کورسیه‌کانی ئه‌وبه‌ری په‌رله‌مان بۆ کام لیست؟
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
سه‌ره‌تا ئه‌م نووسینه به مه‌به‌ستی ڕیکلام بۆ هیچ لایه‌نێک و لیستێک نه‌نووسراوه. وه‌بۆ دژایه‌تی هیچ لایه‌نێکیش نیه ، ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌کی باری ئه‌مڕۆی کوردستانه پاش 17 ساڵ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرێت.ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌کی تر‌و هاوپه‌یانی تازه‌و لیستی تازه.
پێش بابه‌ت: ماوه‌یه‌که براده‌رێکی زۆر خۆشه‌ویستم ئه‌وه‌نده‌م ته‌له‌فۆن بۆ ده‌کات،باس له هه‌ڵبژاردن و لیستی ئۆپۆزسیۆن و سه‌ربه‌خۆ ده‌کات.ئه‌وه‌نده باسی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئهوداکرد،منیش ئه‌وه‌نده گوێم بۆڕاگرت که ئه‌و براده‌ره ڕه‌شبینه دێرینه‌م چۆن بۆته گه‌شبینێکی مۆدێرن.بۆیه منیش لای خۆمه‌وه که‌وتمه خۆ‌و پلان دانان بۆ دانانی لیستێک ، به قسه‌ی ئه‌و براده‌ره بێت ، خه‌ڵک ئه‌وه‌نده له ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووکه‌یی کورد بێزاره سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ر بۆ لیسته سه‌ربه‌خۆکانه! هه‌ر تا سه‌ری ئه‌م مانگه ده‌وه‌ستم و مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌م یه‌ک فلسی لێسه‌رف ناکه‌م با مناڵه‌کان مانغیگ برسی بن! بلیتتێکی فڕۆکه‌ی کوردستانی بۆ ده‌بڕم و لیسته‌که پێک ده‌هێنم، خه‌ڵک ئه‌گه‌ر ده‌نگ به من نه‌ده‌ن به كێی ده‌ده‌ن. که ته‌ماشی پاشخان و پێشخانی خۆم ده‌که‌م هیچ عهبێکم نیه، ماوه‌ی 11 ساڵه له ووڵاتێکی دیموکراتی عه‌یار 24 ده‌ژیم و دوو شڕه زمانی بێگانه ده‌زانم و ئهرهبیهکهشم خراپ نیه . بۆیه به گوێره‌ی قسه‌کانی ئه‌م براده‌ره‌م بێت من چه‌ند کورسیه‌کم مسۆگه‌ره، با لیستهکهشم ترس نه‌خاته سه‌ر لیسته‌کان تر ئێمه به تهشکهبهڕی ناو په‌رله‌مانیش ڕازین با کاری کورسی کڕین که‌م بێته‌وه له‌سه‌ر په‌رله‌مان.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه هه‌وێنی ئه‌م نووسینهیهیه... مۆدێلی دیموکراسی کوردستان! بانگه‌شه‌ی دیموکراتی له‌گه‌ڵ دیموکراتی بوون دوو چه‌مکی جیان.هیچ سیسته‌مێکی ئیستبدادی له مێژوو به خۆی نه‌گووتوه من دژی دیموکراسیم.دیموکراسی ئه‌و ووشه ئه‌فسووناوی یه‌یه که بۆته هۆی حوکمڕانی ده‌یان دیکتاتۆر. جا هه‌ریه‌ک به پێ ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ڕاژه‌ی بۆ دیموکراسی کردووه. کوردستانیش پاش ڕاپه‌ڕێن مۆدێلێکی تری دیموکراسی هێنایه ئاراوه که له پێش خۆی نموونه‌ی که‌مه.تێکههڵکێسانی پرۆسه دیموکراتیه‌کان وه‌ک هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان له گه‌ڵ شه‌ڕ و پێکدادان ، بیکه‌یسی له‌سه‌ر سنووقی ده‌نگدان. به‌کرێگرتنی لۆری و عاره‌بانه پڕکردنی له خه‌ڵک بۆ یه‌که‌کانی ده‌نگدان . چاوسوورکردنه‌وه به‌ڵێن پێدان و واژوو پێکردن و سوێند پێخواردن . ئه‌مانه هه‌مووی ، گونجاندنی له گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیموکراتی گونجاندووه.ئه‌م مۆدێله بێهاوتاییهی دیموکراتی هه‌ر 17 ساڵ جارێک پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێده‌کرێت.
ئه‌م مۆدێله دیموکراتیه ، له چاو ئه‌و ناوچه‌ی که کوردستانی تێدا ده‌ژی پێشکه‌وتووترین سیسته‌می به‌ڕێوه بردنه. چونکه له ووڵاتانی ده‌وروبه‌ری کوردستان ئه‌مه‌ش به‌دی ناکرێت. مێژووی حوکمڕانی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر سوڵتان ئالی ئالی ئالی تا ده‌گاته مناڵی ناو بێشکه حکم ده‌کات.
پێوانه‌ی خۆت به به خراپتر به‌ره‌و خراپه‌ت ده‌بات ، بۆیه تۆ ده‌بێ ته‌ماشای له خۆت پێشکه‌وتووتر بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبکه‌ویت.
با بزانین له ووڵاتانی دیموکراتی چ باسه؟ ئه‌و ووڵاتانه‌ی دیموکراتیان تێدا به‌رقراره به هیچ شێوه‌یه‌ک پێوانه ناکرێت به‌وه‌ی له کوردستان پیاده ده‌کرێت . دهنگپێدراوێک له ووڵاتانی دیموکراتی خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڵێنانه‌ی که ده‌نگده‌رانی داوه ، ئه‌گه‌ر بۆی نه‌کرا هه‌ر زوو واز دێنێ.
ئه‌و ووڵاته‌ی من تێیدا ده‌ژیم تا ئه‌ندازه‌یه‌کی باش دیموکراتی تێدا پیاده ده‌کرێ ،ده‌نگده‌ران و ده‌نگپێدراوان خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن به‌رامبه‌ر یه‌کتر ، هه‌ر بۆ نموونه له دوو ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆکی شاره‌وانی نۆیهنبورگ گوربانی که ژنێکی 41 ساڵه‌یه وازهێنانی خۆی ڕاگه‌یاند به هۆی ئه‌وه‌ی له یه‌کێک له دیسکۆکان خۆی له دوو پۆلیس توڕه کردبوو وه پاش ئه‌وه‌ی له پشکنینی ده‌رکه‌وتبوو که 1.94 ڕێژه‌ی ئه‌لکهول له خوێنی دایه،ئه‌م ژنه قاره‌مانه له وازهێنانه‌که‌ی ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بمه له‌که‌یه‌ک بۆ حزبه‌که‌م و که‌س و کارم وازهێنانی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم، من ئه‌وه بۆ خوێنه‌ران جێدێلم که حوکم بکه‌ن . جیاوازی مۆدێله‌کانی دیموکراتی چیه ، هه‌ر خۆم له کۆنفراسێکی وازهێنانی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ی که تێیدا ده‌ژیم به‌شداریم کرد وازهێنانه‌که‌ی به هۆی ئه‌وه‌وه بوو که پاڵتۆی خێزانه‌که‌ی بایی 1000 دۆلار بوو، میدیاکان لێیان له هه‌ڵلا دابوو ئه‌ویش وازی هێنا.
گه‌ڵۆ پاش 17 ساڵ ته‌مه‌نی دیموکراسی له کوردستا ن چ نموونه‌یه‌کی نزیکی ئه‌م نموونانه‌ی وولاتانی دیموکراتی به‌دی ده‌که‌ین؟ دیاره ئه‌گه‌ر لێکۆلینه‌وه بکه‌ین له‌سه‌ر به‌راووردی مۆدێلی کوردستا ن ئه‌وه وه‌ک بنێسته خۆشه قه‌ت ته‌واو نابێت.
سیناریۆکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان!
پاش 17 ساڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بێشکه بوون ئێستا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی بڕیاری هه‌ڵبژاردن ده‌دات ، ئه‌مه له کاتێکدایه تا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له بیریان چۆته‌وه که‌ی و چۆن کرا. وه هه‌روه‌ها ده‌نگده‌ریش له‌بیری چۆته‌وه بۆ چی و بۆ کێ ده‌نگی دا، هه‌ر بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵێن و جێبه‌جێکردنی له بیر هه‌موو لایه‌ک چۆته‌وه.(مردنی پێسانداین مه‌منون بووین به تایێ) ته‌مه‌نی په‌رله‌مان هێستا نه‌گه‌یشتبووه گاگۆڵه حه‌ره‌می په‌رله‌مان به‌ر گوله‌ی ئارپێچی و قه‌ناس درا، ده‌نگده‌ر له جیاتی له به‌ڵێنه‌کان بپرسێته‌وه ، هاواری لێهه‌ڵسا به‌س واز بێنن هیچمان ناوێ.
ئه‌و دوو لیسته سه‌ره‌کیه‌ی که زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانیان به ده‌ست هێنا ، 17 ساڵه له بینایه‌ی په‌رله‌مان مشتوومڕیانه ، به پێچه‌وانه‌ی ڕای هه‌ندێ که‌س که ده‌ڵین : له ژێر ناڕه‌زایه‌تی خه‌لک بڕیاری هه‌ڵبژاردنیان داوه ، به پێی لێکدانه‌وه‌ی واقیعی له‌و په‌ڕی سه‌رکه‌وتن و متمانه به خۆ بوونه‌وه ئه‌م بڕیاره ده‌ده‌ن ، چونکه ئه‌گه‌ر هۆکانی تر بێت ده‌بوایه له 6 مانگی یه‌که‌م بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خۆیان بدابیه ڕێگایان چۆڵکردبا بۆ خه‌ڵکی تر.
لێكدانه‌وه‌ی باری متمانه‌ی سه‌رکه‌وتنی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و ههڵخسکانی ئۆپۆزسیۆن یان لیستی سه‌به‌خۆ!
ره‌نگه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن دڵگران بن به‌م لێکدانه‌وه‌یه و بڵێن ئه‌مه لێکدانه‌وه‌یه‌کی نا واقیعی یه، به‌ڵام ئه‌مه کرۆکی ئه‌م نووسینه‌یه.
لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ته‌واویان به سه‌رکه‌وتن نه‌بێت ئه‌م بڕیاره ناده‌ن هه‌ر وه‌ک چۆن توانیان ئه‌م ماوه دوور‌و درێژه ده‌یان یاسا و ڕێسای تر بدۆزنه‌وه بۆ پاشخستنی هه‌ڵبژاردن. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن پێ ی وابێ ده‌سه‌ڵات له گوێ گادا نووستووه بێلێکدانه‌وه بڕیار ده‌دات ئه‌وا هێج واقیعی کوردستان نه‌گه‌یشتووه. ئا لێره خاڵی جیابوونه‌وه ڕاکانه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له کاتی خۆی به فرۆشتنی چه‌ند شگێکی وه‌ک بێخمه و ئاودیوکردنی که‌ل په‌ل بۆ ئێران و تورکیا توانیان زۆربه‌ی ده‌نگ به ده‌ست بێنن ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئۆپۆزسیۆن ناتوانی ته‌خمینی پاره و پولی ده‌سه‌ڵات بکات. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات شاره‌زای هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵکه ئۆپۆزسیۆن ناگاته چۆکی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات له ته‌کنیکی هه‌ڵبژاردن و پڕۆپاگانده ده‌گات ، ئۆپۆزسیۆن له چاوی دا نه‌خوێنده‌واره.
هه‌ر به نێمچه سه‌رنج دانێک له سه‌دا 90 ده‌نگه‌کان بۆ ده‌سه‌ڵاته ، سه‌رنجه
سه‌ره‌تاییه‌کان: له به‌ر ئه‌وه‌ی له ووڵاتانی دیموکراتی کارێکی ئاسان نیه له هه‌ست و نه‌ستی ده‌نگده‌ران بگه‌ی ، بۆیه ده‌یان په‌یمانگاو دام و ده‌زگا دامه‌زراوه بۆ پێشبینی کردنی ئه‌نجامه‌کان به‌ڵام مۆدێلی کوردستان ئه‌م ئه‌رکه‌ی له کۆڵ من و خه‌ڵکانێک کردۆته‌وه کاره‌که‌ی ئاسان و پاسان کردووه ، ده‌توانم هه‌ر ئێستا ڕه‌ملی ئه‌نجامه‌کان دیاری بکه‌م.
مژدانه‌م له ده‌سه‌ڵات ناوێ که سه‌دا سه‌د ی کورسیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات به ده‌ست دێنن، به‌ڵکه ده‌مه‌وێ ئۆپۆزسیۆن له‌وه ئاگادار بکه‌مه‌وه، که‌وا نه‌چێته ناو گه‌مه‌یه‌کی مسۆگه‌ر دۆڕاو، ئاخر له کام کونجی دنیا دوو جه‌مسه‌ری جیاوازی ناو په‌رله‌مان هه‌تا له چوونه به‌ر ئاوێنه‌ی سبه‌ینان جیاوازن، بێن و به یه‌ک لیست به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزسیۆن دابه‌زن . ئه‌مه خۆی له خۆی دا قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵات و زه‌نگی دۆڕانی به‌رامبه‌ره، یه‌ک لیستی یانی یه‌کگرتنی توانا و شاره‌زایی و پشت ئه‌ستوور به گوره‌ترین پاره و پول، که ده‌زانن چۆن و له چ کاتێک به کاری بێنن. هه‌بوونی ئه‌و ئیمکانیه‌ت و په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ ته‌واوی ده‌ورو به‌رو ووڵاتانی دراوسێ و ده‌وله‌تی ناوه‌ندی متمانه‌ی بردنه‌وه‌یه‌تی.
له کاتێکدا ئۆپۆزسیۆن ده‌یتوانی خاوه‌ن متمانه بێت ئه‌گه‌ر: هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆی بکرا بایه یان له ئه‌نجامی یه‌کانگیرنه‌بوونی جه‌مسه‌ره‌کانی ناو په‌رله‌مان. ئاخر ئه‌گه‌ر گریمان چه‌ند کورسیه‌ک بوو به نه‌سیبی سه‌ربه‌خۆکان چۆن ده‌توانن حکومه‌ت دامهزرنێنن به هاوپه‌یمانی کێ؟ له ئێستاوه هاوپه‌یامانی ده‌سه‌ڵات ڕوونه و تاوه‌ک و کورسیه‌کانیشیان دیاری کردووه ده‌شزانن کێ ده‌بێت به سه‌رۆکی حکومه‌ت.
گریمانی تر ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن ڕاکه‌ی ڕاست بێت و سه‌دا سه‌دی کورسیه‌کانی به ده‌ست هێنا . به سه‌رنجدان له باری ئێستا ی کوردستا ن ، ئه‌گه‌ر ناو په‌رله‌مانیش چۆڵکرا و فه‌رشی سوور بۆ ئۆپۆزسین ڕاخرا ئایا ده‌توانن بچنه ناو په‌رله‌مان! چۆن و به چی حوکم ده‌که‌ن ده‌توانن له ژێر چه‌کمه‌ی چه‌کدارو ئه‌و هه‌موو باره‌گا حزبیه‌ی ده‌سه‌ڵات دانیشتنی خۆیان بکه‌ن. یان ده‌بێ له (کورسیه‌کانی ئه‌وبه‌ری په‌رله‌مان سه‌یری په‌رله‌مان بکه‌ن)
ماویه‌تی .....................
له به‌شیکی تری دڕیژه‌ی ئه‌م نووسینه باس له زه‌مینه‌ی له بار بۆ سه‌رکه‌وتنی ئۆپۆزسین ده‌که‌ین
سویسرا 17.03.2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست