له کوردستان سه‌روه‌ت و سامانمان ده‌دزن، له ده‌ره‌وه‌ش ئابڕومان ده‌به‌ن
Saturday, 08/08/2009, 12:00
چیرۆکی ئه‌ندام په‌رله‌مانه سه‌قه‌ت و په‌ککه‌وته‌کانی کوردستان له میدیاکانی دانیمارک بۆته مانشێتی ڕۆژانه‌ی ڕۆژنامه و قسه و باسی شه‌وانه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان ، ئه‌مڕۆش جارێکی تر هه‌واڵی ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی عێراقم دیسان هه‌ر کورده و له‌سه‌ر لیستی گروپه دێزه‌که‌ی کوردستانییه.
په‌ندێکی کوردی هه‌یه گه‌وره ئاو ده‌ڕژێنێت، بچوک پێی لێ ده‌خشێنێت.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کوردستان به‌و موچه زۆره‌ی وه‌ریده‌گرن، چاویان پڕنابێته‌وه، که‌چی سه‌ڕای ئه‌وه‌ش له ئه‌وروپا پاره‌ی سۆشیال یان خۆیان خانه‌نشێن ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌خۆشی ساخته‌وه، یان ناته‌واویی باری ده‌رونییه‌وه.
به‌پێی دوا زانیاری ئه‌مڕۆ هۆکار بۆ خانه‌نشینی به‌هۆی نه‌خۆشی و که‌م ئه‌ندامییه‌وه، که‌مترین شانسی هه‌یه، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌باری ده‌رونیه‌وه ته‌واو نین، ته‌نها ئه‌وانه خانه‌نشین ده‌کرێن، بۆیه ئه‌وانه فێڵ ئه‌دۆزنه‌وه و له‌و وڵاتانه خۆیان شێت ده‌که‌ن و له‌کوردستانیش ده‌بنه ئه‌ندامی په‌رله‌مان، وه‌زیر، لیوای پۆلیس، یا کاربه‌ده‌ستێکی ده‌سه‌ڵاتدار.
ئه‌مانه‌ی ئابڕوی ڕه‌وندی کوردی‌یان بردووه، له وڵاتانی ده‌ره‌وه، نه‌ک وه‌ک په‌نابه‌رێکی ئاسایی بۆ باشترکردنی ژیانی خۆی ڕوو ده‌کاته هه‌نده‌ران و داوای په‌نابه‌ری ده‌کات. منیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بۆ به‌رپرچ دانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه ڕاگه‌یاندنه‌ی میدیای دانیمارکی، په‌یوه‌ندیم کرد به‌هه‌مان رۆژنامه، که ڕۆژانه چیرۆکی ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه داده‌به‌زێنێت ئه‌وانیش یه‌کسه‌ر به‌پیر داواکه‌مه‌وه هاتن و ئه‌و چاوپێکه‌تنه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام دا، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ی لێره ده‌یخوێننه‌وه له‌سه‌دا ده‌ی قسه و باسه‌کانی من نییه، به‌ڵام له نه‌بوونیی باشتره، با کۆمه‌ڵگای دانیمارکی بزانێت ئه‌وانه‌ی فێڵ له سیسته‌می دانیمارکی ده‌که‌ن له کوردستانێش سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیی ده‌دزن، ئه‌وانه نوێنه‌ری ئێمه نین، ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک چه‌ته و دز و گه‌نده‌ڵن.
ده‌قی چاوپێکه‌تنه‌که
سه‌ردێری چاو پێکه‌وتنه‌که
ئه‌وانه ژیان له‌ئـێمه‌ش تێک ده‌ده‌ن.ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک مافیان هیچ په‌یوه‌ندێکیان به ئێمه‌وه نیهئیمه وه‌ک ڕه‌وه‌ندی کورد له دانیمارک دژی ئه‌و کاره ئه‌وانین، هیواردارین کۆمه‌ڵگای دانیمارکی به‌هه‌مان چاو سه‌یری ئێمه نه‌کات ئه‌وانه گرۆپێکی بچوکن. فێڵ له‌م سیسته‌مه دانیمارک ده‌که‌ن ، ئێمه‌ش توشی شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ن، ئێستا له‌چاوی دانیمارکیه‌کان هه‌موومان له‌ته‌ک موچه‌که‌ی ئێره‌مان له کوردستانیش موچه‌مان هه‌یه..
به‌ڕشکاوانه پێم ووتن ئێمه وه‌ک کورد زیاتر له 35 ساڵ خه‌باتمان کرد دژی سه‌دام داره ده‌سته‌که‌ی ، که‌چی ده‌یان سه‌داممان لێ زیندو بۆوه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت ده‌که‌ن کۆمه‌ڵێک مافیان جگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بیر له هیچ شتێ تر ناکه‌نه‌وه..
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامه نوسه‌دا که وتی بۆچی ئه‌و که‌سانه په‌نا بۆ ئه‌م فێڵه ده‌به‌ن له‌کاتێکدا باشتری مووچه له کوردستان وه‌رده‌گرن..
منیش ووتم ئه‌وانه ده‌رونیان نه‌خۆشه‌و چاویان پڕ نابێته‌وه..ئه‌گینا بۆچی په‌نا بۆ ئه‌مه ده‌به‌ن..
ئاشکرا بوونی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه خه‌ڵکی کوردستانی توشی شۆک کرد، ئه‌مڕۆ شه‌قامی کوردی ده‌پرسێ ئه‌وکه‌سانه‌ی سیاسه‌ت به‌سه‌ر ئێمه‌و ده‌که‌ن و بڕیار ده‌ری ئێمه‌ن که‌چی له‌و وڵاته‌ی تیا ده‌ژین دزی ده‌که‌ن.
لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌که
http://kurdistanpost.infoلاپه‌ڕه‌ی دووه‌می چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌که
http://kurdistanpost.info
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست