کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مه‌سعود سیناریۆت بێ‌پێزە..(ئه‌دهه‌م) ئه‌کته‌ری چاکی..!

Thursday, 20/03/2014, 12:00

1771 بینراوە






ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی کوردستان بۆ چه‌واشه‌کردن و سووک و سه‌رگه‌ردانکردنی میلله‌ته‌که‌یان هه‌موو ڕێگایه‌ک دەگرنه‌به‌ر و له‌ به‌رامبه‌ریشدا بۆ ڕازیکردنی بێگانه‌و داگیرکه‌ران هه‌موو سووکایه‌تی و خۆ بچووککردنه‌وە و ساویلکه‌یی‌یه‌ک قبووڵ دەکه‌ن..چۆن له‌م لا وەکو ڕێوی فێڵباز و گورگی هار په‌لاماری میلله‌ته‌که‌یان دەدەن، له‌و لایشه‌وە وە‌کو مه‌ڕ خۆیان بۆ بێگانه دەدۆشن و وەکو که‌ر تا باریان لێ‌بنێن ناڵێن به‌س..

له‌سه‌رەتای نه‌وەدەکاندا و یه‌ک دوو ساڵێک دوای ڕاپه‌ڕین، حیزبه ئیسلامی‌یه‌کان له کوردستان به‌گشتی و له ناوچه‌کانی بارزان و حاجی ئۆمه‌ران و سۆران و بادینان به تایبه‌تی له گه‌شه‌سه‌ندندا بوون ،هه‌ر بۆیه مه‌سعود بارزانی هه‌ستا به دروستکردنی حیزبێکی کارتۆنی به‌ناوی(حیزبوڵڵای شۆڕشگێڕی کورد) و ئه‌دهه‌م بارزانی کرد به سه‌رۆکی‌ ئه‌و تاقمه.

ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وکاتانه‌ی که ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆکی حیزبوڵڵا بوو، به خۆی‌و جامانه سوورەکه‌یه‌وە ئامادەی هه‌موو کۆبوونه‌وەکانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دە‌بوو!

ڕۆژگار هات و ڕۆژگار ڕۆیشت.. تا گه‌یشتینه ئه‌مڕۆ و مۆدێلی ئۆپۆزیسیۆن و ناڕەزایه‌تی بوو به وێردی سه‌ر زمانی هه‌موو تاکێکی کورد و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ گه‌شه و هه‌ڵکشاندان، هه‌مان مه‌سعود بارزانی و به‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌تی سه‌رەتای نه‌وەدەکانه‌وە(که‌ ئه‌و کاته‌ش هی سه‌رەتای شه‌سته‌کان بوو) هاتووەو هه‌مان ئه‌دهه‌م بارزانی و هه‌مان ئه‌کتە‌ری جارانمان بۆ ده‌هێنێته‌وە سه‌رته‌ختی شانۆ و دەوری یاخی و ناڕازی و ئۆپۆزیسیۆنی دەداتێ..!

به‌م کارەش مه‌سعودبارزانی دە‌یه‌وێت که‌سایه‌تی‌یه‌کی ئۆپۆزیسیۆنی ساخته له بن دەستی خۆیدا دروست بکات تا دەنگه ناڕازی‌یه‌کانی ژێردەستی و ته‌نانه‌ت ناو پارته‌که‌شی لێ کۆببنه‌وە و له‌هه‌مان کاتیشدا دەیه‌وێت له قورسایی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه که‌م بکاته‌وە که له‌ سلێمانی و ناوچه‌کانی تردا گه‌شه‌یان کردووە..

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)