سه‌روه‌رییه‌کی دیکه‌ی کوردستانپۆست: دوو سه‌رکرده‌مان به‌یه‌کتر گه‌یاند
Wednesday, 08/04/2009, 12:00
کوردستانپۆست وه‌ک پێگه‌یه‌کی خه‌مخۆر بۆ پرسه نه‌ته‌وایه‌تیی و مرۆییه‌کان هه‌میشه ده‌یه‌وێت ده‌ستپێشخه‌ربێت ، ئه‌مه‌ش دیاره بێ کهدوماندووبوون نابێت و، له‌و باوهڕییهداین ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی ئێمه هه‌رچی بۆ بکه‌یت که‌مه و موسته‌حقی زۆر زۆرتره ، ئه‌وه‌ش ده‌زانین گۆڕان کارێکی زێده پێویسته تا رووبدا له نێو کوردان‌دا.
نامانه‌وێت زیادده‌ی بده‌ینێ ، ده‌کرێت به کورتی بلیین: کوردستانپۆست وه‌ک ئه‌رکێکی خۆی ماندوونه‌ناسانه کۆڕی خه‌بات به پیی توانایی خۆی جۆش ده‌دا و ده‌که‌وته خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و مرۆڤایه‌تی.
ماوه‌یه‌ک پێس ئێستا وه‌ک دهستپێسخهرییهک ، نامه‌یه‌کمان نارد بۆ نیلسۆن ماندێلا ، سه‌رۆکی پێشووی ئه‌فه‌ریکای باشوور ، داوامان لیکردبوو که هه‌رچی ده‌توانێ ئه‌گه‌ر بیکات بۆ ئازادکردنی هاوتامرۆڤدۆستیهکهی (ئۆجه‌لان) که له زیندانی تاکه که‌سی ئیمڕاڵیدایه ، پیمانڕاگهیاندبوو که هه‌ردووکتان(تۆ و ئۆجه‌لان) بۆ مرۆڤایه‌تی و شۆڕس کردن له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌پارتاید هاوتا و لێکده‌چن ، بۆیه ئێمه لێره‌وه داواتان لێده‌که‌ین کۆنفراسیک ، کۆمیته‌یه‌ک یا هه‌ر کاریک ببێته هۆکاری ئازادبوونی ئۆجه‌لان له زیندانه‌که‌ی بکه‌ن.
له وه‌ڵامی نامه‌که‌مان (نیلسۆن ماندیڵا) به کورتی سوپاسی کردبووین و دڵنیایی کردبووینه‌وه که وێرای نه‌خۆشییه‌کانی به‌ڵام قسووری ناکات له‌و پێناوه‌دا.
ئیمرۆ هه‌وڵه‌کانی ماندێلا ، بۆ ناساندنی دۆزی ئۆجه‌لان و کوردان له رێگای پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه له ئه‌ستانبۆڵ بۆ هه‌موو میدیاکان ئاشکرابوو ، که بووه مایه‌ی دڵگرانی میدیا فاشسته‌کانی تورکان.
خوینه‌ری خۆسهوێست فه‌رموون له گه‌ڵ کورتکراوه‌ی ده‌ربڕینی ماندێلا سه‌باره‌ت به ئۆجه‌لان ،له زمانی پاریزه‌ره‌که‌ی(ئه‌سا مو‌سا) که به‌شداری ده‌کات له کۆنگره‌ی دیالۆگی شارستانییه‌کان له ئه‌ستانبۆڵ ،بۆ هه‌موو میدیاکنی ئاشکرابوو و ، ئێمه‌ش توانیمان له (رۆژ تیڤی)ه‌وه وه‌ریبگرین بیخه‌ینه به‌ر دیدی به‌رێزتان:
پارێزه‌ره‌که‌ی ماندێلا (مو‌سا) ووتی: له نێوان ماندێلا و ئۆجه‌لان زۆر خالی هاوبه‌ش هه‌ن ، ئامانجی هه‌ردولا یه‌کسانی و ئازادییه ، ماندێلا بۆ ئه‌فه‌ریکای باشور و ئۆجه‌لانیش بۆ گه‌لی کورد تێده‌کۆشن ،تاکه جیاوازییه‌ک له نیوانیان دیاره ماندیلا له زیندان له گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانی خۆیدابوو ، که‌چی ئۆجه‌لان له زیندانی تاکه که‌سیی و له گۆشه‌گیرییه‌کی دژواردایه . پارێزه‌ره‌که وه‌بیری هینایه‌وه که ج ماندێلا و ج ئۆجه‌لانیش خۆ بۆ ئامانجه سهخسییهکانیان نه‌که‌وتوونه‌ته زیندان ، به‌ڵکو بۆ دۆزی ره‌وا له زیندانن .ووتی: ماندیلا بۆ ئازادی و خه‌بات دژی ئاپارتاید له باشووری ئه‌فه‌ریکا 27 سال له زیندان مایه‌وه ، به‌ڵام له کۆتاییدا لایه‌نه ناکۆکه‌کان له گه‌ڵیدا دانیشتن و که‌وتنه گفتوگۆ و گه‌یشتینه ئامانج . (مو‌سا) پێشنیاری بۆ هه‌ردوو گه‌لی تورک و کوردی کرد و، وتی: ئه‌وانیش ده‌توانن وه‌کو ئیمه له گه‌ڵ یه‌کدا دانیشن و کێشه‌کان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.. هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌که بۆچوونی ماندیلای سه‌باره‌ت به ئۆجه‌لان ئاشکراکرد و وتی: ماندێلا حاڵی حازر بۆ ئۆجه‌لان پێشنیاری دامه‌زراندنی کۆمیته‌یه‌کی مافی نیوده‌وڵه‌تی ده‌کات. ئه‌گه‌ر ماندێلا ده‌رفه‌تی هه‌بوایه و باری ته‌ندورستی باش بوایه خۆی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و کۆمیته‌ی ده‌کرد، ماندیلا له ته‌مه‌نی 93 سالیدایه و باری ته‌ندورستی باش نییه رێگره بۆ وه‌ها کاریکی پیرۆز.
پاریزه‌ره‌که به هه‌موو میدیاکان راگه‌یاند :که ماندێلا پاش ئازادبوونی له زیندان ، ده‌وڵه‌تی تورک له‌سه‌رده‌می ئۆزال له ساڵی 1993 خه‌ڵاتی ئه‌تاتورکی پێدا ، به‌لام به هۆی هاوسۆزبوونی له گه‌ل کوردان و دۆزه رهوایهکهی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی ره‌تکرده‌وه. له کۆتاییدا ووتی: ئێمه هاوسۆزین له گه‌ل دۆزی ره‌وای گه‌لی کورد و ئۆجه‌لان و خه‌مگینین بۆ ره‌وشی ئه‌پارتاید که ده‌رهه‌قیان ئه‌نجام ده‌درێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست