من به‌خواستی خۆم وازم له گۆڕان هێنا وه‌ڵامێک بۆ برای به‌ڕێز کاک لوقمانی حاجی که‌ریم
Sunday, 28/03/2010, 12:00
دیاره هه‌ستکردن به خراپی باری گوزه‌رانی خه‌ڵک له هه‌رێمی کوردستاندا،نه‌بوونی یاسا،نه‌بوونی یه‌کسانی و عه‌داله‌ت،قۆرغکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و خه‌ڵکه له‌لایه‌ن دووبنه‌ماڵه‌وه هه‌روه‌ها قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵاتیش،جیاوازی چینایه‌تی،که‌چه‌ندین جار باسمان لێکردووه،ئه‌مانه بووه هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌بکه‌ینه‌وه، بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسم کردن،پێویستمان به‌هێزی سێهه‌م ده‌بێت له کوردستاندا.دیاره بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان درووست بوو،ئێمه‌ش پێمان وابوو که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانێت به‌و کاره هه‌ڵبسێت.بۆیه منیش وه‌کو ژنێک پاشان وه‌کو گه‌نجێک پشتگیریم له‌و بزووتنه‌وه‌یه کرد له سه‌ره‌تادا.له‌گه‌ڵ یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌دا که له‌لایه‌ن زۆر به‌ڕێز کاک شۆڕش حاجییه‌وه بانگهێشت کرابووم،من گله‌ییم کرد که بۆ ژنان ئاماده نین چگه له من هیچ ژنێک تری لێنه‌بوو.ته‌نانه‌ت نمونه‌م بۆ هێنانه‌وه ووتم کاتێک که کاکه‌م کۆبونه‌وه‌ی به خوێندکاران ده‌کرد،من 13 ساڵ بووم تازه چوبوومه قۆناغی ناوه‌ندی،منیش ده‌بوو هه‌موو کات له کۆبوونه‌وه‌کان ئاماده بوومایه ببوم به خوێندکاران،چونکه کاکه‌م ده‌یووت ئه‌گه‌ر تۆ ئاماده بیت له کۆبونه‌وه‌کانداو له‌گه‌ڵ ئه‌و کچانه‌ی تر ئیش بکه‌یت،ئه‌وا ئه‌وان دڵ ته‌ئمین ده‌بن ده‌ڵێن خوشکه‌که‌ی خۆشیمان له‌گه‌ڵدایه،که‌واته ئێوه ده‌بێت ژنه‌کان و کچه‌کانی خۆتان له پێش هه‌رکه‌سێکه‌وه بهێننه ناو کۆبونه‌وه‌کان و ئیش بکه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ده‌ستپێک بۆ ژنانی تریش.به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م ڕه‌خنه‌یه چه‌ندین جاری تریش به‌رده‌وام بوو.چونکه من پیموابوو گۆڕان ده‌بێت له ژنانه‌وه ده‌ستپێبکات،گۆڕان به‌بێ ژن ناکرێت،ژنان له هه‌موو که‌سێک زیاتر پێویستیان به‌گۆڕانکاری بوو.بۆیه من پیشنیازم کرد ئه‌و پیاوانه‌ی که پێیان وایه ژنه‌کانیان خۆیان نایه‌ن ژماره‌کانیان بده‌ن به من په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌که‌م، به مه‌رجێک ئه‌م براده‌رانه‌ی گۆڕان هاوکاری من بکه‌ن،دیار بوو کۆمه‌ڵێک پیاوی زۆر زۆریان پی باش بوو ژماره‌ی ژنه‌کانیان دا پێم ووتیان ئاگاداریان ده‌که‌ین که تۆ ته‌له‌فوونیان بۆ ده‌که‌یت ،به‌ڵام دیار بوو هیچ که‌سێک ئاماده نه‌بوو هاوکاری من بکات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و کاره هه‌ڵبستم ژنان کۆبکه‌ینه‌وه‌و بیان هێنینه ناو گۆڕانه‌وه.
به‌هه‌ر حاڵ له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ کوردستان له کاتی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستاندا.من ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێکم مابوو که بگه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌ریتانیا،دیسان په‌یوه‌ندیم پێوه کرایه‌وه له‌لایه‌ن که‌سێکی زۆر به‌ڕێزه‌وه،ئاگادار کرام که ئێواره خوانێکمان بۆ ئاماده ده‌کرێت، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له ده‌ره‌وه هیلاک بوون.منیش به خاتونێکی هاوڕێم و هاوسه‌ره‌که‌یم ووت بێن که به‌هۆی ڕێکخراوی چاکه‌وه ناسیبوومن له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان په‌یوه‌ندیمان زیاتر بوو.ئێمه ئه‌و ئێواره‌یه چووین،زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان بێچگه له کاک نه‌وشیروان گه‌وره تا بچوکی لێ‌بوو.دیاره من چه‌ند ڕۆژێک پێش ئه‌وه چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ منداڵێک کردبوو له‌به‌رده‌می باخی گشتیدا، له قرچه‌ی نیوه‌ڕۆدا ئاوی ده‌فرۆشت، ئه‌و منداڵه ئومێدی به گۆڕان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بکات له ئیش‌کردنی سه‌رجاده. دیاره دیمه‌نی ئه‌و منداڵه له‌گه‌ڵ سه‌رمێزه‌که‌ی ئه‌و ده‌عوه‌ته له‌لای من تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر بوون،که چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بووم که گۆڕان له‌وجۆره ده‌عوه‌تانه بۆ ئێمه بکات،ئه‌مه چییه ئێمه له ئه‌وروپاداین.هه‌ستم به‌وه‌کرد که دانیشتنی من لێره زۆر جیاوازه له‌وه‌ی که ده‌یڵێم و ده‌ینوسم بۆیه من له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم به‌توڕه‌یی هه‌ر زوو چووینه ده‌ره‌وه بێ ئه‌وه‌ی به‌ژداربین.دوای گه‌ڕانه‌وه‌م ته‌له‌فونم بۆ کاک لوقمان کرد کاک لوقمان ووتی شۆخان خان کوایت؟ ووتم کاک لوقمان من هه‌رزوو ڕۆشتمه‌وه ،گۆڕان نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌ی بکردایه.ووتی شۆخان خان به‌یانی کۆبونه‌وه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیرواندا،منیش زۆر دڵم به‌وه خۆش بوو ووتم به‌یانی ڕاسته‌وخۆ به‌کاک نه‌وشیروان خۆی ده‌ڵێم‌چونکه هه‌تا ئه‌و کاته‌ش من هه‌ستم به‌وه‌ده‌کرد پێویستم به‌وه نه‌بوو بچم سه‌ردانی کاک نه‌وشیروان بکه‌م،به‌ڵام له دوای ئه‌وه هه‌ستم کرد زه‌روره بینینی.به‌هه‌ر حاڵ ئێمه به‌یانییه‌که‌ی ئێمه چووین بۆ کۆبونه‌وه کاک نه‌وشیروان هات تۆزێک قسه‌ی کرد‌و ڕۆیشت،بێ ئه‌وه‌ی کوێ له قسه‌کانی ئێمه بکرێت که وویستمان بیکه‌یه‌ن،دیاره کاک عه‌دنان کۆچه‌ر هه‌ستا ووتی کاک نه‌وشیروان ئێمه قسه‌مان هه‌یه،کاک نه‌وشیروانیش پێی ووت هه‌رچیت هه‌یه بینوسه‌و بۆم بنێره.دیاره دوای ڕۆیشتنی ئه‌و کاک حه‌مه تۆفیق ڕه‌حیم و کاک عه‌لی که‌ریمی له‌وێ مانه‌وه.هه‌ر که‌سه‌و هه‌ڵده‌ستا به لاپه‌ڕه‌یه‌که‌وه ده‌چۆیه سه‌ر سه‌حنه‌و به‌شان و باڵی گۆڕانیان هه‌ڵده‌دا،که به‌ڕاستی ئه‌مه جێگه‌ی پێکه‌نین بوو بۆ من.که له‌گه‌ل ڕێزم که‌س نه‌بوو باسی ئه‌و ده‌عوه‌ته بکات و به‌سه‌ر گۆران‌دا تێپه‌ڕبێت.بۆیه هه‌ستام ڕه‌خنه‌م گرت و ووتم نه‌ده‌بوو گۆڕان ده‌عوه‌تێکی به‌و شێوه‌یه به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕبێت،له کاتێکدا چه‌نده‌ها که‌س نان بڕاو کراون ده‌کرا پاره‌ی ئه‌و که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌یان بدایه به کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی موسته‌حه‌ق نه‌ک له‌م جۆره ده‌عوه‌تانه‌ی پێ‌بکات.له‌دوای ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی من دیار بوو هۆڵه‌که شڵه‌ژا هه‌ریه‌که‌و له‌لایه‌که‌و قسه‌ی ده‌کرد یه‌کێک ده‌یوت من قاپم شۆردووه له له مه‌تعه‌مدا پاره‌م داوه به گۆڕان،یه‌کێک ده‌یوت کرێکاریم کردووه،هه‌ر یه‌که‌و به‌شێوه‌یه‌یه‌ک قسه‌یان ده‌کرد.دیاره که‌سێکیش که له‌وه ده‌چوو ئه‌و ده‌عوه‌ته ئه‌و ڕێکی خستبێت،که ئه‌و به‌ڕێزه کاندیدی گۆڕان بوو بۆ پارله‌مانی عێراق ئه‌م جاره‌به‌س نازانم ده‌رچووه یاخود نا،هاته پێشه‌و له من ووتی ڕه‌خنه‌که‌ت کاتی نه‌بوو،منیش توڕه بووم ووتم ئه‌ی که‌ی کاتێتی ؟ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه‌تان لێنه‌گیرێت که وا بکه‌ن که‌ی لێتان بگیرێت،ئه‌ی ئه‌و هه‌موو منداڵه‌ی سه‌رشه‌قامه‌کان که چاوه‌ڕوانی ئێوه‌ن،ووتم بۆ ده‌بێت من ڕه‌خنه له قوباد تاڵه‌بانی بگرم که به ملیۆنان دۆلار له حه‌فه‌له‌یه‌ک سه‌رف ده‌کات له ئه‌مه‌ریکا،بۆ بۆم نه‌بێت ڕه‌خنه له ئێوه بگرم ؟که ئه‌و هه‌موو پاره‌یه له‌شتێکی هیچدا سه‌رف کراوه،ووتم منیش گه‌نده‌ڵم ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵ نه‌بوومایه ئه‌بوو هه‌ر یه‌کسه‌ر ئه‌مه‌م بڵاوبکردایه‌ته‌وه که گۆڕان له ئێستاوه خه‌ریکی چین؟ئه‌ویش پێی ووتم بۆ هاتیت؟زۆرمان لێنه‌کردبوویت.ووتم چۆن نایه‌م من نه‌یه‌م کێ بێت؟ئه‌ی کێ قسه بکات؟دیاره من هه‌ر ئه‌و شه‌وه پرسیارم کرد که هه‌ر شتێک له‌وانه‌ی که دانرابوون پێویست ناکات ناوی بهێنم یه‌کی به وه‌ره‌قه‌یه‌ک بوو ئیتر ده‌بێت مه‌سره‌فی هه‌مووی چه‌ند بووبێت.به‌هه‌رحاڵ دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌ریتانیا کۆبونه‌وه‌یه‌ک کرا بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌نجومه‌ن،بۆ هه‌ڵبژرادنی پارله‌مانی عێراق.منیش وه‌کو کاری ڕۆژنامه‌وانی چووم،ئه‌و هه‌واڵه بۆ کوردستانپۆست بگوێزمه‌وه.له‌دوای ئه‌وه‌ی که من هه‌واڵه‌که‌م گواسته‌وه قسه‌م له‌که‌سێک وه‌رگرت که یه‌کێک بوو له قسه‌کارانی کۆبونه‌وه‌که.دوای دابه‌زینی هه‌واڵه‌که له کوردستانپۆسته‌وه،یه‌ک دوو که‌س که‌وتبونه مقۆمقۆ له‌نێوان خۆیاندا و ته‌له‌فونیان بۆ هاوڕێیه‌کم کردبوو،ووتوبیان شۆخان ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ناڕاستی بڵاو کردۆته‌وه چونکه ئه‌و قسا‌نه‌ی که ئه‌و به‌ناوی که‌سێکه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه ئه‌و قسه‌ی که‌سێکی(س)بووه به‌کوردییه‌که‌ی منیان به‌درۆزن ناوبردبوو له هه‌واڵه‌دا،منیش ته‌له‌فونم کرد بۆ که‌سێکیان ،ووتی ئێمه گله‌ییمان له‌و هه‌بووه ئه‌م قسانه هی ئه‌و که‌سه نه‌بووه له کۆبونه‌وه‌که‌دا هی (س)بووه منیش ووتم زۆر باشه من ڕیکۆرده‌که‌تان بۆ ده‌نێرم که (م،خ)به‌وشێوه‌یه بۆ من دواوه،دوای ئه‌وه من پرسیارێکم له‌و به‌ڕێزه کردووه ،ناوه‌ڕۆکی کۆبونه‌وه‌که‌تان چی بووه؟ ئه‌ویش ئه‌وه‌ی به من ووتوه که له کۆبونه‌وه‌که‌دا باسی لێوه‌کراوه.دیاره ئه‌مه ئه‌و وه‌ده‌رنانه‌یه که کاک لوقمان باسی لێوه کردووه.منیش دوای ئه‌وه بڕیارمدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دووربکه‌ومه‌وه چونکه هه‌ستم کرد ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌واڵێکی ڕاست پێم بڵێن درۆی کردووه له‌وانه‌یه سبه‌ینێ شتی خراپترم پێبڵێن،پاشان پێموانییه ئه‌گه‌ر تۆ به‌ڕاستی بته‌وێت گۆرانکاری بکه‌یه‌ت،به‌وه گۆڕان ڕووبدات که کێ قسه‌ده‌کات بۆ ڕاگه‌یاندن،کێ ده‌یه‌وێت زیاتر ده‌ربکه‌وێت،کێ بیه‌وێت ناوبانگ ده‌ربکات.به‌ڕاستی من پێموابوو به‌مشێوه‌یه گۆڕان ناکرێت.
تێبینی:له‌دوای ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێکی سبه‌یم خوێنده‌وه که ئه‌نجومه‌نی ژنان درووست بووه من تووشی شۆک بووم،ووتم ئه‌ی ئه هه‌موو ژنه له کوێ بوون که گۆڕان پێویستی پێیان بوو ئه‌و کاته ،به‌ڵام ئێستا درووست بوون ژنه‌کانیان ده‌که‌ن به‌به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ژنان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ووتاره‌که‌ی به‌ڕێز کاک لوقمانی حاجی که‌ریم که ناوی منی تێدا هێناوه
http://www.penusakan.com/Galtecari%20Helbjardn(6).htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست