زانكۆى كۆیە و چەند هەلوەستەیەك
Thursday, 09/04/2009, 12:00
مامۆستایهکی زانکۆ
دیارە زانكۆى كۆیە ماوەیەكەكە كەوتۆتە دەست كەسانێكەوە كە بەبێ گوێدانە بنەما زانستى و فێركاریەكان ماوەیەكە بە ئاشكرا گەندەڵی لەم زانكۆیەوە بە ئاشكرا دیارە ئەویش لە ئەنجامى گوێ نەدانە بەپەیرەو بنەماكانى زانكۆ ئەویش لە ئەنجامى دانانى كەسانێك كە تەنها لە پێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەكانى خۆیان ئەم كارە دەكەن و بۆیە ئەم زانكۆیە بووەتە هۆى بەهەشتى سەرزەمینى بۆ هەندێكیان كە لەژیانى خۆیاندا شتى وایان بەچاوى خۆیان نەدیوە كە ئێستا كەمێك لەو گەندەڵیانەتان بۆ باس دەكەین كە پێ یان وایە خزمەتى زانست و زانكۆ دەكەن كەچى بەداخەوە رۆژ لەدواى رۆژ ئە زانكۆیە بە دوادەكەوێت ە نمونە:-
1- هاتووچۆكردنى یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى دارایى بە ئۆتۆمۆبیلى زانكۆ جۆرى پەترۆڵ كەرۆژانە هاتووچۆ دەكات لە هەولێر بۆكۆیە بەئۆتۆمۆبیلى زانكۆ لە كاتێكدا پێویستە ناوبراو لەسەر مووچەى تایبەتى خۆی ئە هاتووچۆیەى كردبا نەك لەسەر نەسریەى زانكۆ هەروەها راگرى كۆلێژى ئەندازیارى بەهەمان شێوە هاتووچۆ دەكات بۆ هەولێر بە ئۆتۆمۆبیلى زانكۆ لەكاتێكدا مووچەى هەریەكێكیان لە چوار ملیۆن دینار كەمتر نیە بۆ..شوێن نیە لەم شارە نیشتەجێ بن.هەرەها بەكارهێنانى ئۆتۆمۆبیلى زانكۆ لە دواى دەوامى رەسمى دا لەكاتێكدا مووچەى هەر راگرێك لە سێ ملێۆن ونیو كەمتر نیە بۆ ناتوانن ئۆتۆمۆبیلێك بۆ ژێر پێى خۆیان بەكار بهێنن.
2- دانانى هەندێ كەس بە یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ و ڕاگر و یاریدەدەرى راگر كە تا كو روخانى رژێمى بەعسى بەردەوام كاریان بۆ حیزبى بەعس كردووە چۆن ئێوە ئەیان كەن بە لێپسراوى نەوەى نوێ ئەمانە لەكاتێكدا كەلەسەردەمى بەعس دا كارى باشیان نەكردووە بۆ خەڵكى كۆیە باشە بۆ ئێوە ناتوانن زانستەكەیان لێوەرگرن بەڵام نەیان كەن بە لێپسراو .باشە بەرێزم سەرۆكى زانكۆ تۆ كەسێكى هەموو ژیانى خۆت لەسەر كوردایەتى داناوە چۆن قبوڵتە كەسێكى بەعسى لە تەك تۆدا دەسەڵاتى هەبێ چۆن قبوڵ ئەكەى ..كاتێك ئەم كەسانە بەئاشكرا دیارن وەخەڵك بەئاشكرا ئەیان ناسێت.
3-دانانى كەسى شیاو لە شوێنى شیاو جەنابى بەرێز سەرۆكى زانكۆ باشە بووە كەسێك مامۆستاى جوگرافیابێت ببێ بەئیدارى لەچ سەردەمێك بووە بێ بڕوانامە بكرێت بە لیپسراوى كەسیكى شارەزا چۆن ئەبێت كەسێكى نە خوێندەوار بكرى بە لێپسراو باشە بۆ كەس نەماوە خۆ ئەمە زانكۆیە خۆ شوێنى تر نیە بلێن قەیناكە.بۆ.
4- وەرگیرانى هەندى خوێندكار لە خوێندنى بالا دا لەكاتێك لە پسپۆرى خۆیان دا وەرنەگیراونەتەوە وەئیستا مامۆستان و ماستەریان هێناوە .
5- دکتۆر گۆران که راگری کۆلیژه ، کهسێکه گوومانی زۆری لێدهکرێت که (میتی) تورک بێت ، له لای مامۆستا عارهبهکان دهڵیت من کورد نیم بهڵکو تورکم ، زۆر به توندی دژی کورد و حکومهتی ههرێم قسه دهکات و یهکێ له مامۆستا عارهبهکان سهرسورمانی خۆی نیشاندهدا که چۆن کهسێکی سهر به (میت) یا تورکیا دهکهنه راگر.
هیوادارم سەرۆكى زانكۆ زۆر بە دڵفراوانى ئەمانە وەرگرێت وە هیوادارم بە زووترین كات بە دواداچوون بكات بۆ ئەوەى زانكۆى كۆیە لەسەر دەستى ئەودا ببێ بە زانكۆ نمونە.
بە هیواى سەر كەوتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست