که‌ی کابینه‌ی هه‌شت ده‌ستبه‌کار ده‌بێت ؟ !!
Thursday, 26/12/2013, 12:00
1286 بینراوە
زۆر جار په‌رله‌مانتاران ونووسه‌ران ده‌پرسن که‌ی په‌رله‌مان داده‌نیشێت؟ تا په‌رله‌مانیش دانه‌نیشێت کابینه دروست نابێت. هۆی دواکه‌وتنی په‌رله‌مانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێچیرڤان به‌رزانی وسه‌رکرده‌کانی پارتی. سه‌رکرده‌کانی پارتی باش ده‌زانن گفت وگۆ ودانوستاندنی لایه‌نه‌کان به تایبه‌ت له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاسان نابێت، زه‌حمه‌ته وکاتی ده‌وێت. خۆ ئێستا یه‌کێتی ته‌نها نییه . یه‌کێتی بوایه هه‌ر زۆر ئاسان بوو. هه‌رچی پارتی بیڵێت ئه‌و هاوڕایه . بۆیه تا به ته‌واوی دڵنیا نه‌بێت له ڕازیبوونی گۆڕان به تایبه‌ت قه‌ت په‌رله‌مان دانانیشێت .
ئه‌وه‌ی بایه‌خی نه‌بێت لای نێچیر به‌رزانی هه‌ر په‌رله‌مان ودانیشتنی په‌رله‌مانه ، هه‌ر خۆی سه‌رۆک وه‌زیرانه وهه‌موو کاتێ هه‌موو سه‌ڵاحێتێکی هه‌یه وله‌سه‌ره‌وه‌ی یاسا ، له سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه وبێباکه وباسکردنی خه‌تی سووره . جه‌نابی نێچیرڤان مه‌ستی نه‌وت فرۆشتنه . ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ لایه‌ن له به‌ر خۆوه به ده‌نگی نزم بۆڵه‌بۆڵێک ده‌که‌ن وبه سه‌رۆک حکوومه‌تی کاربه‌ڕێوه‌به‌ر ناوزه‌دی ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و خۆی هه‌رگوێیشی ناداتی ، ئێره کوردستانه خۆ ئه‌وروپا وده‌وڵه‌ته دیموکراته‌کان نییه ، ئینجا که‌ی ئه‌و ڕۆژێ له ڕۆژان به‌های به یاسا داوه ، وبه‌رده‌وامه له گه‌ڵ تورکیادا یارییه‌کی خه‌ته‌رناک ده‌کات.
ئه‌وه‌ی لای بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی به گشتی گرنگ بێت نزیک بوونه له تورکیا ونه‌وت فرۆشتنه پێی . نێچیرڤان وئه‌ردۆگان بێ گوێدانه ئه‌مریکا وحکوومه‌تی عیراق چه‌نده‌ها عه‌قدی نه‌وت وغازی هه‌رزان باییان ، ته‌م ومژاوی وناڕوون وناشه‌ففافیان واژۆ کردووه . ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها نیگه‌رانییه بۆ میلله‌تی کورد که ئه‌و کاره به‌دزی وتاڵانبردنی ماڵ وموڵکی گشتیی له قه‌ڵه‌م ده‌دات وته‌نها چه‌ند که‌سێک لێی سوودمه‌نده ، تووڕه‌بوونی ئه‌مریکا وحکوومه‌تی عیراقیشی هێنا ئاراوه . ئه‌مه‌ش هۆی چوونه‌که‌ی نێچیره به ناچاری بۆ به‌غدا، ته‌نها بابه‌تی نه‌وت وبودجه .
ئاماره‌کان وده‌نگ وباسه‌کانی به‌غدا باس له ناکامی نێچیر ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر چی په‌نای برده به‌ر عه‌مار حه‌کیمیش به‌ڵام بێسوود وشکستی خوارد وبه ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه .
ئه‌وه‌ی بۆ میلله‌تی کورد گرنگ بێت ڕه‌زامه‌ندی دۆستێکی وه‌کوو ئه‌مریکایه ، ئه‌مه ئه‌مریکایه وگاڵته نییه وگاڵته نازانێت ، با سه‌رانی پارتی ونێچیر به هه‌ڵه‌دا نه‌چن وله‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بن که تورکیا له ئه‌مریکا گرنگتر وبه‌هێزتر بزانن ، ئه‌مریکا به فوویه‌ک ده‌توانێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانمان بفڕێنێت ، ئه‌وه‌ی ئێستاش له تورکیا ده‌گوزه‌رێت ،ئه‌و هه‌را وهوریایه ودووبه‌ره‌کی که‌وتنه ناو حکوومه‌ت وحیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان کاردانه‌وه‌ی پشتگوێخستن وگوێنه‌گرتنه له ناڕه‌زاییه‌کانی ئه‌مریکا .
ئه‌م بابه‌ته زۆر له بابه‌تی گفت وگۆکانی کابینه‌ی حکوومه‌ت ودانیشتنی په‌رله‌مان زۆر گرنگتره ، میلله‌ت وهه‌رێمه‌که‌مان له گێژاوێکی مه‌ترسیداردایه وبۆیه هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت تا زووه بایه‌خێکی گرنگی پێبده‌ن وبێده‌نگ وته‌ماشاکه‌ر نه‌بن.