڵکی سلێمانی نییه و له‌وێ ئه‌ژی با ده‌ست بداته ده‌ستمان تا شاره به‌هاداره‌که‌مان، یکهینهوه به سه‌رچاوه سه‌رکه‌شه‌که‌ی جاران بۆ خۆمان و بۆ هه‌موو کوردستان. Yas we can!
ئه‌و گه‌نده‌ڵ و داوێن پیسانه دزن، به ڕۆژی ڕوناک هه‌موو شتێکمان مساده‌ره ئه‌که‌ن و به خۆیانی ڕه‌وا ئه‌بینن، زمانی گوڵ شایسته‌ی ئه‌مانه نییه، هه‌رچییه‌کیان پێ بوترێ که‌مه،
کوردستانپۆست سه‌نگه‌ری له‌سه‌رکردنه‌وه‌ی چاره‌نوس و دژه گه‌نده‌ڵ، لێم گه‌ڕێ با له‌وه به‌م حوکمی بنه‌ماڵه و که‌سی سه‌قه‌ت به سه‌ر گه‌له‌که‌مانا ئه‌سه‌پێنێ!
وه‌سه‌لام و لیمه‌ن گه‌نده‌ڵ و مۆرانه ناکه‌سبه‌چه نییه.