کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا تاكەى بێدەنگی؟

Wednesday, 20/04/2011, 12:00








ئەوەی لەدوو مانگی پێشوو روویداو دوێنێ زۆر ترسناكتر پرۆسەى تۆقاندن و رفاندن و ئەشكەنجەدان و داپڵۆساندنەكە گەورو فراوانكراو دووبارەو دەبارە پرۆسەى ئەنفال و تیرۆر لەسەر دەستی چەكدارەكانی یەكێتی و دەزگاى تیرۆر ئەنجامدرایەوە.
ئەوەی بە لای منەوە جێگەی نیگەرانییە بێدەنگی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفایە بەرامبەر ئەو سوكایەتی و بێڕێزی و تیرۆركردنەی كەسانی پیرۆزی زانكۆو خەڵكی سەربەرزی خۆپیشاندەرو نوسەران و شكاندنی حەرەمی زانكۆ.
دەبوایە یەكسەر ئەو هەڵسوڕاوەی بزوتنەوەی گۆڕان (نەوشیروان) بهاتایەتە سەر شاشەی تی ڤی و رایبگەیاندایە كە چیتر بێدەنگ نابین بەرامبەر ئەو رەفتارانەی هەردوو حزبی یەكێتی و پارتی و مەجلس قیادە سەورەكانیان و قبوڵی داپلِۆساندنی نەوەی كورد ناكەین لەسەر دەستی كورد، بۆیە ئەوەی لەئێستادا زەرورە هەڵوێست وەرگرتنی جیدی و یەكلاكەرەوەیە كە ئایا چی بكرێت باشە؟.
هەموو رێگا مەدەنییەكانمان تاقیكردەوە هیچ سوودی نەبوو، داوای سەروەری یاسامانكرد زەڕرە باكیان پێی نەبوو، 35 ئەندام پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆن شەڕو هاواریان كرد سوودی نەبوو، سەدان هەزار وتارمان نوسی گوێی لێ نەگیرا، خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین لێمان دەكوژرێت و لێماندەدرێت و سوكایەتیمان پێدەكرێت، كەناڵەكانی راگەیاندن هەزاران بەڵگەنامەى گەندەڵی و نایاسایی دەخەنە روو دەخرێتە ژێر قوندەرەكانەوە، پەنا دەبەینە بەر سندوقی دەنگدان و هەڵبژاردن بە فرتوفێل و توندوتیژی و بە زۆر دەستدەگرن بەسەر بردنەوەكاندا، پەرلەمانیان كردووەتە مەڵبەندی شەرعیەتدان بە وەزیری نەزان و تیرۆریست، بە ئارەزووە خۆیان یاری بە دادگا دەكەن، پۆلیس و هێزی چەكدار لەدەستی حزب و شەخسەكاندایە، كەواتە ئیتر كاتی هەڵوێستوەرگرتنەو دەركەوت بەو رێگایانەى سەرەوە یەكێتی و پارتی نە چاكسازی دەكەن نە دەسەڵاتیش دەستاودەست پێدەكەن و لیبیابوونی خۆیان دەرخست.
بۆیە لەئێستادا زۆر پێویستە دەستپێبكرێت و داوا لەفەرماندەو ئەفسەران و بەرپرسانی سەربازی و ئاسایش بكرێت كە چەكەكانیان دابنێن و بێنە بەرەی میللەتەوە بۆ كۆتایهێنان بە دەسەڵاتی داپڵۆسێنەرو دیكتاتۆری یەكێتی و پارتی و رێگەگرتن لەبەتاڵانبردن و دزینی سەروەت و سامان و پارەو نەوتی گشتی، ئەمەش تەنها بە نەوشیروان مستەفا دەكرێت.

http://www.facebook com/ehsanmalafuad

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە