ته‌لیسمی سه‌رده‌شت و دیموکراتییه‌که‌ی به‌رزانی
Sunday, 31/10/2010, 12:00
ئێستا نزیکه‌ی 6 مانگ به‌سه‌ر تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسماندا تێده‌په‌ڕێت. هه‌موومان گوێمان له ده‌نگ و سه‌دای میلله‌تێک بوو که داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و به دواداچوونی تایبه‌تیان ده‌کرد و چه‌ندین خۆپیشاندان و که‌مپین و به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زاییمان دی و هه‌مووشمان ئه‌وه‌مان بینی که په‌نجه‌کان ڕوویان کردبووه مه‌سعود به‌رزانی و له لایه‌ن چه‌ندین ڕێکخراو و لایه‌نی فه‌رمیه‌وه داوای ڕوونکردنه‌وه له پارتی ده‌کرا تا وه‌ڵامی ئه‌و ئاماژانه باته‌وه که ڕوویان له‌و کردووه.
ئه‌وه‌بوو له زمانی لێژنه تایبه‌ته‌که‌ی ده‌زگای پاراستنه‌وه گوێمان له‌و تۆمه‌تانه بوو که به بێ هیچ ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌ک درانه پاڵ (سه‌رده‌شت) و ئیتر له‌و ساته‌وه که‌یسی تیرۆرکردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه وه‌ک که‌یسی هاوڕێ رۆژنامه‌نووسه‌کانی تری دیزه به‌ده‌رخۆنه کرا و به‌وه وه‌ڵامی هه‌موو میلله‌تیان دایه‌وه و پاشان ده‌ستیان دایه شکات کردن و داوایی ماره‌یی دایک کردن له رۆژنامه‌نووس و میدیا ئه‌هلیه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌کان سه‌رۆک بن یان موچه‌ی خانه‌نشین و شه‌هیدانه‌ی ئیدریس بارزانی و مه‌لا مستافا وه‌ربگرن!
له‌م کرده‌وه فول دیموکراتیه‌ی سه‌رانی پارتی په‌ندێکی کوردیم دێته‌وه یاد (دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره) .
دوابه‌دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت ئه‌وه‌بوو به ئاشکرا بینیمان چ ئیهانه و ته‌هدید و په‌لاماردانێک کرایه سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی ئازاد و لێره‌و له‌وێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی پاوه‌نکردنیان ده‌درا و دواجار زۆرێک له‌وان له ترسی هه‌ڕه‌شه‌کان وازیان له پیشه‌کانیان به شێوازه ئازادیه‌که هێنا و ژماره‌یه‌کیش هه‌ڵهاتن و وڵاتیان جێهێشت و ئه‌وه‌شی که له ناوخۆدا ئێستا وه‌ک رۆژنامه‌نووسێکی ئازاد کارده‌کات ئه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی و ئازاردان و تیرۆر و سکاڵا سه‌یرو سه‌ماره‌کانی پارتیدا کار ده‌کات و له هه‌ر ئان و ساتێکدا بێت ڕووبه‌ڕووی مه‌رگی خۆی ده‌بێته‌وه
پێم وایه ئه‌م بارودۆخه ته‌ماویی و لێڵ نییه و به ئاسانی هه‌موان ده‌توانین ته‌لیسمی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت شرۆڤه بکه‌ین و ئه‌و راستیانه ببینین که زۆر که‌ناڵ کار بۆ شاردنه‌وه‌یان ده‌که‌ن. هه‌ر له‌وێشه‌وه ده‌توانین دیمۆکراتیه هه‌زه‌لی و خۆکردیه‌که‌ی بارزانی ببینین که دڵنیام نه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی بگره خاوه‌نی وتارێکی سه‌رو گوێلاک شکاوی دیمۆکراتی نییه و ناشزانێ دیمۆکراتی له ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتییه له چی؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست