کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌ ئاست عێراقدا جه‌لال و مەسعود پله‌ی پێنج و شەشەمیان هه‌یه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیدا

Saturday, 31/03/2012, 12:00


دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێک له‌ ماڵپه‌ری لڤین که‌ ریزبه‌ندی گه‌نده‌ڵترین که‌سایه‌تی عێراقی له‌خۆگرتبوو که‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ له‌ ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فۆربیسی ئه‌مریکیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌ ئه‌م گۆڤاره‌ زۆربه‌ی ڕێزبه‌ندیه‌کانی جیهانی له‌ خۆگرتووه‌ ، له‌ ڕێزبه‌ندی ئه‌مجاره‌یدا بۆ گه‌نده‌ڵترین که‌سایه‌تیه‌کانی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌ و دواتریش مه‌سعود بارزانی و نیچرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و به‌ پله‌ی نۆیه‌میش مه‌سرور بارزانی و نوری مالکیش پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێناوه‌ ،بێگومان ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌ لایه‌ن گۆڤارێکی جیهانیه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وه‌ک ڕاپۆرت و رێزبه‌ندیه‌کانی خۆمان نیه‌ تا بلێین ڕاست نین ، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌بینرێت ئه‌وه‌ ئه‌سه‌لمێنێت که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر چی له‌ ئاست عێراقدا پله‌ی یه‌که‌میان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ به‌ڵام له‌ ئاست کوردستاندا بێگومان به‌ پله‌ی یه‌که‌م دێن و سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وتی فروشراوی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ داهاته‌که‌ی ده‌چێته‌ گیرفانی ئه‌وانه‌وه‌ و هه‌روه‌ک له‌ ڕاپۆرته‌که‌شدا ئاماژه‌ی پێکراوه‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر سامانه‌کانیان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا زۆر زیادی کردوه‌ و بونه‌ته‌ ملیارده‌ر ، ئه‌وه‌ی له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ی پیکراوه‌ بێگومان له‌ ئاست عێراقدایه‌ که‌ پله‌ی سێیه‌می هه‌یه‌ له‌ ڕووی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ له‌ ئاست وڵاته‌کانی تری جیهاندا ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێک 10 که‌سی گه‌نده‌ڵی تیادا بیت واته‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی پله‌ی 25 و 26 یان هه‌یه‌ له‌ ئاست جیهاندا له‌ ڕووی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ، بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ فه‌رموون ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌.

http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2012/3/state6023.htm

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە