کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕیاره‌که‌ی بارزانی سه‌لماندی که‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بنه‌ماڵه‌یییه‌ نه‌ک دیموکراتی

Sunday, 28/08/2011, 12:00


که‌س لاری له‌وه‌‌ نییه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان بنه‌ماڵه‌ییه‌، نه‌ک دیموکراتی!!
ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان ده‌گوزه‌رێت به‌ناوی دیموکراتی و ئازادییه‌وه‌ هیچ شتێکی ترنییه جگه‌له گه‌مژاندن وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مانای ئازادی و دیموکراتی!!
په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌که‌یان هیچ شتێک نین جگه‌ له‌ ڕووکه‌شێک بۆ جوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی وشاردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ بنه‌ماڵه‌ باڵا ده‌سته‌...!

پاش تێبه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ و ده‌ ڕۆژ به‌سه‌رتاوانه‌کانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواتر، بارزانی دوێنی بڕیاری دا به‌ ده‌ستگیرکردنی ته‌قه‌که‌ران، نه‌ک دادگا و داواکاری گشتی...!
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م بڕیاره‌ی بارزانی دادگای له‌ کوردستان بێ مانا کردووه‌ و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی بێ ده‌سه‌ڵات و ئیفلیج و وابه‌سته‌ی حیزبی پێشانی داوه‌، جگه‌ ‌له‌وه‌ی به ئا‌شکرا دیسانه‌وه‌ پیشانی داوین که‌ په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌یان بێ ده‌سه‌ڵات وبێ مانان، ‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی دیموکراتی وقسه‌کانی خۆیه‌تی که‌ هه‌میشه‌ باس له‌وه ده‌کات که‌ " دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌ و که‌س نابێت له‌ سه‌رویاساوه‌ بێت"!
بڕیاره‌که‌ی بارزانی دیسانه‌وه‌ ناشه‌رعیه‌ت و بێ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و دادگا و دام ده‌زگانی پێشاندا و سه‌لماندی که‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان فڕی به‌سه‌ردیموکراتییه‌وه‌ نییه‌ وخێله‌کییه‌...!

ئه‌م بڕیاره‌ی بارزانی ئه‌مجاره‌ش پێچه‌وانه‌ی پرینسیپه‌کانی سیسته‌می دیموکراتییه‌‌، چونکه‌ له ‌ووڵاتانی دیموکراتیدا سه‌رۆکه‌کان ئه‌رکی تریان هه‌یه‌ نه‌ک بڕیاردان بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانباران! ئه‌و کاره‌ ئیشی دادگا وداواکاری گشتییه‌ نه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و ووڵات...!

هه‌مووخه‌ڵکی ناڕازیی کوردستان ئه‌و ڕاستییه‌ باش ده‌زانن که تاوانه‌کانی‌17ی شوبات و ڕۆژانی دواتربه‌ ئاگاداری سه‌رۆکی پارتی وبه‌شێک له‌ سه‌رکردایه‌تی وده‌زگاکانیان بووه‌، نه‌ک به‌ بڕیاری سه‌ربه‌خۆی به‌رپرسی لقی چواربه‌ته‌نها...!

بارزانی ئه‌و ڕاستییه‌ باش ده‌زانێت گه‌ر ده‌سه‌ڵات دیموکراتی و دادگاش سه‌ربه‌خۆ بوونایه‌، ئه‌وا ده‌مێک بوو بڕیاری ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆکی پارتی و یه‌کێتی و چه‌ند ئه‌ندامێکی باڵای سه‌رکردایه‌تیانی دابوو، چونکه‌ ئه‌وانن بریارده‌ری سه‌ره‌کی له‌کردنی تاوانه‌کانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواترو پێشتریش، نه‌ک ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ لقی چواره‌وه‌ کوێرانه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردووه‌ و گه‌نج و منداڵانی بێتاوانیان تیرۆرکرد له‌ سلێمانی!
ئه‌و گه‌نچ و منداڵانه‌ بێ چه‌ک بوون و داوای ئازادیی و ژیانێکی باشتریان کرد...!
هه‌ڵبه‌ته‌ ته‌قه‌که‌رانیش تاوانبارن و ده‌بێت وه‌ک تاوانکار ڕووبه‌ڕووی دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ بکرێته‌وه‌ ، به‌ڵام پێش ئه‌وان بارزانی و تاڵه‌بانی به‌رپرسیارن له‌ کردنی هه‌موو تاوانه‌کان!
سه‌رکه‌وتنی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ ڕازای کردنی به‌ ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کان تا بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رمێزی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌ی کوردستان به‌ ناوی گفتوگۆوه‌، مانای زینده‌ به‌چاڵکردنی داواکانی شه‌قام و ڕزگارکردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانییه‌!

ئه‌م گه‌مه‌ سیاسییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان نابێت به‌سه‌رخه‌ڵکی ناڕازی کوردستان و ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌دا تێپه‌ڕببێت، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌و موچه‌کانیان...!
ئۆپۆزسیۆن کارێكی خۆبه‌خشییه ‌ونابێت چاویان له‌ پاره‌ بێت، به‌ڵکو بڕوایان به‌ ئازادیی و یه‌کسانی بێت و له‌ پێناو به‌دیهاتنیدا چاوپۆشی له‌ هه‌ڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌که‌ن...!

ته‌نها به‌ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و دانانی سیسته‌مێکی دیموکراتی ومۆدێرن ڕزگاری ده‌بێت خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ و تینووی ئازادی له‌ کوردستان له‌ ده‌ست بێ مافی وتاوان....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە