کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سزای سیاسیی لە کوردستان بەردەوامە

Saturday, 26/01/2013, 12:00




چەند ڕۆژێك پێش ئێستا مامۆستایێکی زانکۆ بە ناوی (ڕابوون مەعروف) کە مامۆستای فەلسەفەیە لە زانکۆی سەڵاحەددین بە بێ هیچ هۆیێکی پێ وتراو وزانراو لە زانکۆ دەرکرا، گەرچی گرێبەستەکەی هێشتا پێنج مانگی ماوە (2013/06/30کۆتاییی پێ دێ) . ئەوەی شایانی باسە مامۆستا ڕابون (خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفە) یەکێکە لە چالاکەکانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ و ڕەخنەگرێکی ڕاستەقینەی بوێرە لە دەسەڵاتدارانی هەرێم. چاوپێکەوتنە تەلەڤزیۆنییەکانی بەڵگەیێکی ڕوون و ئاشکران و هەر ئەوەیشە هۆی دەرکردنی لە زانکۆ، بۆیە بڕیارەکە سیاسیی-حزبییە نەك نەك یاساییی . ئێمە وەکو گروپی چەتری ئازادی لە بەریتانیا بە توندی سەرکۆنەی ئەو بڕیارە نابەجێیە دەکەین و سەرانی دەسەڵات ئاگادار دەکەینەوە کە ئەمە پێشێکردنێکی ئاشکرای مافی مرۆڤەو ئەوەندەی تر ئەزموونەکە ناشرینتر دەکا .ئێمە لای خۆمانەوە دەزگا پەیوەستدارەکانی مافی مرۆڤی لێ ئاگادار دەکەینەوەو بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نابین.









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە