کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا مسته‌فا: ئێمه‌ له‌ مێژوا نه‌مان بیستوه‌ رۆژێک له‌ رۆژانا ووڵاتێک هه‌بێت ناوی کوردستان بێت

Tuesday, 07/09/2010, 12:00


له‌ نامه‌یه‌کدا مه‌لا مسته‌فای بارزانی وه‌ڵامی ئه‌میری بۆتانی داوه‌ته‌وه‌.
بەڵام عومه‌ر شێخ مووس له‌ کتێبه‌که‌یدا (پشکۆیه‌ک له‌ خۆڵه‌مێشدا) ده‌ڵێت: گوایه‌ ئه‌و ئه‌میری بۆتانه‌ کابرایه‌کی ئینگلیز بووه‌ و خۆی کردووه‌ به‌ ئه‌میری بۆتان‌.
هەندێک کەسی دیکە پێیان وایە مەلا مستەفا ئەو نامەیە بۆ 
(کامەران بەدرخان) نووسیوە، چونکە مەلا مستەفا زۆر رقی لە کامەران بەدرخان بووە، زمانی نامەکەش دیارە کە چ رقێکی پیوە دیارە.
-------------------------

بۆ برای خۆشه‌ویست ئه‌میر بۆتان پێشکه‌شه‌
نامه‌که‌ت به‌ ده‌ستم گه‌یشت. وه‌ له‌ ناوه‌رۆکه‌که‌ی گه‌یشتم، هه‌روه‌ها نامه‌کانی پێشوشم وه‌رگرت، غه‌ره‌زت له‌م نامه‌ پیسه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌ته‌وێ تۆمان له‌ بیر نه‌چێ له‌م شتانه‌ی به‌ ده‌ستمان ئه‌که‌وێ. چۆن ته‌سه‌ور ئه‌که‌ی که‌ ئێمه‌ ماندو بین و بتکه‌ین به‌ هاوبه‌شی خۆمان، وه‌ ئه‌مه‌وێ پێت راگه‌یه‌نم که‌ یاخی بونی ئێمه‌ له‌ سه‌روی عێراق ته‌نها بۆ خۆشی ژیانی ئێمه‌یه‌، وا دیاره‌ تۆ زۆر گێل و ئه‌حمه‌قی که‌وا باوه‌ڕت کردوه‌ که‌ ئێمه‌ شه‌ر ده‌که‌ین بۆ ئه‌و خه‌وه‌ی له‌و دیار نیه‌. وه‌ تاکو ئیستا که‌ ئێمه‌ له‌ مێژوا نه‌مان بیستوه‌ رۆژێک له‌ رۆژان که‌وا ووڵاتێک هه‌بێت ناوی کوردستان بێت، وه‌ هیچ جۆره‌ شتێک نیه‌ که‌وا ببێته‌ هۆی مادی یان مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌م شته‌ که‌وا ئه‌ڵێن (کوردستان).
وه‌ له‌ دوایدا داوات لێ ئه‌که‌م که‌وا نامه‌ بۆگه‌نه‌کانت کۆتایی پێ بهێنی، که‌وا داوامان لێ ئه‌که‌ی که‌ ببیته‌ هاوبه‌شمان له‌و خه‌وه‌ی که‌ ئه‌یبینین، وه‌ ئێمه‌ زۆری که‌شمان تاقی کرده‌وه‌ وه‌کو تۆ وه‌ هه‌تا ئێمپراتۆریه‌تی پیریش ئه‌وه‌ی پێ ئه‌وترێ (به‌ریتانیان مه‌زن) که‌وا وه‌عدی پێ داین وای لێ کردین که‌وا بکه‌وینه‌ گێره‌وه‌ وه‌ پاشان ده‌ستی لێمان شوشت، 
ئه‌گه‌ر تۆ راست ئه‌که‌ی وه‌ دڵسۆزی له‌ قسه‌کانت له‌ سه‌ر تۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌وا تێبکۆشی بۆ یارمه‌تیمان وه‌ نابێ بکشیه‌وه‌ له‌ وه‌عده‌کانت.
وه‌ من ئه‌و که‌سانه‌م ئاگادارکرده‌وه‌ که‌وا نامه‌یان بۆ ئه‌نوسی که‌وا وه‌ڵامت نه‌ده‌نه‌وه‌ چونکه‌ نامه‌کانت ئیسپاتی ته‌ماعی تۆی کرد.

گه‌وره‌ت
ژه‌نه‌رال مسته‌فا بارزانی

سه‌رچاوه‌:
پشکۆیه‌ک له‌ خۆڵه‌مێشدا (به‌شێکی گرنگ له‌ ژیاننامه‌ی هۆمه‌ر شێخمووس) لاپه‌ڕه‌ 287
بۆ بینینی ده‌قی نامه‌که‌ی مەلا مستەفا، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە