کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەپەلە: بۆ دەنگدەرانى ناوەوە و دەرەوەى كوردستان: كۆتا فیشەكى جبەخانەى بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویر ئەم شەو كاتژمێر 10 بە كاتى هەولێر دەتەقێنرێ!!!

Friday, 05/03/2010, 12:00


هەر چاودێرێك كەمێك ووردبێتەوە لە راگەیاندنەكانى پارتى لەم دە رۆژەى رابردوو، هەست دەكات كە ئەم پارتە چەند لە ئاكامەكانى هەڵبژاردن دەترسێ بەتایبەتى لە هەولێر و تا ڕادەیەكیش لە دهۆك و موسڵ، بەڵگەش بۆ ئەمە:
1- بەرتەسك كردنەوەى ژمارەى ئەو كاندیدانەى كە لە رێگەى لقەكانەوە كاریان بۆ دەكات لە سەرتاسەرى كوردستان و عێراقدا بۆ نموونە لە هەولێر و دهۆك لە سەرەتادا كاریان بۆ 9 كاندید دەكرد، بەڵام ئێستا چڕبۆتەوە بۆ 7 كاندید لە هەر یەك لەم دوو پارێزگایەدا، بە نهێنیش لە هەولێر تەنها كار بۆ 5 كاندید دەكەن.
2- ئەنجامدانى كارى ساختەكارى بە شێوەیەكى بەرفراوان لە هەڵبژاردنى تایبەتدا كە دوێنێ بەڕێوە چوو، لە ڕێگەى (بەداخەوە) دووبارە دەنگدانى هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش و خەواندنى ئەندامێكى زۆرى پارتى لە نەخۆشخانەكاندا لە شەوى 3 لەسەر 4 دا و لە رۆژى پێنج شەممە (4ى 3) لە هەڵبژاردنى تایبەتدا هەر هەموویان دەنگیان دا بە كاندیدەكانى پارتى.
3- چەند رۆژێك بەر لە ئێستا ناوچەى مامۆستایانى لقى دوو زۆربەى ئەو مامۆستایانەى كە بەڕێوەبەرن یان لەسەر سندوقەكانى دەنگدانن كۆدەكاتەوە، ئینجا كاندیدى ژمارە 1 ى هەولێر دێت و داوایان لێ دەكات كە دەنگى پێبدەن، دواى دوو رۆژ ناوچە تەلەفۆن بۆ هەموو ئەو مامۆستایانە دەكات و داوایان لێ دەكەن كە هەر یەكەیان ناوى پێنج هاوڵاتى بە ژمارەى مۆبایلەكانیانەوە بدەن بە ناوچە و ناوچەش لە ڕێگەى خۆیەوە تەلەفۆنیان بۆ دەكات بۆ دڵنیا بوونەوە. ئەمە ئەگەر ترس نەبێت لە دۆڕان چى یە؟
4- ڕاگەیاندنەكانى پارتى تا دە رۆژ بەر لە ئێستا بە هیچ شێوەیەك شەڕى ئۆپۆزیسیۆنى (گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ) نەدەكرد با تایبەتى ئەو شەڕفرۆشتنەى راگەیاندنەكانى یەكێیەتى كە بە شێوەیەكى هیستیریایى و سەرتاپا هەڵقوڵاو لە دۆڕانەوە بە گۆڕانى دەفرۆشن. بەڵام ئێستا كە سەیرى راگەیاندنەكانى پارتى دەكەین هەمان هیستیریاى پێوە دیارە و هەست دەكەى پارتیش وەكو یەكێیەتى بۆنى دۆڕانى كردووە و تەنانەت هەندێك جار لێت تێكەڵ دەبێت كە: تۆ بڵێت زاگرۆس و كوردستان تیڤى پشكەكانیان نەفرۆشتبێتەوە بە سەتەلایتى گەلى كوردستان و كوردسات؟؟؟
لەم سۆنگەیەوە و لە ژینگەیەك كە تەنراوە بە بۆنى دۆڕاندنى دەسەڵات لە هەڵبژاردنى 7 ى 3، ئەم شەوكاتژمێر 10 بە كاتى هەولێر پارتى دیموكراتى كوردستانى تەمەن 64 ساڵ لە دوا مانۆڕى سەربازى خۆیدا لە شاشەى زاگرۆسەوە كۆتا فیشەكى جبەخانەكەى خۆى دەتەقێنێت، بەڵام بە داخەوە لە ڕێگەى دوو جاش قەڵەمى بنەماڵە كە هێندە هێندە دڵسۆزى بنەماڵەن تەنانەت یەكێكیان بە هەموو گەلى كوردى ووت (سەگ) بەڵام كەس لەگوڵ زیاترى پێینەووت بە سەرۆكەكەشیانەوە، دووەمیان تووشى ئابڕووچونێكى سێكسى بوو لەگەڵ زەعیم عەلى و چەند ئافرەتێكى لەشفرۆشدا كە هەندێكیان بێژەرى تەلەفزیۆنەكە بوون، بەڵام دیسان سەرۆكى داكۆكیكەر لە شەرەف و نامووسى گەلى كوردستان نوققەى نەكرد.
ئەم دووانە بریتین لە سەگۆ قادر (ببورن سەرۆ قادر) و نیاز لاجانى كورى مەلا كۆرە (بەم بۆنەیەوە مەلا كۆرە چەند رۆژێك پێش ئێستا گوایە دەنگ بۆ پارتى كۆدەكاتەوە پارتى بردە ئاستى خوا گوایە وەكو خوا نان دەدات بە خەڵك-أستغفرالله-)، لێرەوە من لەڕوانگەى ئەوەى كە زاگرۆس تیڤى تەنها رێكلامى بەرنامەكەى بڵاوكردۆتەوە و چەند ووتەیەكى مناڵانەى ئەم دوو جاشقەڵەمەى پەخش كردووە ئەم چەند روونكردنەوەیە دەخەمە روو:-
یەكەم: سەرۆ قادر پێوەى دیارە كە هیچ شتێكى نوێ ى لا نى یە (لەئەسلیشدا لە درۆ زیاتر هیچى لە هەمبانەدا نەبووە) رەخنەى پێ بگرێت لە جەماوەرە بەرفراوانەكەى یەكگرتوو و كۆمەڵ، بۆیە دێت باسى 15 ساڵ پێش ئێستا دەكات و باسى ئەو رۆژانە دەكات كە چەند كەسێك (كە من ئەو كاتیش دڵنیا بووم كە سەر بە پاراستن و دەزگاى زانیارى بوون) تیزابیان بە قاچ و جل و بەرگى ئافرەتانى سفوور داكردووە. لە هەوڵێكدا بۆ ئەوەى جەماوەرى ئیسلامى ئۆپۆزیسیۆن ساردبكەنەوە لە دەنگدان بۆ نوێنەرەكانیان، تۆ بڵێ ى ئەمە بە هەوڵدان لە قەڵەم بدرێت؟؟؟
دووەم: سەرۆ دەلێت ئەمانە هیچ سەروەرێكیان تۆمار نەكردووە لە بەغدا!! من دەلێم تۆ بڵێ ى سەرۆ لاى وابێت خەڵكى كوردستان گەڕابێتەوە بۆ زەمەنى دەزگاى ڕاگەیاندنى گوڵان (15 ساڵ پێش ئێستا) و تەنها لە راگەیاندنى ئەوان و یەكێیەتیەوە هەواڵ وەرگرن و وازیان هێنا بێ لەو هەموو دەزگا راگەیاندنانەى ئەهلى و رۆژنامەى ئازاد و سایتە بوێرانە. ئەو رۆژە بەسەر چوو كە ئەو سەروەریانەى كە گەلى كوردستان بە خوێنى هەژارو زەحمەتكێشانیان بەدەستیان هێناوە ئەمڕۆ بۆ پاراستنى كورسى و پارە دزراوەكانیان كە هەمووى قوتى ئەم خەڵكەیە پێیان بفرۆشنەوە، ئێوە باشترە باسى رابردوو نەكەن چونكە رابردووى هیچ كەس بە قەد ئێوە پڕ نى یە لە خیانەت بە گەلى كوردستان. ئێوە ئەگەر خیانەت و سەروەرى یەكانتان بە سەرۆكەكانیشتەوە لە دوو لاى تەرازویەك دابنرێت، ئەوا دڵنیا بە ئەو لایەى كەسەروەرى یەكانتانى تیایە دەچى بۆ پەڕەكەى ئاسمان و لە نێو هەورى ئەم بەهارەى كوردستاندا وون دەبێ، وە باشیش بزانە ئەگەر تزویر بە رادەى دوو ئەوەندەى دەنگەكانتان نەكەن ئەوا ئەم بەهارە بەهارى ئۆپۆزیسیۆنى كوردستانە و پایزى دیماگۆجیەت و درۆكانى سەرانى بنەماڵەكانن بە پیاوەكانیانەوە.
سێ یەم: د.نیاز لاجانى مەلا كۆرە (كە من شكێكى زۆرم هەیە ئەمە دكتۆراى هەبێت، چونكە بینیوومانە خاوەن دكتۆراكان چۆن هەڵسوكەوت دەكەن) دەڵێت: ئایا هەولێرى 1992 وەكو هەولێرى 2010 وایە؟؟؟ ئافەرین دكتۆر بۆ خۆت و پرسیارەكەت!! ئافەرین بۆ ئەم جۆرە هەوڵانەى بنەماڵەكان كە دەتانەوێت بیر و هۆشى دەنگدەرى كوردى ناوەوە و دەورەوەى كوردستانى پێبوروژێنن!! ئومێدەوارم خواى گەورە لەوەندە زیاتر هۆشتان پێنەدات چونكە ئەمە یان گاڵتە كردنە بە عەقڵى هەموو تاكێكى كورد وەیانیش ئاستى رۆشنبیرى تۆ لەمە زیاتر بڕناكات، چونكە خەڵكى هەرێمى كوردستان باش دەزانن خێڵەكەى ئێوە چ داهاتێكى لەبەر دەستدا بوو وەكو گومرگى ئیبراهیم خەلیل و گومرگى شاوێس (شاوێس تەنها 10 كیلۆمەتر لە هەولێرى پایتەخت دوورە، لە ساڵانى 1994- 1996 پارتى گومرگى لەسەر هەموو كەل و پەلێكى خواردن دانابوو كە بۆ هەولێر دەهات و قات و قوڕیەكى لەرادە بە دەر هاتە كایەوە بۆ نموونە كیلۆى شەكر گەیشتە 120 دینارى سویسرى لە كاتێكدا فەرمانبەرێك مووچەكەى تەنها 200 دینار بوو، تۆ بڵێ ى هەولیریەكان ئەمەیان بیر چوبێتەوە؟؟؟) سەرەراى ئەو بوودجە زەبەلاحەى لەماوە شەش ساڵى رابردوو كەوتە بەر كەڵپەكانى بنەماڵەكانتان.
كاك نیاز زۆر حەزت لە پرسیارو وەڵامە، دەفەرموو وەڵامى ئەم دوو پرسیارە بدەرەوە: ئایا ئاوەدانكردنەوەى هەولێر بەرێژەى چەند لە سەدایە ئەگەر بەراوورد بكرێت لەگەڵ داهاتى ووڵات؟؟ ئایا سەرمایەى بەرپرس و جاشقەڵەمەكان چەند زیادى كردووە (بیكە بە رێژە بۆ نموونە لە %100.000) وە ئایا هەولێر لە ساڵى 1992 ەوە تا ئێستا بە رێژەى چەند ئاوەدان كراوەتەوە (لەكاتێكدا هەولێر جگە لە بوودجەى هەرێم بوودجەى هەرێمەكانیشى هەیە).
چوارەم: بیرمەندى خێڵ پرسیارێكى ترى تەقلیدى دەكاتەوەو دەڵێت: ئەمانە (گۆڕان) تا دوێنێ هەر لە مەكتەب سیاسى یەكێیەتى نەبوون؟؟ كەواتە چۆن لەسەروەرییەكان بەشدارن دەبێ لە كەم و كوڕییەكانیش بەشداربن!! من دەڵێم جەنابت بەرپرسى دەزگاى راگەیاندنى زاگرۆسى، پێویست ناكات هێندە ساویلكە بى چونكە سەرۆكى بزوتنەوەى گۆران لە شاشەى KNN بەر لە چەند مانگێك ووتى: ئێمە لە هەموو سەروەرى و شكستەكانى یەكێیەتى بەشدارین، چەندە سەروەرییەكانمان بەردەكەوێت ئەوەندەش لەبەردەم خواو میللەتى خۆمان بەرپرسیارین لە نەهامەتیەكانى ئەم گەلە!!! ئینجا كاكە نیاز خۆ ئەو خەڵكە مەلا مەجبوورە نى یە: لێیان پرسى ووتى تەمەنم 25 ساڵە!! دواى 25 ساڵ لێیان پرسى تەمەنت چەندە؟ ووتى 25 ساڵە!! ووتیان تۆ پێش 25 ساڵ ووتت تەمەنم 25 ساڵە!!! ووتى پیاو ئەو پیاوەیە كە لە قسەى خۆى پەشیمان نەبێتەوە!!! ئێوە هەمان سیفەتتان هەیە، پەنجا ساڵە باوكت مەسینە بۆ بنەماڵە هەڵدەگرێت، ئەوە تۆش شكور بۆ خوا وا هەڵت گرتووە و خەویش دەبینى بەوەى كە كورەكەشت هەر مەسینە هەڵگر بێ. ئێوە ئەمە هیواو ئاواتتانە بەڵام هیواو ئاواتى میللەتى كورد بە پێچەوانەى ئاراستەى هیوا چەپەڵەكانى ئێوەیە و مێژووى دوور و نزیكیش ئەوە دەسەلمێنن كە داهاتوو بۆ ئیرادەى جەماوەرە و مەسینە هەڵگرو جاشقەڵەمەكانى وەكو (سەرۆ قادر، نیاز لاجانى ، كورەكانى عبدالله "جەمال، ستران،و..."، ئەوانەى بۆ پەیداكردنى بژێوى رۆژانە لە رۆژنامە بەلاشەكەى هەولێر دەنووسن، دیماگۆجیەكانى كوردستانى كۆن و ئەوانى تر) چارەنووسیان لە سەحاف باشتر نابێت.
دەنگدەرى كورد ئێستا ئەوندە بەرچاوى روونە پێویستى بە نەخوێندەوارێكى وەكو سەرۆ و نیاز و جەمال نى یە، یان پێویستى نى یە بە سیناریۆ موزیەیەفەكانى بێژەرە بە تواناكانى دوێنێ ى شۆرشى نوێ ى گەلەكەمان و مەسینەهەڵگرە بێتامەكانى ئەمرۆى یەكێیەتى وەكو (هەزاز جار بەداخەوە) باست و شێخ جەمال. من داواتان لێ دەكەم لە دوا چركەكانى لەرزینى دكتاتۆریەت مەبنە پاڵپشت بۆى چونكە ئەوانە ئیرادەى گەلیان دۆراندووە و بە ئێوە راست نابنەوە و تازە هەر دەكەون و دەبنە مێژوو، ئەگەر ئەم داوایەم قبوڵناكەن ئەوا ناچارم دڵنیاتان بكەمەوە كە ئێوە دژى ئیرادەى گەلى خۆتان كار دەكەن و ئاغاكانتان لە كۆتاییدا هەر دەبنە مێژوو بەڵام بە خۆشحاڵیەوە مێژوویەكى ڕەش كە ئێوە چەند خاڵێكى ڕەش دەبن تیایدا و ناتوانن لەم هەڵبژاردنە كار بكەنە سەر ئاراستەى دەنگدان چونكە سەركردەكانى ئێوە دزى گەورەى قوتى خەڵكى كوردستانن و ئێوەو هەزاران ویژدانفرۆشى تر ناتوانن ئەمە لە جەماوەر بشارنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە