تورکیا شانبەشانی داعش هاوبەشی شەڕی کۆبانی کردووە
Thursday, 29/01/2015, 12:00
2201 بینراوە
بەپێی چەند سەرچاوەیەک نزیک لە مهجلیسی گهلی کانتۆنی کۆبانێ، تورکیا داوا لە داعش دەکات، کە بەردەوام بێت بۆ هێرشبردنە سەر کۆبانێ، بەڵام بەهۆی ئەو تێکشکاندنانەیانەوە لەبەرامبەر یهکینهکانی پاراستنی گهل (YPG) و یهکینهکانی پاراستنی ژن (YPJ)، داعش ناڕەزاییان بەامبەر تورکیا دەربڕیوە، دەڵێت خەڵکی کۆبانی هەموویان موسوڵمانن و لە هەر ماڵێکدا قورعان هەیە، جگە لەوە خۆ لە کۆبانی هیچی تری لێ نییە! تا شەڕی بۆ بکەین. سەرچاوەکە دەڵێت: لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا دەرکەوتووە، کە سەربازی تورکیی بە جلی داعشەوە هاوبەشی شەڕیشیان کردووە و پەلاماری کۆبانییان داوە، سەرچاوەکە دەڵێت راست نییە کە دەگووترێت تورکیا بێلایەنە لە هێرشکردنیان بۆ سەر کوردستان بەتایبەتی بۆ سەر رۆژئاوا و کۆبانی.
شایەنی باسە لە ئێوارەی رۆژی 26-01-2015 کۆبانی بە تەواویی لە دەست چەتەکانی داعش خاوێنکرایەوە، رۆژێک دوای ئەوە و بەو بۆنەیەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی خێڵی بارزان و سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە وتەیەکیدا سوپاسی تورکیای کرد کەوا رێگایان پێداون هێزی پشتیوانی پێشمەرگە بچێتە کۆبانییەوە بۆ ئەوەی یارمەتیی شەڕڤانان بدات. هەروەها نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی حیزبەکانی باشوور ئەویش سوپاسی رەجەب ئەردوخان و ئەحمەد داود ئۆغلۆی کرد، گوایە هەڵوێستی جەوامێرانەیان لەبەرامبەر کۆباییەوە نواندووە.